لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بەردەوامی زیندانیکردنی شێروان شێروانی بووەتە بابەتێکی جیهانی بۆ ئەمریکا

Wednesday, 12.24.2025, 11:32 AM


گەورەترین کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەولێر ناتوانێت بێدەنگ بمێنێتەوە

* ئەم بابەتە بە هەرسێ زمانی کوردی-‌عەربی - ئینگلیزیە

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا، ڕۆژنامەنووسی لێکۆڵەر شێروان شێروانی بە شێوەیەکی زۆرەملێ لە ماڵەکەی خۆی لە دەرەوەی هەولێر، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هەماهەنگیکراو و بێباکانەدا دەستگیرکرا. ئەفسەرانی چەکدار هەڵیانکوتایە سەر شوێنەکە، بە دەمانچە شێروانییان دەستبەسەر کرد و لەبەردەم منداڵەکانیدا ڕایانماڵیکرد. ئەم دەستگیرکردنە دراماتیکییە ڕووداوێکی دابڕاو نەبوو، بەڵکو پەرەسەندنێکی ترسناک بوو لە هەڵمەتە بێوچانەکانی بێدەنگکردنی یەکێک لە بوێرترین ڕۆژنامەنووسەکانی هەرێمی کوردستان کە گەندەڵییەکانی ڕژێمەکەی مەسروور بارزانی ئاشکرا دەکرد.

دەستگیرکردنی شێروانی لە ساڵی ٢٠٢٠دا قۆناغێکی نوێی لە سەرکوتکردنی ڕاگەیاندن لەلایەن ڕژێمەوە دەستپێکرد. هەرچەندە پێشتر لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٩دا کرابووە ئامانج، بەڵام دەستگیرکردنەکەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شێروانیی خستە ناو تاقیکردنەوەیەکی دادوەری درێژخایەنەوە و شەو و ڕۆژێکدا لە چاودێرێکی گەندەڵی گۆڕدرا بۆ هێمایەکی جیهانیی سەرکوتکردنی ڕۆژنامەگەری. کارەکانی دەسەڵاتداران پەیامێکی بەرز و هەڕەشەئامێزی نارد: ڕژێمەکەی بارزانی ئامادەیە بە هەر نرخێک بێت دەنگی ناڕازی پان بکاتەوە، تەنانەت کاتێک کونسوڵخانەکانی دەوروبەری هەولێر و دهۆک شایەدی ئەو نادادپەروەرییە بوون کە ڕوویدەدا.

شێروانی، کە زیاتر لە دە ساڵە ڕۆژنامەنووسی لێکۆڵەرە و دامەزرێنەری (باشوور)ە، پەردەی لەسەر گەندەڵی سیستەماتیک، پێشێلکارییەکانی دەزگا ئەمنییەکان، دەستگیرکردنی دەرەوەی یاسا و ململانێی هێزە سیاسییەکان لاداوە. هاوپیشەکانی وەک کەسێک وەسفی دەکەن کە بەرەنگاری ئەو کۆت و بەندانە بووەتەوە کە مەسروور بارزانی خستبوویە سەر ڕۆژنامەنووسان بۆ پاراستنی سیاسییە باڵاکانی حکومەتی هەرێم لە لێپرسینەوە.

چوار مانگ دوای دەستگیرکردنی، دادگایەکی تاوانەکانی هەولێر شێروانی و چوار کەسی دیکەی بە شەش ساڵ زیندانی مەحکوم کرد بە تۆمەتی "ئاسایشی نەتەوەیی". ئەم دادگاییکردنانە کە لە دەڤەری بادینان (پێگەی بەهێزی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی) وەک چەک بەکارهێنران، هۆشدارییەکی ڕوونن: دەنگی ناڕازی دەبێت تێکبشکێنرێت. تۆمەتەکانی خراپ بەکارهێنانی دارایی کورد و ئەمریکا لەلایەن بارزانییەوە لە زیادبووندان، چونکە ڕاپۆرتە لێکۆڵکارییەکان پلانە نوێیەکان بۆ شاردنەوەی ملیاران دۆلاری نایاسایی ئاشکرا دەکەن.

ئەم کەیسە ناتوانرێت لە قەیرانە گشتییەکە جیا بکرێتەوە. لە سایەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە، هەرێمی کوردستان شاھیدی دوژمنکارییەکی ئاشکرا بووە دژی ئازادی ڕادەربڕین، ڕۆژنامەگەری و کۆمەڵگەی مەدەنی. هەموو ڕۆژێکی بێدەنگی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانییەوە، ڕژێمەکە بوێرتر دەکات و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لاواز دەکات، لەوانەش جێبەجێکردنی سزاکان دژی لایەنە خراپەکانی ناوچەکە.

بارزانی پێش دادگاییکردنەکەی شێروانی نەوەستا لە تۆمەتە گشتییەکان، ئەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی بە "سیخوڕ" و "ئاژاوەگێڕ" ناوبرد و کەشێکی دوژمنکارانەی خوڵقاند. ئێستا بارزانی خۆی ئاشکرا بووە: لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە هەوڵی بەدەستهێنانی نەرمەکاڵای سیخوڕی "پێگاسۆس"ی داوە لە ئەمریکا، ئەمەش پەرەسەندنێکی ترسناکە کە دەری دەخات ڕەنگە هەمان ئەو ڕۆژنامەنووس، چالاکوان و کونسوڵخانە بیانییانە ئامانجی ئەو بن. ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دادگاییکردنەکەی بە "بە بنەڕەت ناتەواو" ئیدانە کرد، بەپێی ڕاپۆرتەکان "دانپێدانانی" زۆرەملێ، ترساندن و پێشێلکاری توندی ڕێکارە یاساییەکانی تێدا بووە. وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش بە هەمان شێوە دادگاییکردنەکەی ئیدانە کرد بەهۆی پشتگوێخستنی ئاشکرای ڕێکارە یاساییەکان.

کاتی ئازادکردنی سەرەتایی شێروانی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بوو؛ بەڵام تۆمەتی نوێی دژی تۆمارکرا، لەوانە تۆمەتی واژۆکردنی بەڵگەنامەی یاسایی لەبری زیندانییەکی دیکە، هەرچەندە ئەو زیندانییە شایەدی دا کە بە ڕەزامەندی تەواوی خۆی بووە. لەگەڵ ئەوەشدا دادگا سزایەکی زیادەی بەسەردا سەپاند. ڕێکخراوەکانی ئازادی ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤ تێبینی شێوازێکی دووبارەبووەوەیان کردووە کە تێیدا هەرکاتێک کاتی ئازادکردن نزیک دەبێتەوە، تۆمەتی نوێ سەرهەڵدەدات. بۆ زیاتر لە دە ساڵە، ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە وردی باسی زیادبوونی سەرکوت و کوشتنی دەرەوەی یاسا دەکەن لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

لە ئابی ٢٠٢٥دا، ڕێک پێش کاتی ئازادکردنی، شێروانی دووبارە بە خێرایی مەحکوم کرایەوە دوای تۆمەتە نوێیەکانی ئەفسەرێکی زیندان. پارێزەرەکەی شێروانی بە "پێشوەختە دیاریکراو" ناوی برد و هۆشداری دا کە تێهەڵچوونەوەکە هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە. لەم نێوەندەدا، بارودۆخی زیندانییەکەی بە شێوەیەکی خراپ تێکچووە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان و کونسوڵخانە بیانییەکان لە هەولێر باش دەزانن کە توخمێکی سەرەکی لە کەیسی دادگاییکردنی شێروانیدا پەیوەندی بە کارلێکە پیشەییەکانی بوو لەگەڵ دیپلۆماتکارە بیانییەکان لە هەولێر و دهۆک. کۆبوونەوەکانی شێروانی نهێنی نەبوون، بە ئاشکرا لە ئینتەرنێتدا بڵاوکراونەتەوە و کارێکی نائاسایی نەبوون. داواکاری گشتی ئیدیعای کرد کە پەیوەندییەکانی شێروانی بە واتای "هاوکاری لەگەڵ لایەنی بیانی" دێت، سەرەڕای نەبوونی هیچ بەڵگەیەک کە بیسەلمێنێت شێروانی زانیاری نهێنی بڵاوکردووەتەوە یان بەرتیلی وەرگرتووە. کونسوڵخانەی ئەڵمانیا بە ئاشکرا ئەم بیرۆکەیەی ڕەتکردەوە و هۆشداری دا کە ئەم چەواشەکارییانە کارە دیپلۆماسییە ئاساییەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی بە تاوان دەناسێنێت. کونسوڵخانەی ئەڵمانیا تەنها کونسوڵخانە نەبووە کە لەلایەن مەسروور بارزانییەوە تۆمەتبار کرابێت بە "سیخوڕی" بەسەر حوکمڕانییەکەیەوە کە شێوازی سەدام حسێنی هەیە؛ کونسوڵخانە و دیپلۆماتکارانی فەڕەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانیش تۆمەتبار کران بە سیخوڕی بەهۆی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و کەسانی دیکە.

کاتی دەستگیرکردنی سەرەتایی شێروانی و دادگاییکردنی بە تۆمەتی سیخوڕی، زۆر نائارامکەرە کاتێک دەبەسترێتەوە بە تیرۆرکردنی ئەفسەرێکی هەواڵگری ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٢١دا، کە تەرمەکەی بە لێدراوی و شێواوی لە (درای کریک) فڕێدرابوو. ڕوونکردنەوەی بارزانی و پارتی ئەوە بوو کە گیانلەدەستدانەکە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە.
ئەم پاشخانە، کە هاوکات بوو لەگەڵ توڕەیی بارزانی بەرامبەر بە هاوکاری کونسوڵخانە بیانییەکان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی لێکۆڵەر، بیرهێنانەوەیەکی ترسناکی ڕابردووی دیکتاتۆرەکانی عێراقە و دەرئەنجامەکانی بێدەنگییە بۆ سەر بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا.

بەردەوامی زیندانیکردنی شێروانی بووەتە بابەتێکی جیهانی بۆ ئەمریکا. ئەمە نیشان دەدات کە چۆن ڕۆژنامەگەری و هاوکاری لەگەڵ کونسوڵخانەکانی ئەمریکا بە هەڵە وەک هەڕەشە لەلایەن بارزانییەوە وێنا دەکرێن، لە کاتێکدا سەروەت و سامانە نایاساییەکانی ڕژێمەکەی و وەزارەتە بەرگرییەکانی تا ڕادەیەکی زۆر لەلایەن باجدەرانی ئەمریکاوە دابین دەکرێن. بۆ ئەمریکا، کە گەورەترین کونسوڵخانەی لە هەولێرە، کەیسی شێروانی پرسیارێکی جددیتر لەبارەی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەورووژێنێت: ئایا دیپلۆماسییەکی ڕاستەقینە دەتوانێت لەگەڵ بێدەنگی لە ئاست سەرکوتکردن، گومانی خراپ بەکارهێنانی پارە و تیرۆرکردنی یەکلایینەکراوەی ئەفسەرێکی هەواڵگری ئەمریکیدا بژی؟

بێدەنگی چیتر بژاردە نییە—پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ئاشکرا داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی شێروانی بکات، داوای لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ بکات لە پێشێلکارییە دادوەرییەکان، هێرشەکان بۆ سەر کارمەندانی هەواڵگری و سەربازی ئەمریکا، ئازادی ڕاگەیاندن، و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بەرپرسیار بکات لە بەکارهێنان و خراپ بەکارهێنانی پارەی باجدەرانی ئەمریکا.

*

ماتی مۆر نووسەر، شرۆڤەکار و ڕاوێژکاری ئەلیکترۆنییە. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە تەکنەلۆژیا و سیاسەتی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و بڕوانامەی لە زانستە سیاسییەکاندا هەیە. کارەکانی لە (Financial Times, Business Insider, The Daily Caller, Miami Herald) و گۆڤارە ئەکادیمییەکاندا بڵاوکراونەتەوە. ئەو نووسەری کتێبی (Despots and Demons)ە کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦دا بڵاو بکرێتەوە. لە ساڵی ٢٠١٠دا کاندیدی کۆمارییەکان بووە بۆ کۆنگرێس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.
-----------------------------------------------------------------

أكبر قنصلية للولايات المتحدة لا يمكنها أن تبقى صامتة في أربيل

في 7 تشرين الأول/أكتوبر 2020، تم اعتقال الصحفي الاستقصائي الكردي شيروان شيرواني قسرًا من منزله خارج أربيل، في عملية أمنية منسّقة وجريئة. اقتحم ضباط مسلحون المكان، وقيدوا شيرواني تحت تهديد السلاح، واقتادوه بالقوة أمام أطفاله. لم يكن هذا الاعتقال الدراماتيكي حادثًا معزولًا، بل تصعيدًا مخيفًا في الحملة المستمرة لإسكات أحد أكثر صحفيي إقليم كردستان جرأة في كشف ممارسات نظام مسرور بارزاني.

شكّل اعتقال شيرواني عام 2020 سابقة جديدة في حملة النظام على الصحافة. فبعد أن كان قد استُهدف سابقًا في عام 2012 ثم مرة أخرى في 2019، دفعه اعتقال تشرين الأول/أكتوبر 2020 إلى محنة قضائية طويلة، حوّلته بين ليلة وضحاها من صحفي رقابي إلى رمز عالمي لقمع حرية الصحافة. وقد بعثت تصرفات السلطات برسالة تهديد واضحة: نظام بارزاني مستعد لسحق أي معارضة مهما كان الثمن، حتى في الوقت الذي كانت فيه القنصليات المحيطة بأربيل ودهوك تشهد هذا الظلم المتكشف.

شيرواني، وهو صحفي استقصائي يتمتع بخبرة تزيد على عقد من الزمن ومؤسس منصة “باشور”، كشف عن الفساد المنهجي، وانتهاكات الأجهزة الأمنية، والاعتقالات خارج إطار القانون، وصراعات النفوذ السياسي. ويصفه زملاؤه بأنه قاوم القيود التي فرضها مسرور بارزاني على الصحفيين، والتي كانت تحمي كبار مسؤولي حكومة إقليم كردستان من المساءلة.

بعد أربعة أشهر من اعتقاله، حكمت محكمة جنائية في أربيل على شيرواني وأربعة آخرين بالسجن ست سنوات بموجب تهم واسعة تتعلق بالأمن القومي. وقد استُخدمت هذه الملاحقات القضائية كسلاح في منطقة بادينان، المعقل التقليدي للحزب الديمقراطي الكردستاني وعائلة بارزاني، لتوجيه تحذير لا لبس فيه: سيتم سحق أي صوت معارض. وفي الوقت نفسه، تتزايد الاتهامات بسوء استخدام بارزاني للأموال الكردية والأمريكية، فيما تكشف التحقيقات الصحفية عن مخططات جديدة لإخفاء مليارات الدولارات غير المشروعة.

لا يمكن فصل هذه القضية عن الأزمة الأوسع. فمنذ عام 2019، وتحت رئاسة الوزراء التي يتولاها مسرور بارزاني، شهد إقليم كردستان تصعيدًا في العداء العلني لحرية التعبير والصحافة والمجتمع المدني. وكل يوم من صمت الولايات المتحدة وحلفائها يشجع النظام ويقوّض المصالح الأمنية القومية الأمريكية، بما في ذلك إنفاذ العقوبات ضد الجهات الإقليمية الفاعلة السيئة.

لم يكتفِ بارزاني بالاتهامات العلنية قبل محاكمة شيرواني، بل وصف الصحفيين المعتقلين بأنهم “جواسيس” و“مخربون”، مما غذّى مناخًا من العداء. واليوم، أصبح بارزاني نفسه مكشوفًا: فمنذ عام 2022، سعى للحصول بشكل غير قانوني على برنامج التجسس “بيغاسوس” داخل الولايات المتحدة، وهو تطور مقلق يوحي بأن هؤلاء الصحفيين والنشطاء وحتى القنصليات الأجنبية قد يكونون أهدافًا له. وقد أدانت منظمة هيومن رايتس ووتش المحاكمة ووصفتها بأنها “معيبة جوهريًا”، مع تقارير عن “اعترافات” قسرية، وترهيب، وانتهاكات جسيمة لإجراءات المحاكمة العادلة. كما أدانت وزارة الخارجية الألمانية الإجراءات بسبب تجاهلها الصارخ لمبادئ العدالة.

كان من المقرر الإفراج عن شيرواني في عام 2023، إلا أنه وُجّهت إليه تهم جديدة، من بينها الادعاء بأنه وقّع وثائق قانونية نيابة عن سجين آخر، رغم أن السجين نفسه شهد بأنه أعطى موافقته الكاملة. ومع ذلك، فرضت المحكمة عليه حكمًا إضافيًا. وقد لاحظت منظمات حرية الصحافة وحقوق الإنسان نمطًا متكررًا يتمثل في ظهور اتهامات جديدة كلما أصبح الإفراج وشيكًا. وعلى مدى أكثر من عقد، وثّقت تقارير حقوق الإنسان الصادرة عن وزارة الخارجية الأمريكية تزايد القمع وعمليات القتل خارج نطاق القضاء في إقليم كردستان العراق، بما في ذلك استهداف الصحفيين والنشطاء والمواطنين الذين يعبرون عن معارضتهم.

في آب/أغسطس 2025، وقبل موعد الإفراج المقرر بفترة وجيزة، أُدين شيرواني مرة أخرى بسرعة إثر ادعاءات جديدة من أحد ضباط السجن. واصفًا القضية بأنها “محسومة سلفًا”، حذّر محامي شيرواني من أن الاستئناف لا يزال معلقًا. وفي هذه الأثناء، تدهورت ظروف احتجازه بشكل حاد.

تدرك القنصليات الأمريكية والأجنبية في أربيل جيدًا أن عنصرًا محوريًا في قضية الادعاء ضد شيرواني تمحور حول تواصله المهني مع دبلوماسيين أجانب متمركزين في أربيل ودهوك. ولم تكن لقاءات شيرواني سرية، بل نُشرت علنًا على الإنترنت، ولم تكن غير معتادة. ومع ذلك، ادعى الادعاء أن هذه الاتصالات تشكل تعاونًا مع “جهات أجنبية”، رغم غياب أي دليل على أن شيرواني قام بتسريب معلومات سرية أو تلقى رشى مالية. وقد رفضت القنصلية الألمانية هذه النظرية علنًا، محذّرة من أن هذه الادعاءات الكاذبة من شأنها تجريم التفاعل الدبلوماسي الروتيني مع المجتمع المدني. ولم تكن القنصلية الألمانية الوحيدة التي اتهمها مسرور بارزاني بـ“التجسس” على حكمه الذي يشبه أسلوب صدام حسين؛ إذ وُجهت اتهامات مماثلة إلى القنصليتين الفرنسية والأمريكية ودبلوماسييهما بسبب لقائهم بالصحفيين وغيرهم ممن ينقلون تقارير عن إقليم كردستان.

إن التزامن الزمني بين اعتقال شيرواني ومحاكمته بتهم التجسس بالتعاون مع قنصليات أجنبية، وبين اغتيال ضابط استخبارات أمريكي في عام 2021 – حيث عُثر على جثته وعليها آثار ضرب وكدمات وألقيت في مجرى مائي – هو أمر أكثر إثارة للقلق. وقد زعم بارزاني ومسؤولو الحزب الديمقراطي الكردستاني في حكومة الإقليم أن الوفاة كانت نتيجة نوبة قلبية. إلا أن هذا السياق، المتزامن مع غضب بارزاني من تعاون القنصليات الأجنبية مع الصحفيين الذين يحققون في الفساد أو يتعاونون مع قوات الأمن الأمريكية، يشكل تذكيرًا مخيفًا بماضي العراق الدكتاتوري وبعواقب الصمت على المصالح الأمنية الأمريكية.

أصبح استمرار سجن شيرواني قضية عالمية بالنسبة للولايات المتحدة. فهو يوضح كيف يُصوَّر العمل الصحفي والتعاون مع القنصليات الأمريكية على أنه تهديد، من قبل بارزاني، الذي يعتمد نظامه وثروته غير المشروعة ووزارات دفاعه إلى حد كبير على أموال دافعي الضرائب الأمريكيين. وبالنسبة للولايات المتحدة، ومع وجود أكبر قنصلية لها الآن في أربيل، تطرح قضية شيرواني سؤالًا أخطر في السياسة الخارجية والأمن القومي الأمريكي: هل يمكن للدبلوماسية الحقيقية أن تتعايش مع الصمت في ظل القمع، وسوء استخدام الأموال المزعوم، واغتيال ضابط استخبارات أمريكي لم يُحل؟

لم يعد الصمت خيارًا. يجب على الولايات المتحدة أن تطالب علنًا بالإفراج الفوري وغير المشروط عن شيرواني، وأن تدعو إلى تحقيق مستقل في الانتهاكات القضائية المزعومة، والاعتداءات على أفراد الاستخبارات والجيش الأمريكي، وانتهاكات حرية الصحافة، وأن تحمّل السلطات الإقليمية المسؤولية عن استخدام أموال دافعي الضرائب الأمريكيين وإساءة استخدامها.

ماتي مور كاتبة ومحللة ومستشارة في الأمن السيبراني. تحمل درجة الماجستير في تكنولوجيا وسياسات الأمن السيبراني، ودرجة في العلوم السياسية. نُشرت أعمالها في صحف ومجلات مثل فايننشال تايمز، بيزنس إنسايدر، ذا ديلي كولر، ميامي هيرالد، ومجلات أكاديمية. وهي مؤلفة كتاب مرتقب صدوره عام 2026 بعنوان الطغاة والشياطين. كما كانت المرشحة الجمهورية للكونغرس في كاليفورنيا عام 2010.
------------------------------------------------------------------------
The United States' Largest Consulate Cannot Remain Silent in Erbil

On October 7, 2020, Kurdish investigative journalist Sherwan Sherwani was forcibly detained at
his home outside Erbil in a brazen, coordinated security operation. Armed officers stormed the
premises, restrained Sherwani at gunpoint, and tore him away in front of his children. This
dramatic arrest was not an isolated incident—it was a chilling escalation in the relentless
campaign to silence one of Kurdistan Region’s boldest journalists exposing Masrour Barzani’s
regime.
Sherwani’s 2020 detention broke new ground in the regime’s crackdown on the press. Though
previously targeted in 2012 and again in 2019, the October 2020 arrest propelled Sherwani into a
protracted judicial ordeal, transforming him overnight from a watchdog into a global symbol of
press repression. The authorities’ actions sent a loud and threatening signal: Barzani’s regime is
willing to crush dissent at any cost, even as consulates around Erbil and Duhok witnessed the
unfolding injustice.
Sherwani, an investigative journalist of over a decade and founder of Bashur, exposed systemic
corruption, abuses by security services, extrajudicial detentions, and political power struggles.
Peers describe him as resisting Masrour Barzani’s constraints on journalists, which shielded top
KRG politicians from scrutiny.
Four months after his arrest, an Erbil criminal court sentenced Sherwani and four others to six
years in prison under sweeping national-security charges. These prosecutions, weaponized in the
Badinan region, the KDP and Barzani family stronghold, send an unmistakable warning: dissent
will be crushed. Accusations of Barzani’s misuse of Kurdish and U.S. funds keep mounting, as
investigative reporting reveals new schemes to conceal illicit billions.
The case cannot be separated from the broader crisis. Under Prime Minister Masrour Barzani,
since 2019, the Kurdistan region has seen open hostilities against free speech, journalism, and
civil society escalate. Every day of silence from the United States and its allies emboldens the
regime and weakens U.S. national security interests including enforcing sanctions against
regional bad actors.
Barzani did not stop at public accusations before Sherwani's trial, he labeled detained journalists
as "spies" and "saboteurs," fueling a climate of hostility. Now, Barzani himself stands exposed:
since 2022, he has sought illegal Pegasus spyware in the U.S., a chilling development suggesting
these same journalists, activists, and foreign consulates could be his targets. Human Rights
Watch condemned the trial as "fundamentally flawed" with reports of forced "confessions,"
intimidation, and severe due process violations. Germany's Federal Foreign Office likewise
denounced the proceedings for their flagrant disregard of due process.
Sherwani's original release date was in 2023; however, new charges were filed against him,
including allegations that he signed legal documents on behalf of another inmate, although the

inmate testified he fully consented. Nonetheless, the court imposed an additional sentence. Press-
freedom and human rights organizations observed a recurring pattern in which new accusations

arose whenever release appeared imminent. For over a decade, the U.S. State Department's
Human Rights reports have detailed increasing oppression and extra-judicial killings in the
Kurdistan region of Iraq, with reports of reporters, activists, and citizens voicing dissent.

In August 2025, just before a scheduled release, Sherwani was swiftly convicted yet again after
new allegations from a prison officer. Calling the case "predetermined," Sherwani's lawyer
warned the appeal is still pending. In the meantime, his prison conditions have sharply
deteriorated.
The U.S. and foreign consulates in Erbil are well aware that a critical element of the
prosecution's case against Sherwani pivoted on his professional interactions with foreign
diplomats stationed in Erbil and Duhok. Sherwani's meetings were no secret, publicly reported
online, and were not unusual. Prosecutors alleged that Sherwani's contacts constituted
collaboration with "foreign actors," despite the absence of evidence that Sherwani was guilty of
disseminating classified information or receiving financial bribes. Germany's consulate publicly
rejected the theory, warning that the falsehoods would criminalize routine diplomatic
engagement with civil society. The German consulate has not been the only consulate accused by
Masrour Barzani of perpetrating "spying" on his Saddam Hussein-style rule. French and United
States consulates and diplomats were also accused of spying on Barzani by meeting with
journalists and other individuals reporting on the Kurdistan region.
The time frame of Sherwani's original detainment and trial on accusations of spying in concert
with foreign consulates is more disturbing, with the assassination of a U.S. intelligence officer,
his body beaten and bruised, in 2021, his body dumped in Dry Creek. Barzani's explanation and
that of the KRG's KDP actors was death due to a heart attack. The backdrop, simultaneous with
Barzani's fury over foreign consulates' cooperation with journalists investigating corruption or
cooperating with U.S. security forces, is a haunting reminder of Iraq's past dictators and the
ramifications to U.S. security interests when we remain silent.
Sherwani’s continued imprisonment has become a global issue for the U.S. It shows how
journalism and cooperation with U.S. consulates are wrongly cast as threats by Barzani, whose
regime’s illicit wealth and defense ministries are largely funded by U.S. taxpayers. For the U.S.,
with its largest consulate now in Erbil, Sherwani’s case poses a more serious foreign policy and
U.S. national security question: can real diplomacy coexist with silence amid repression, alleged
fund misuse, and an unsolved assassination of a U.S. intelligence officer?
Silence is no longer an option—the United States must publicly call for Sherwani’s immediate
and unconditional release, demand an independent investigation into alleged judicial abuses,
attacks on U.S. intelligence and military personnel, press freedom, and hold regional authorities

accountable for the use and misuse of U.S. taxpayer funds.
Mattie Moore is a writer, commentator, and cyber consultant. She holds an MS in Cybersecurity
Technology and Policy and a degree in Political Science. Her work has appeared in the Financial
Times, Business Insider, The Daily Caller, the Miami Herald, and academic journals. She is the
author of the upcoming 2026 book Despots and Demons. She was the Republican nominee for
Congress in California in 2010.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟