هەواڵ

تولە ڕێگاکەی سەرۆک گەندەڵێکی شارەوانی پاریسی لە پشتە
Saturday, 09.06.2025, 02:41 PM
لەم.ڕاپۆرتەدا زانیاری وورد لە سەر دۆسیەی تولە ڕێگای سەرۆک و چۆنیەتی ناونان و کێ لە.پشت ناونانی تولە ڕێگای پێشمەرگەوەیە و مەساحەی تولە ڕێگاکە و کۆمەڵێک زانیاری دیکە بزانە
چۆن ناو لە شەقامەکان ئەنرێن لە فەڕانسا
کێ لە پشت ناونانی تولە ڕێگای پێشمەرگەوەیە لە پاریس ؟؟
🔻 لە فەرەنسا ناونانی شەقامەکان داب و نەریتێکە کە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە بۆی ماوەتەوە، یارمەتی بازرگانان و سەردانکەران و دانیشتووان دەدات بۆ گەشتکردن بە شارەکانیان کە لە گەشەکردندان. بەڵام ناوبەناو شەقامێک ناوی خۆی دەگۆڕێت. وە ئەمڕۆ، چەند هەنگاوێکی زیاتر هەیە کە دەبێت بگیرێتەبەر لە چاو سەدەی ١٣. کەواتە، چۆن گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە ڕاپۆرت دەکەیت؟لەکێی داوا دەکەیت و بۆ کێی دەنێریت؟ ئێمە ڕوونی دەکەینەوە.
هەڵبژاردنی ناوی شەقامەکان لە ئەستۆی فەرمانگەی شارەوانییە، کە لە سەرۆکی شارەوانی و جێگرەکانی پێکهاتووە. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ناوە بگۆڕدرێت، لەسەر داوای دانیشتووان، بۆ ڕێزگرتن لە کەسێکی گرنگ، یان بە پێچەوانەوە، لابردنی ناوی کەسێکی مشتومڕاوی .
🔻 یەکێک لە نوێترین نموونەکان گۆڕینی ناوی زۆرێک لە شەقامەکانە کە ناویان لێنراوە وەک ڕێزێک بۆ " ئابێ پیێر "، دوای ئاشکرابوونی لە ساڵی ٢٠٢٤ سەبارەت بەو دەستدرێژییە سێکسیانەی کە گوایە ئەنجامی داوە.
ئابی پیێر "قەشەیەکی فەڕانسی بوو یەکێک بوو لە ئەندامانی" مقاوەمەی فەڕانسی لە جەنگی جیهانی دووهەم و دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئیمایۆس بوو کە یارمەتی پەنابەران و بێ ماڵ و حاڵانی ئەدا ئەوەی پەنابەر بێت لە فەڕانسا دەزانێت ڕێکخراوی ئیمایۆس چیە
ئابی پێر ١٧٠ گەڕەک و کۆڵان و شەقامی بە ناوەوە بوو لە سەرتاسەری فەڕانسا هێندە ناسراو بوو
ئابی لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆچی دوای کرد بەڵام دوای چەند ساڵێک دەرکەوت ئەم قەشەیە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر دەیان ئافرەت و هەڵایەکی میدیای گەورەی لە فەڕانسا درووست کرد هەر بەو هۆیەش هاوڵاتیان داوایەکیان پێشکەش کرد کە ناوی شەقامەکان بگۆڕدرێت لە ناوی ئابیەوە کە تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ ناوێکی دیکە و ئەوە بوو داواکە قبوڵ کرا و ناوەکان لە هەر ١٧٠ ڕێگا و بانەکان لێکرانەوە .
بەمەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت ناوی ڕێگاکان هەتا هەتایی نین و هەر ئان و ساتێک دەتواندرێت بگۆڕدرێت .
شێوازی داواکردنی گۆڕینی ناوی شەقامێک یا تولە ڕێگایەکی وەک ئەوەی بە پێیی چەند سەرچاوەیەک بارزانی چەندین ملیۆن دۆلاری خەرجکردوە تا تولە ڕێگایەک بکەن بە ناوی پێشمەرگەوە ئەویش لە دڵشۆزی بۆ پێشمەرگە نا بە پێچەوانەوە بۆ خۆ دەرخستن ئەگین هەموومان دەزانین لە کاتێکدا ئەو پارەیەی کە خەرج کرابوو بۆ ناونانی تولە ڕێگایەک دەکرا بەو پارەیە گوزەرانی پێشمەرگەی پێ چاکبکرێت کە لە قەرزاری و نەبوونیدا خۆیان دەکوژن .
پرۆسەی ناونانی ڕێڕەوی پێشمەرگە
وەک دەزانن ناوی پێشمەرگە قودسیەتێکی تایبەتی هەیە لەلای ووڵاتپارێزان و نیشتیمان پەروەرانی ڕاستەقینە و مایەی خۆشحاڵییە کە هەموو کوچە و کۆڵانەکان بە ناوی پێشمەرگەوە ناوبنرێن بەڵام ئەوە ڕاستیە ئێمە دژی هەموو چەواشەکاری و هەداردانێکی سامانی ووڵاتین ، دژی ئەوەین بنەماڵەی بارزانی ملیۆنەها دۆلار بۆ خۆدەرخستن خەرج دەکەن بە ناوی پێشمەرگەوە و پێشمەرگەش لە نەبونی و قەرزاری کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت بە داخەوە .
ڕێڕەوی پێشمەرگە یەکێکە لەو ڕێڕەوانەی کە لە ناو پارکی " ئەندغێ سیتخۆن " لە ناونیشانی 2 rue cauchy 75015 paris کە ئەو پارکە لە سەر ڕووبەری ١٥ هێکتار زەوی واتە لەسەر ڕووبەری ١٥٠ هەزار مەتر درووستکراوە و لەو ١٥ هێکتار زەویە تەنها ڕێپیادەکەیان ناو ناوە پێشمەرگە کە درێژیەکەی تەنها ١٠٠ مەترە و پانیەکەشی تەنها ٦٠ سم ە
🔻 پرۆسەی ناونانی ڕێڕەوی پێشمەرگە لەلایەن کەسێکەوە کراوە کە تۆمەتبارە بە گەندەڵی و دۆستی بنەماڵەی بارزانیە بە تایبەت دۆستی عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری بارزانی لە فەڕانسا و سەفین دزەیی وەزیری کابینەکەی مەسرور بە ناوی (ئاغنۆ ناگاچا Arnaud Ngatcha ) کە بەرپرسی بەشی تەکنیکی تەلەفزیۆنی فەڕانسایە و لەهەمانکات چێگری سەرۆکی شارەوانی پاریسە و هەروەها بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکابی فەڕانسا و ووڵاتانی دەرەوەیە لە شارەوانی پاریس ، ناوبراو یەکێکە کە چەندین دۆسیەی گەندەڵی لەسەرە و لە نوێترینیاندا خۆ دزینەوە لە باج و خراپ خەرجکردنی پارەی تەرخانکراوی خزمەتگوزاریەکانی پاریسە هاوکات لەلایەن دانیشتوانی مقاطەعەی ١٥ ی پاریسەوە ئیمزا کۆکراوەتەوە بۆ دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئاغنۆ
یەکێک لەو تۆمەتانەی ڕووبەڕوی کراوەتەوە ئەوەیە کە ناوبراو مووچەی ١٠٠ هەزار یۆرۆ لە تەلەفزیۆنی فەڕانسا وەردەگرێت لە کاتێکدا بە پێیی مووچەکەی دەوامی نەکردوە و خۆی دزیەوەتەوە لە باج .
لەم بەستەرەی خوارەوەدا هەواڵەکەی تێدایە کە لەلایەن ڕێکخراوی شەفافیەتی دانیشتوانەوە بڵاو کراوەتەوە ⬇️
https://transparencecitoyenne.fr/actions/emploi-fictif-chez-france-tv-transparence-signale-le-cas-arnaud-ngatcha-a-la-justice/
🔻 ئەم ڕاپۆرتە ئامادەکراوە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی ماڵپەری تەڤدا پرێس
زانکۆ ناصر احمد بگ و ڕەنجدەر گڕاوی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
رەنجدەر گڕاوی: جیهادییەکی بەلجیکی لە برۆکسل دادگایی دەکرێت بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید و دەستدرێژیکردنە سەر کچانی گەنجی ئێزیدی
تەڤدا پرێس: بەرپرسێکی پێشووی حیزبەکەی مسعود بارزانی لەسەر دزی لە ئیمارات دەسگیرکرا
تەڤدا پرێس: عێراق ڕێككەوتنە نوێكەی مەسرور بارزانی تایبەت بە وزە ڕەتدەكاتەوە
تەڤدا پرێس: 12 ساڵە لەبودجەی پاڕێزگای هەولێرئوتوموبێل دراوەتەیەکێتی ئافرەتانی پارتی
تەڤدا پرێس: بهیاننامهی كۆلهكتیڤی میدیاکارانی كوردستان له ئهوروپا بهبۆنهی یادی 127 ساڵیادی رۆژنامهوانی كوردی
تەڤدا پرێس: ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی خەباتی میدیاکارانی کوردستان لە ئەوروپا
تەڤدا پرێس: ١٠ ملیۆن دۆلار لە نۆژەنکردنەوەی خانووە نێچیرڤان بارزانی خەرج دەکرێت
تەڤدا پرێس: خەونەکەی مەسعود بارزانی بۆ وەفدێکی ئێرانی
تەڤدا پرێس: ڤیدیۆێکی دزەپێکراوی دانیشتنە تایبەتەکانی نێوان نێچیرڤان و پزیشکیان
تەڤدا پرێس: ڤیدیۆێکی دزەپێکراوی دانیشتنە تایبەتەکانی نێوان نێچیرڤان و پزیشکیان