لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

لە نێوان ستەیجە بریقەدارەکانی جیهان و سفرە خاڵییەکانی کوردستاندا

Friday, 02.06.2026, 01:54 PM



لەسەر ستەیجە گەشاوەکانی جیهان، بە پارەی فەرهودکراوی ئەم میلەتە و بە ناوی داهاتوو و گۆڕانکاریی جیهانی وتاری بریقەدار دەخوێننەوە؛ بەڵام لە ناوخۆدا، لەگەڵ سەرەتاییترین مافی مرۆڤ کە مووچە و نانە و ئازادیە خۆیان بگونجێنن.
تیۆرییەکانی سەرکردایەتی بۆ کەسێک ئاسانە کە لەسەر پشتی میلەتێکی برسی دانیشتبێت و ساڵی لێ کردبن بە ١٠ مانگی مووچە.

ئاخر جەنابی بەچکە فیرعەون ئەگەر ناوی باوکت و ئەو سامانی ڕەش و ڕووتەی میلەت نەبێت، کێ تۆ دەناسێت و لە کام شوێنی ئەم جیهانە دەمت ئەوەندە درێژ دەبێت؟ شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتێک، هەزاران کوڕ و کچی شەهید بێ نان و ئاو بن و کوڕی سەرۆک وەزیرانیکی بێ مووچە، لەسەر خوێنی ئەو شەهیدانە وڵات بە وڵات بگەڕێت و شانازی بە خۆیەوە بکات.
ئێوە لە جیاتی فێربوونی وتاری مۆدێرن، پێویستە فێری ئەوە بن کە سەردەمی کۆیلایەتی و حوکمی خێزانی لە جیهاندا کۆتایی هاتووە.

جیهان بە زانست و دادپەروەری دەگۆڕێت، نەک بە ناردنی کوڕی بەرپرسەکان بۆ لوتکە نێودەوڵەتییەکان لەسەر حیسابی گیرفانی فەقیر و هەژار.
گۆڕانکاریی ڕاستەقینە ئەوەیە کە نانی خەڵک بۆ بەرژەوەندیی بنەماڵە تەرخان نەکرێت.
پێویستمان بە فەلسەفەی ئێوە نییە، پێویستی بە گەڕاندنەوەی ئەو شکۆ و سامانە هەیە کە ساڵانێکە لێتان زەوت کردووین
سەدان  ووتاری لەبەرکراوی وەکو ئەمە ناتوانێت پەڵەی ڕەشی برسیکردنی گەل و زیندانیکردنی ئازادی بسرێتەوە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟