راپۆرت
لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پەیامە شاراوەکەی مارکۆ ڕوبێۆ چی بوو؟
Monday, 02.16.2026, 01:03 PM
گرینگترین باسێک بۆ
کورد لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ پەیامەکەی
مارکۆ ڕوبێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکابوو کە بە لێدوانێکی کورت بەڵام پڕ مانای سیاسی
هەموو چاودێرانی شۆک کرد
کاتێک ڕوبێۆ کۆبوونەوەی ستراتیژی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەکان
دەربارەی ئۆکرانیا فەرامۆش دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ وەفدی سوری و فەرماندەی هێزەکانی
سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دابنیشێت ئەمە تەنها کێشەی کات نەبوو
بەڵکو گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە ئەولەویەتی
کارەکانی واشنتۆن.
بەلام وەک هەمیشە کورد و راگەیاندنی کوردی
نازانن بابەتێکی ئاوا گرینگ و مەزن بکەن رۆژەڤی کارەکانیان بۆیە لەم بابەتەدا هەول
دەین ئەم بابەتە شیبکەینەوە بە زمانێکی سادە تا هەموو کەسێک تێبگات
بۆچی کورد و سوریا پێش
ئۆکرانیا کەوتن؟
ڕوبێۆ بە ڕاشکاوی ووتی نەمدەتوانی لە یەک کاتدا لە دوو شوێن بم بۆیە دانیشتن لەگەڵ وەفدی سوری کە کورد بەشێکی سەرەکی بوو تێیدا ئەویانم هەڵبژارد.
ئایا ئەمە رێکەوتە یا ئەم بڕیارە لە ژێر فشاردا بووە؟
بێگومان هیچ شتێک بۆ
ئەمەریکا رێکەوت نیە بۆیە باسی ئەم گریمانەیە ناکەین بەڵکو زیاتر باسی ئەو فشارانە
دەکەین کەوایکردووەکە کورد لە سێ هاوپەیمانی ئەوروپی و بابەتی ئۆکرانیا گرینگتربێت،
هەموو ئەو فشارانەش پەیوەندی بە دواین دانیشتنی کۆنگرێسی ئەمریکا هەیە لەسەر دۆسیەی
کورد و سوریا لە بەتایبەت کاتیک لە کۆتایی قسەکانی دا ئاماژەی بەوەدا ووتی تۆم
بارەک باگهێشتی گۆنگریس کراوە. لەسەر ئەم بابەتەدا هاورێم قادر نادر لایڤێکی
کردووە بەناونیشانی کۆتایی تۆم بارەک نزیکە؟ وردەکاری
لێکۆڵینەوەکان دەتوانن لە ریگای ئەم لینکەوە بینەری لایڤەکەبن
https://www.facebook.com/share/v/184ykQ2Z3D/
فشارەکانیش ئەمانەن
1- مەترسییە ئەمنییەکان و دۆسیەی
زیندانیانی داعش پەیوەندی راستەوخۆی بە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکاوە هەیە ، بویە ئەمریکا
دەیەوێت پێش هەر پشێوییەک، چارەنوسیان یەکلایی بکاتەوە.
2- دروستکردنەوەی سوپای سوریا
واشنتۆن پەلەیەتی لەوەی هێزەکانی هەسەدە تێکەڵ بە مەنزومەی بەرگریی سوریا بکاتەو،
بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات ئێران یان ڕوسیا بۆشایی ئەمنی پڕبکەنەوە.
3- جیاوازی دۆسیەکان بۆ ئیدارەی
ترەمپ جەنگی ئۆکرانیا درێژخایەنە بەڵام دۆسیەی سوریا لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەت
دایە و ئەگەر ئێستا کورد جێگەی خۆی نەکاتەوە ڕەنگە دەرفەتەکە لەدەست بچێت.
ئێستا کاتی پرسیارە
سەرەکییەکەی ئەم بابەتە کە ئێمە مەبەستمان وەلامی بدەینەوە
ئایا بەشدارییەکەی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە
میونشن ٢٠٢٦ چ کاریگەری لەسەر قسەکانی رۆبیۆ و چ
دەستکەوتی بۆ ڕۆژئاوا هەبووە؟
ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە گفتوگۆکردن
لەسەر چۆنیەتی یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە لەناو سوپای سوریا بە مەرجی پاراستنی
مافەکانیان ئەم هەنگاوە شەرعییەتێکی نێودەوڵەتی گرنگی بە ئیدارەی خۆسەر بەخشی
گەمارۆی دبلۆماسی تورکیای شکاند و دیمەشقی ناچار کرد وەک هێزێکی فەرمی مامەڵە
لەگەڵ ئیدارەی خۆسەردا بکات ئەمەش داهاتووی ڕۆژئاڤای لە چوارچێوەی سوریای
یەکگرتوودا لە ژێر چاودێری ئەمریکادا بەرەو چەسپاندنی مافەکان ئاراستە کرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس




