هەواڵ

ده‌سه‌ڵاتدارانى هەرێم ئیراده‌ی باشتركردنی دۆخى رۆژنامەنووسانیان نیه
Friday, 01.27.2023, 12:24 PM
فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسان: ده‌سه‌ڵاتدارانى هەرێم ئیراده‌ی باشتركردنی دۆخى رۆژنامەنووسانیان نیه
🔻فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نێت فشاره‌كان بۆ سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمی كوردستان له زیادبووندان.
مونیر زه‌عرور به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی فیدراسیۆنی ڕۆژنامه‌نوسانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه دۆخه‌كه له هه‌رێم زۆر خراپه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئیراده‌ی نیه بۆ باشتركردنی دۆخه‌كه.
مونیر زه‌عرور ڕاشیگه‌یاند ماوه‌ی هه‌شت ساڵه یاسای ده‌ستخستنی زانیاری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه به‌ڵام بێ هیچ پاساوێك جێبه‌جێ ناكریت.
وتیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمدا كردووه بۆئه‌وه‌ی چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و جێ به‌جێكردندا بكه‌ن. هۆشداریشی دا له‌و فشارانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كاری ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێم و نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی سه‌ربه‌خۆ بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، به وته‌ی ناوبراو ڕۆژنامه‌نوسان به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی و ڕیكلامه‌وه ناتوانن سه‌ربه‌خۆیانه كاربكه‌ن و ڕاپۆرتی ره‌خنه‌یی درووست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه له‌سه‌ر هه‌رێم و له‌سه‌ر ئایندهی ناوچه‌كه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس