وتار
تەوقی سەرشۆڕی لە دڵی هەولێر.
Saturday, 10.31.2026, 06:54 PM
کاتێک جاشایەتی دەبێتە فەلسەفە و کۆیلەکانیش چەپڵەی بۆ لێدەدەن!
ئەوەی لەسەر باڵەخانەی دیوانی هەولێر بینرا ڕێوڕەسمێکی دیپلۆماسی نەبوو پژانی
تفێکی گەورە بوو بە ڕووخساری ئەو دەسەڵاتە خائین و بێشەرمەی کە دەیان ساڵە بە ناوی کوردایەتییەوە شەرەف و کەرامەتی ئەم نەتەوەیە هەراج دەکات.
شەکاندنەوەی ئاڵای دەوڵەتێک کە سەد ساڵە بە خوێنی کورد تینووە لە پایتەختی برینداری باشووردا تەوقی نۆکەرایەتییە لە گەردنی ئەو مافیایانەی نیشتمانیان کردووە بە بارەگای خزمەتکردنی داگیرکەر.
لێرەدا تەنها باسی چەند بەرپرسێکی گەندەڵ ناکەین باسی ئەو تەوێڵڕەش و کۆیلە
بێ ئابڕۆیانە دەکەین کە لە سۆشیالمیدیا و کەناڵە ززبڵەکانی دەسەڵاتدا وەک سەگی
پاسەوان کەوتوونەتە پاساوهێنانەوە بۆ ئەم سووکایەتییە مێژووییە!
ئەی کۆیلە بەکرێگیراوەکان!
ئەی ئەوانەی بۆ مشتێک پارەی دزراو کەرامەتی خۆتان و خاکتان دەفرۆشن بە چ ڕوویەکەوە باسی شکۆ دەکەن؟
بە چ دەمێکەوە ناوی سەربەخۆیی و قەوارەی هەرێم دەهێنن لە کاتێکدا لە بەردەم پێڵاوی داگیرکەردا تەپوتۆز دەلێسنەوە؟!
ئەم دەسەڵاتە چەتەیە لە ناوخۆدا و بەرامبەر بە میللەتی برسی و مامۆستای بێمووچە و
گەنجی بێئومێد شێری دڕندەیە، دەگرێت، دەکوژێت، دەمی ئازادیخوازان دەدروێت و
زیندانەکانی پڕ کردووە لە دەنگی ناڕازی.
بەڵام کاتێک دەگاتە بەردەم تورکیا و نەیارانی ئەم خاکە دەبێتە ڕێویەکی ترسنۆک و دەستەو ئەژنۆ دەکەوێتە پاڕانەوە!
ئەی ئەوانەی ڕۆژانە بە فڕۆکە و درۆن خەڵکی سڤیلی باڵەکایەتی و شیلادزێ و پێنجوێن شەهید دەکەن لێرە لە هەولێر بە ئاڵاکەیانەوە پێشوازییان لێدەکرێت و بە فەرمانی گەورە بەرپرسەکان ئاسمانی شارەکەیان بۆ سوور دەکرێت!
ئاخ هەولێری دیل و زێدی زۆرلێکراو!
چۆن کەوتیتە دەست تاقمێک بێڕەگەز کە بێگانەیان کرد بە خاوەنماڵ و خاوەنماڵیشیان کردە بێگانە و پەراوێزخراو؟!
گەیشتینە چ ڕۆژێک کە نەوەکانی مەزڵوم دۆغان و لەیلا قاسم لەسەر ناسنامەکەیان لە باکوور دەخرێنە زیندان کەچی لە هەولێر بە پارەی دزراوی نەوتی میللەت مەڕاسیمی شەکاوە بۆ ئاڵای بکوژەکانیان ساز دەکرێت!
با دەسەڵات و تەواوی ئەو کۆیلە و ماستاوچییانەی پاساو بۆ ئەم نەنگییە دەهێننەوە باش
بزانن ئەم خاکە بەم جاشایەتییە مۆدێرنە تەفروتونا نابێت.
ئێوە دەتوانن باڵەخانەکان بە ئاڵای داگیرکەر بنەخشێنن دەتوانن لە پێناو مانەوەی کورسی و کۆمپانیاکانتان ویژدانتان بخەنە زیادکردنەوە بەڵام ناتوانن مێژوو ساختە بکەن.
لەمێژوودا هەموو سەردەمێک جاش و نۆکەری خۆی هەبووە بەڵام چارەنووسی هەموویان یەک شت بووە ئەویش بە نەفرەت بوونی نەوەکان و تفبارانکردنی گۆڕەکانیان!
شەرمەزاری بۆ دەسەڵاتی ترسنۆک و سەربەرزی بۆ ئەو هەولێرەی کە ڕۆژێک دادێت خۆی لەم تاقمە کۆیلە و خاکفرۆشە پاک دەکاتەوە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
رەنجدەر گڕاوی: لاهور و کەیسی 534 شانۆگەریی ملشکاندن لەنێوان دز و جەردە دا
رەنجدەر گڕاوی: کۆتایی سەردەمی درۆ گەورەکەی بنەمالەی بارزانی کە دەیانووت ئێمە پاڕێزراوین
رەنجدەر گڕاوی: بێکەرامی سیاسی و کۆمەڵایەتی و داوا رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران
رەنجدەر گڕاوی: پارتی دەزگا راگەیاندنەکانی خوێنەرانیان چەواشەکرد
رەنجدەر گڕاوی: ساڵیادی شههید سلێمام موعینی و هاوڕێكانی له ڕێكهوتی 15\05\1968
رەنجدەر گڕاوی: کۆتاییەکەی راکردنە بۆ کۆشی بنەمالە
رەنجدەر گڕاوی: شێخ سابیر و مەسروور بارزانی و مووچە
رەنجدەر گڕاوی: لە ئـیـفلاسی ســیناریۆدا تازە دێن نــوسینەکانمان دژی شێروان شێروانی بەکاردەهێنن.
رەنجدەر گڕاوی: کاکە کە نازانیت ئێمە دەزانین پانتۆل و شەروالەکەی بەرت پارەی دزاروی ئێمەیە .
رەنجدەر گڕاوی: قاوەی قەزوان (قاوەی کوردی) چۆن کرا بە قاوەی تورکی




