لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

عێراق ڕێككەوتنە نوێكەی مەسرور بارزانی تایبەت بە وزە ڕەتدەكاتەوە

Tuesday, 05.20.2025, 12:01 PM



وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە، ئەو گرێبەستەی نەوت و وزەی حكومەتی هەرێم كردوویەتی ڕەتی دەكەینەوە و دژی یاساكانی حكومەتی عێراقی فیدراڵە، كە دەڵێت، سامانە سروشتییەكانی خاكی عێراق وەكو نەوت موڵكی هەموو تاكێكی عێراقە، پێویست بوو حكومەتی هەرێم پێش گرێبەستەكە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بكردایە.

وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بەو ڕێككەوتنە نوێیەی مەسرور بارزانی سەرۆكی كاربەڕێكەری حكومەتی هەرێم تایبەت بە وزەی سنووری سلێمانی لە ئەمریكا كردووەیەتی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هەندێك لە ماڵپەڕە هەواڵییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنێكی نوێی لە بواری وزە بە بەهای دەیان ملیار دۆلار، لە كێڵگەی میران و كێڵگەی تۆپخانە-كوردەمیر لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم ڕێككەوتنە پێشێلكردنی ئەو بڕیارانەیە، كە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەرچووە، كە ئاماژەی بە نایاساییبوونی ئەو گرێبەستانە كردووە.

دەشڵێن: سەرەڕای پێویستی عێراق بۆ زۆرترین وەبەرهێنانی غاز و دابینكردنی خواستی ناوخۆیی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەو ڕێوشوێنانەی حكومەتی هەرێم گرتوویەتییەبەر پێشێلكارییەكی ڕوونی یاسای عێراقە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سامانی نەوت هی هەموو عێراقییەكانە و هەر وەبەرهێنانێك لەم سامانەدا دەبێت لە ڕێگەی حكومەتی فیدراڵییەوە ئەنجام بدرێت، بۆیە وەزارەتەكەمان بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پووچەڵبوونەوەی ئەو گرێبەستانە دووپات دەكاتەوە.

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ مەسرور بارزانی سەرۆكی كاربەڕێكەری حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە ئەمریكا و ئەمڕۆ گرێبەستێكی بە بەهای دەیان ملیار دۆلار، بۆ وەبەرهێنانی غاز لە كێڵگەی میران و كێڵگەی تۆپخانە-كوردەمیر لە پارێزگای سلێمانی واژۆكرد.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: 12 ساڵە لەبودجەی پاڕێزگای هەولێرئوتوموبێل دراوەتەیەکێتی ئافرەتانی پارتی تەڤدا پرێس: به‌یاننامه‌ی كۆله‌كتیڤی میدیاکارانی كوردستان له‌ ئه‌وروپا به‌بۆنه‌ی یادی 127 ساڵیادی رۆژنامه‌وانی كوردی تەڤدا پرێس: ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی خەباتی میدیاکارانی کوردستان لە ئەوروپا تەڤدا پرێس: ١٠ ملیۆن دۆلار لە نۆژەنکردنەوەی خانووە نێچیرڤان بارزانی خەرج دەکرێت تەڤدا پرێس: خەونەکەی مەسعود بارزانی بۆ وەفدێکی ئێرانی تەڤدا پرێس: ڤیدیۆێکی دزەپێکراوی دانیشتنە تایبەتەکانی نێوان نێچیرڤان و پزیشکیان تەڤدا پرێس: ڤیدیۆێکی دزەپێکراوی دانیشتنە تایبەتەکانی نێوان نێچیرڤان و پزیشکیان تەڤدا پرێس: دادگای نێودەوڵەتی نێوبژیوانی ICC بڕیاری کۆتایی داو فەرمانی دەرکرد لە دژی کۆڕەک تیلیکۆم و سیروان بارزانی. كەنداڵ ئامێدی: پلانی پشت پەردەی سووتاندنەکانی هەولێر و کەرکووک چۆن داڕێژراون؟ تەڤدا پرێس: هێلکە لێدان لە مەسروور بارزانی گەیشتە کوردستان

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟