وتار
شیرینیی شەرمەزاری و سێڵفیی سەرشۆڕی کاتێک جاشایەتی دەبێتە هونەری دبلۆماسی
Monday, 02.09.2026, 02:25 PM
!
ئەگەر دەتەوێت لە واتای ڕاستەقینەی "دووفاقی و بێ پرەنسیپی جاشایەتی تێبگەیت، سەیری شاشەی تەلەفزیۆنەکان و مێزی پیرۆزباییەکانی ئەم دواییەی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بکە.
ئەو لایەنانەی تا دوێنێ لە سۆشیاڵ میدیا و ڕاگەیاندنە سێبەرەکانیانەوە، بەیانی تا ئێوارە سەری یەکتریان بە تۆمەتی جاشی ئێران و جاش سیغە دەشکاند ئێستا بە چاکەت و پانتۆڵێکی ئوتووکراوەوە، لە ناو کونسوڵخانە و مەراسیمەکاندا سەرەیان گرتووە بۆ ئەوەی وێنەیەک لەگەڵ نوێنەرانی ئەو ڕژێمە بگرن کە خوێنی گەنجانی کورد دەڕێژێت.
ئەم دیمەنە قێزەونانە چەند ڕاستییەکی تاڵمان بۆ دەسەلمێنن:
لەکاتێکدا سێدارەکانی ئێران لە رۆژهەلای کوردستان و شوێنەکانی تر، ڕۆژانە پەت دەخەنە ملی لاوانی ڕۆژهەڵات و خوێنیان دەمژن، لێرە لە باشوور جاشە مارەبڕاوەکان خەریکی شیرینی خواردن و زەردەخەنەگرتنن بەبەرچاوی کامێراکانەوە.
ئەمە نەک هەر خیانەتە لە خوێنی شەهیدانی ڕۆژهەڵات، بەڵکو بێدەربەستییەکی تەواوە بەرامبەر بە هەموو ئەو ئازارانەی کە نەتەوەی کورد دەیچێژێت. بۆ ئەمان، گرنگ نییە چەند کورد لەسێدارە دەدرێت، گرنگ ئەوەیە جەویان خۆش بێت و پۆست و پلەکانیان پارێزراو بێت.
ئەمە وانەیەکی تاڵە بۆ ئەو لایەنگر و پاشکۆیانەی کە لە فەیسبووک و تیکتۆک بوونەتە گۆپاڵی دەستی حیزب و ڕۆژ تا ئێوارە بە تۆمەت بەخشینەوە و وشەی جاش بەربوونەتە گیانی یەکتر. سەیری سەرکردەکانتان بکەن ئەوان لە پشتی پەردە و لەسەر مێزی شیرینییەکان پێکەوەن و هیچ کێشەیەکیان نییە، تەنها ئێوەن کە وەک سووتەمەنی بەکارتان دەهێنن بۆ گەرمکردنی بازاڕی درۆکانیان. ئەوان لە "کۆبوونەوەی سیغە ئامێزدا پێکەوەن و ئێوەش لێرە بەیەکتر دەوەڕن!
تۆمەتی جاش بوون بۆ ئەم لایەنانە تەنها کارتێکی سیاسییە بۆ کات بەڕێکردن. کاتێک بەرژەوەندییان لە مەترسیدا بێت، یەکتر بە خیانەتکار ناو دەبەن، بەڵام هەر کە بەرژەوەندیی حیزبی و پارە هاتە پێش، هەموو شتێک دەبێتە پیرۆزبایی و پەیوەندیی دیپلۆماسی.
ئەمە ئەو جاشایەتییە مۆدێرنەیە کە تێیدا نەتەوە دەکرێتە قوربانی بۆ ڕازیبوونی دڵی داگیرکەر.
دیمەنی سەرەگرتنە بۆ ڕەسمگرتن و شیرینی خواردنە لەسەر خوێنی هاوزمانەکانمان، نیشانەی ئەوەیە کە شکۆی نەتەوەیی لای ئەم حیزبانە کاتژمێرێکی تێپەڕیوە. ئەوانەی مێژووی خۆیان لە کەرەج و تاران گرێداوە، ناتوانن نوێنەرایەتی ئیرادەی نەتەوەیەک بکەن کە چاوی لە ئازادییە. شەرمەزاری بۆ ئەو سیاسەتەی کە جەوی خۆشە لەکاتێکدا نیشتمانەکەی لە ناو خوێن و سێدارەدایە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: لە نێوان ستەیجە بریقەدارەکانی جیهان و سفرە خاڵییەکانی کوردستاندا
ڕەنجدەر گڕاوی: The Risk of ISIS Resurgence Amid Kurdish Abandonment and Prisoner Releases
ڕەنجدەر گڕاوی: The throwing of a Kurdish girl from a building by Jolani’s terrorist forces
ڕەنجدەر گڕاوی: سێ زانیاری سەیر لەسەر دادگایی ئەمڕۆی شێروان شێروانی
ڕەنجدەر گڕاوی: Another unfair punishment, against journalist Sherwan Sherwani
ڕەنجدەر گڕاوی: هۆکاری قبوڵ نەکردنی گۆلدن ڤیزای ئەمریکی بۆ پاڤێل تاڵەبانی چیە؟
ڕەنجدەر گڕاوی: بە مەسروور بلێن تەنها واژۆکە لە ئەمریکا کراوە ئەوەی تری زەرەێک پەیوەندی بە ئەمریکاوە نیە!
ڕەنجدەر گڕاوی: لەکۆتاییدا رووی راستەقینەی لاهور دەرکەوت
ڕەنجدەر گڕاوی: ئەگەر مردم کەس پێم نەڵێت هاوڕێم بوو.
ڕەنجدەر گڕاوی: لەبارەی هاک و ریپۆرتەوە




