وتار
ئاین وەک قەڵغان و سیاسەت وەک ئامانج
Tuesday, 02.10.2026, 03:17 PM
.
وەڵامێک بۆ دکتۆر عەلی قەرەداغی
نووسینەکەی ئەمرۆی دکتۆر عەلی قەرەداغی جارێکی تر پەردەی لەسەر ئەو دوو فاقییە لادا کە ساڵانێکە لە هەڵوێستە سیاسییەکانیدا دەردەکەوێت. ئەو دەیەوێت بە پۆشاکی ئایین پاساو بۆ دژایەتیکردنی لایەنە کوردییەکان بهێنێتەوە بەڵام ڕاستییەکان زۆر لەوە ڕوونترن کە بشاردرێنەوە.
وویستم لە فەیسبووکەکەی وەلامی بدەمەوە بەلام کۆمێنتی داغ
خستووە بۆیە لێرەدا بە چەند خاڵێک وەڵامی دەدەینەوە:
هاوکێشەیەکی نادادپەروەر قەسەد و بەعس بەخیەتە تای یەک تەرازوو!
چۆن ویژدانی مرۆڤێکی ئایینی ڕێگەی پێ دەدات هێزێکی کوردی وەک (قەسەد، هەسەدە) کە هەزاران شەهیدی لە پێناو پاراستنی خاکی ڕۆژئاوا و تێكشکاندنی توندڕەوترین گرووپی تیرۆریستی (داعش) داوە، بخاتە ڕیزی حیزبی بەعس؟
حیزبی بەعس ئەنفال و کیمیابارانی کردین، لە کاتێکدا ئەم هێزانەی ڕۆژئاوا بەرگرییان لە کەرامەتی مرۆڤی کورد کرد. ئەم بەراوردکارییە نەک هەر ستەمە، بەڵکو سووکایەتییە بە خوێنی شەهیدانی کورد.
عیلمانییەتی باشو عیلمانییەتی خراپ
دکتۆر باس لەوە دەکات کە دژی ئایدیۆلۆژیای عیلمانییە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی عیلمانییەتی تورک بۆ جەنابت حەڵاڵە و عیلمانییەتی کورد حەرام؟
دەوڵەتی تورکیا کە جەنابت بەردەوام لە خزمەتیدایت و ستایشی دەکەیت، دەوڵەتێکی دەستووریی عیلمانییە. سەدان لەفرۆشخانە بە فەرمی لەوێ هەن !
چ جیاوازییەک لە نێوان عیلمانییەتی ئەنقەرە و قامیشلۆدا هەیە؟ تەنیا جیاوازی ئەوەیە کە یەکەمیان کورد دەکوژێت و دووەمیان کورد دەپارێزێت.
هەڵبژاردنی بەرەی دژە کورد
جەنابت بڕیارت داوە لەو بەرەیەدا بیت کە دژایەتی مافەکانی کورد دەکات، بۆ ئەمەش هەمیشە بیانوویەکی ئایدیۆلۆژیت ئامادەیە.
ئەو لایەنانەی جەنابت دۆستایەتییان دەکەیت و وەک خەلافەت نیشانیان دەدەیت، چ خێرێکیان بۆ گەلی کورد هەبووە جگە لە داگیرکاری و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردییەکان؟ئایین بۆ پۆست و بەرژەوەندی بەکاردەهێنێت بەداخەوە، تۆ ناوی ئیسلام تەنیا بۆ پاراستنی پێگە و پۆستەکەت بەکاردەهێنیت. گەلی کورد لەبیری ناچێت کە چۆن نوێژت لەسەر تەرمی ئەو سەربازە تورکانە دەکرد کە بۆ داگیرکردنی خاکی کورد هاتبوون ئایا ئەو سەربازانە عیلمانی نەبوون؟ یان تەنیا عیلمانییەتی کورد دەبێتە هۆی دەرچوون لە ئایین؟ ئەم هەڵیت و پەڵیتانە تەنیا بۆ ڕازیکردنی ئەو لایەنانەیە کە جەنابت مووچە و پێگەیان لێ وەردەگریت.
وە ڕوونتر بۆ ڕازیکردنی شەقامی عەرەبی لەسەر حیسابی کورد، تۆ توانیوتە بەم جۆرە گوتارانە دڵی شەقامی عەرەبی و ئیخوانەکان ڕازی بکات و پێگەی خۆت لە قەتەر و تورکیا بپارێزێت بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییە بزانێت کە بەم هەڵوێستانەی تۆ خۆت کردە دوژمنی مێژوویی گەلی کوردستان.
مێژوو بەزەیی بە کەسدا نایەتەوە و کوردیش ئەو کەسانە لەبیر ناکات کە لە کاتە سەختەکاندا، لە پێناو پۆستدا، خەنجەریان لە پشت داوە.
نوسینیەکەی دکتۆر علی قەرەداغی لەم لینکەدا هەیە
https://www.facebook.com/share/1DDPRQK4DR/
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: شیرینیی شەرمەزاری و سێڵفیی سەرشۆڕی کاتێک جاشایەتی دەبێتە هونەری دبلۆماسی
ڕەنجدەر گڕاوی: لە نێوان ستەیجە بریقەدارەکانی جیهان و سفرە خاڵییەکانی کوردستاندا
ڕەنجدەر گڕاوی: The Risk of ISIS Resurgence Amid Kurdish Abandonment and Prisoner Releases
دلێر محەمەد نوری: ژن پڕۆژەیەک بۆ کیفاح یان بو جیهادی نیکاح؟
ڕەنجدەر گڕاوی: The throwing of a Kurdish girl from a building by Jolani’s terrorist forces
مەشخەلی ژیانەوە: کورد و شەهیدو ئومەت و ئاینی لەقەتونراو!
دلێر محەمەد نوری: سڵاوێک لە جەنەڕاڵەکەی ڤێتنامەوە بۆ جەنەڕاڵ عەبدی
Mattie Moore: مۆدێلی یەکگرتن و کۆتایی سەردەمی بارزانی
Sherwan Sherwani: The Cold of Prison and the Mandela Award
Mattie Moore: بەردەوامی زیندانیکردنی شێروان شێروانی بووەتە بابەتێکی جیهانی بۆ ئەمریکا




