هەواڵ
		     
			بەڵگەیەکی دیکە لە نامەکانی هیلاری کلینتۆن!. هۆشیار زێباری ونە!.
Wednesday, 10.14.2020, 01:38 PM

لە ئیمێڵی نێوان عابدین هوما کە نزیکترین کەسی ئیخوانی تیرۆریست بوو لە هیلاری کلینتۆن وەک ئەقڵی بەگەڕخەری  هیلاری دادەنرا ، لە ئیمێڵیکیدا بۆ هیلاری دەنوسێت: زۆر دەگەڕێین بەدوای زێباری (مەبەستی هۆشیاری زێبارییە) نایگرین ، تەنها مۆبایلێکی هەیە ئەویش وەلام ناداتەوە لە باکوری عێراقە (لەبەغدا نییە).
هەموو گەڕانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە دوای هۆشیار زێباری تەنها بۆ ئەوەیان بوو ، پرسە وسەرەخۆشی وەزارەتەکەیان رابگەیەنن بە  وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە کەسی وەزیر ، بە هۆی ئەو تەقینەوە گەورەیەی کە لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رۆژی ١٩ ی ئابی ٢٠٠٩ روویدا کە سەدان کەس تێدا کوژراو بریندار بوون .
بە گوێرەی ئەم دۆکۆمێنتە ، لەکاتی تەقینەوەکە هۆشیار زێباری لە بینایەی وەزارەت نەبووە ، لە باکوری عێراق(هەولێر) بووە.
ئەم زانیارییە سەردەبات بۆ ئەوەی کە غیابی وەزیر لەکاتێکی ئاوادا و خۆشارنەوەی  و ،وەڵام نەدانەوەی تەلەفۆن ، شیمانەی ئەوەی لێدەکرێت ، دەستی لەو کردە تیرۆریستە هەبوو بێت یا لانی کەم ئاگادار بوو بێت.
تورکیا ئەوێ رۆژێ وئێستاشی لەگەڵدا بێت ، دەیوست ودەیەوێت رەوشی عێراق ئاڵۆز بێت  ، بۆیە لە ڕێگای بەرپرسەکانی پارتیەوە بە هۆی پارێزبەندیان تیرۆریست و مەوادی تەقینەوەیان دەگوزاتەوە ناو بەغدا .
تورکیا دەیوست ناوەندێکی لاواز  لە عێراقدا هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت پێگەی خۆی قایم بکات لە فەوزادا. دز حەز بە بازاڕی شێواو دەکات.
جێگای باسە ، هۆشیار زبێاری کە خاڵی سەرۆکی پارتیە ، لەسەر  دزی و گەندەڵی  لەپەرلەمان متمانەی لێوەرگیرایەوە و خاوەنی فایلێکی گەورەیە لە دەزگای نەزاهە ، چاوەڕێی دادگایەکی عادیلانە دەکات !.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس




