وتار
پەیامێک بۆ موختاری بارزان و دەسەڵاتە مافیاکەی
Saturday, 10.31.2026, 06:59 PM
بە سوپای تیرۆری ئەلیکترۆنی کیلابی و تیرۆری دیجیتاڵی کۆشکە کارتۆنییەکەتان لە داڕمان ڕزگار ناکەن!
ئەوپەڕی ترسنۆکی و ئیفلاسی دەسەڵاتێک لەوەدا دەردەکەوێت کە بە سوپایەک کۆیلە
و دۆلار و دەزگای ئەمنییەوە، هێشتا ئەژنۆی لە ترسی چەند خولەکێک گوتنی حەقیقەت
و ڕەخنەی بوێرانەی ناو مۆبایلەکان دەترسێت!
کاتێک سیستمێکی تۆتالیتار بەرگەی دەنگی ئازاد ناگرێت پەنا دەباتە بەر قێزەوەنترین و ناشرینترین چەکی بێدەسەڵاتی تیرۆری سایبەری و جاشایەتیی دیجیتاڵی کە من ناوم ناون سوپای تیرۆری ئەلیکترۆنی کیلابیەکان .
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ڕێگەی شاڵاوێکی نەزۆک و ڕیپۆرتی بەکۆمەڵی مێگەلە سایبەرییەکانەوە، دوو پەیج و سێ ئەکاونتی منیان داخست، بەو خەیاڵە خاوەی کە بە
داخرانی چەند پەنجەرەیەکی مەجازی، دەنگی ئێمە و هاواری تووڕەیی میللەت دەخنکێنن و بێدەنگ دەکەن.
بەڵام پەیامی ئێمە بۆ لووتکەی هەڕەمی ئەم دەسەڵاتە بۆ موختاری بارزان و حیزب و تاقمە تاڵانچییەکەی کە من ناوم ناون چەتەکانی کوردایەتی ڕوون و بێپەردەیە.
ئەکاونت دادەخرێت بەڵام حەقیقەت ناسرێتەوە و دەنگی ئازادی بە هیچ فلتەرێک کپ ناکرێت!
ئەم پەلامارە سایبەرییە نە یەکەمین شاڵاوە و نە کۆتا پەلاماریش دەبێت ئەمە سیاسەتێکی ترسنۆکانەی سیستماتیکە دژ بە هەر دەنگێکی یاخی و نەبەز هەر لە ئێمەوە تا کاک مەکی، کاک قادر، کاک شڤان ئازاد و دەیان ئازادیخوازی تری ئەم نیشتمانە کە ملیان بۆ
کۆیلایەتی دانە نەواندووە.
بۆیە بە چەتەکانی کوردایەتی دەلێن:
١. قووتی میللەت لە گەرووی سوپای بەکرێگیراودا.
ئەم دەسەڵاتە لە دابینکردنی سەرەتاییترین ماف، نان و مووچەی خەڵکدا مایەپووچ و
شکستهێناوە کەچی دەیان ملیۆن دۆلاری دزراوی نەوتی ئەم میللەتە دەڕێژێتە قوڕگی
سوپایەکی سێبەری بێئەخلاق تەنیا بۆ ئەوەی شەو و ڕۆژ ڕیپۆرت لەسەر پەیجی چالاکوانان بدەن حکوومەتێک کە سەنگەری مانەوەی لە پۆستێکی فەیسبووکدا بپووکێتەوە، دەسەڵات نییە بەڵکو مافیایەکی لەرزۆکە و لە پەلەقاژەی مەرگدایە!
٢. ئەکاونت دەسڕنەوە بەڵام مێژووی خیانەت ناسڕدرێتەوە:
ئێوە دەتوانن بە بۆت و ڤایرۆس و ڕیپۆرتی مێگەلی ئەلیکترۆنی پەیجەکانمان دابخەن
بەڵام مەحاڵە بتوانن مێژووی خیانەتی ٣١ی ئاب و جاشایەتی بۆ هەموو داگیرکەرانی کوردستان و فرهودکردنی سەروەتی ژێر خان وسەڕخانی کوردستان و دزینی سامانی گشتی و برسیپێکردنی دەیان ساڵەی ئەم میللەتە لە یادەوەریی کۆمەڵگەدا بسڕنەوە ئەکاونت بە چەند کلیکێک دروست دەکرێتەوە بەڵام شەرەف و شکۆی دۆڕاوی دەسەڵاتێک کە لە شەڕی وشەدا دۆڕاوە بە هیچ تەکنەلۆژیایەک پینە ناکرێت.
٣. شەڕی ئێمە لەگەڵ ئێوە، شەڕی حەقیقەتە دژ بە تاریکی:
بە قەد ئەو پارە حەرامەی خەرجی کەتیبە بەکرێگیراوەکانتانی دەکەن ئێمە دە هێندە
هۆشیارتر بەئەزموونتر و بەورەترین هەر دەنگێک دابخەن لە هەناوی تووڕەیی ئەم
خەڵکەدا سەد دەنگی تر سەر هەڵدەدات.
لە ڕۆژانی داهاتوودا بە گورزێکی میدیایی و سیاسەتێکی زۆر توندتر دەگەڕێینەوە بەجۆرێک کە دیوارەکانی سەری ڕەش و ژوورە تاریکەکانی پاراستن بهەژێنێت.
با موختاری گوندی بارزان و تاقمە تاڵانچییەکەی بزانن مێژوو زۆر لە ئێوە زۆردارتر و دڕندەتری فڕێداوەتە نێو زبڵدان چارەنووسی ئێوەش لەوان باشتر نابێت.
با سەگە بەکرێگیراوەکانتان تا دەتوانن بوەڕن و حەپەحەپی ڕیپۆرت بکەن چونکە لافاوی
هۆشیاری و تووڕەیی خەڵکی ستەمدیدە بەڕێوەیە و تەختی هەمووتان ڕادەماڵێت!
دەگەڕێینەوە و بێدەنگ نابین!
یان سەرکەوتن، یان سەرکەوتن.
مەرگ و سەرشۆڕیش بۆ دەسەڵاتی خێڵ و مافیا و سەرانی چەتەکانی کوردایەتی!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
رەنجدەر گڕاوی: تەوقی سەرشۆڕی لە دڵی هەولێر.
رەنجدەر گڕاوی: لاهور و کەیسی 534 شانۆگەریی ملشکاندن لەنێوان دز و جەردە دا
رەنجدەر گڕاوی: کۆتایی سەردەمی درۆ گەورەکەی بنەمالەی بارزانی کە دەیانووت ئێمە پاڕێزراوین
رەنجدەر گڕاوی: بێکەرامی سیاسی و کۆمەڵایەتی و داوا رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران
رەنجدەر گڕاوی: پارتی دەزگا راگەیاندنەکانی خوێنەرانیان چەواشەکرد
رەنجدەر گڕاوی: ساڵیادی شههید سلێمام موعینی و هاوڕێكانی له ڕێكهوتی 15\05\1968
رەنجدەر گڕاوی: کۆتاییەکەی راکردنە بۆ کۆشی بنەمالە
رەنجدەر گڕاوی: شێخ سابیر و مەسروور بارزانی و مووچە
رەنجدەر گڕاوی: لە ئـیـفلاسی ســیناریۆدا تازە دێن نــوسینەکانمان دژی شێروان شێروانی بەکاردەهێنن.
رەنجدەر گڕاوی: کاکە کە نازانیت ئێمە دەزانین پانتۆل و شەروالەکەی بەرت پارەی دزاروی ئێمەیە .




