وتار

سێ زانیاری سەیر لەسەر دادگایی ئەمڕۆی شێروان شێروانی
Tuesday, 08.19.2025, 02:00 PM
دز و ماخۆ یەک بن دەرئەنجام هەر ئاوا دەبێت
١- ئەو دادوەرە جەلادەی شێروانی حکوم کرد ناوی هیوا فەرهاد سلاحە چەندین جار لەلایەن دادگاوە پێداچوونەوە بڕیارە هەڵەکانی راستکراوەتەوە چونکە نازانێت دادوەری بکات.
لە سالی ٢٠٢٢ ، ئەو حاکمە ٦۰۰ ملیۆنی وەک کەفالە بۆ کەسێک نووسیوە، ئەویش بڕیارەکەی تەمیزکردۆتەوە، دادگای تەمیز بڕی کەفالەکەی کردۆتە ۱۰ ملیۆن و بڕیاری داوە ٥۹۰ ملیۆنەکە بگەڕێنرێتەوە بۆ کەسەکە ...
٢- ئەوە کەسەی سکاڵای لەسەر شێروان شێروانی کردووە
جاسوسێکی دەزگای پاراستنە بەناوی دلدار ماهیر زێباری
٣- دوو شاهدەکەی دژی شێروان کێن
ا- بەهێز کە خەڵکی دوکانە لە زێرەڤانی پێشمەرگەیە و دەستە ڕاستی ڕائد دلدار بووە لەزیندان بۆ دژایەتی شێروان بەکاریهێناوە ، کراوەتە بەرپرسی وەجبەی بلۆکی (ئەی) ناردراوە زۆر ئەزیەتی زیندانیانی داوە ، هاوکات بە ئارەزووی خۆی مخدراتی دەفرۆشت لەبەرامبەر دژایەتی شێروانی، ڕائد دلدار چاوپۆشی لێدەکرد.
جێگەی ئاماژەیە بەهێز لەڕووی ئەخلاقیشەوە کەسێکی سفرە و بەدوای ناموسی زیندانیان بووە.
ب- عزت دهۆکی مەسول وەجبەی بلۆکی (سی)
بووە ، کەسێکی سەرەڕۆی سەرسەری بووە ، ناسراوە بە (عزت قەزەم) کە تەنها یەک جار لە پێشوازی بینیویەتی کەی و چۆن بۆتە شاهد لەسەری ؟!
بەڵام دەرکەوتووە ئەویش مخدرات خۆربووە و مۆبایلی فرۆشتووە بەزیندانیان.
ئیتر بزانن چ کۆمیدیاێک بووە شانۆگەری دادگایی ئەمڕۆی شێروان شێروانی
For Sherwan Sherwani
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس