راپۆرت
وەرچەرخان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ستراتیژیەتی ڕێگای داود و دوو بڕیارەکەی پەکەکە چۆن تورکیایان ناچار بە کشانەوە کرد ؟
Friday, 02.27.2026, 06:07 PM
لە پێشهاتێکی مێژوویی و چاوەڕواننەکراودا کە دەکرێت وەک خاڵێکی وەرچەرخان لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر بکرێت هێزەکانی تورکیا لە شاری سەرێ کانی و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان کشانەوە ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی نوێدا تورکیا دەستبەرداری ناوچەیەکی کوردی ببێت کە پێشتر هێرشی کردبێتە سەر و داگیری کردبێت.
ئەم کشانەوەیە لەپڕ و بێ هۆکار نەبوو بەڵکو دەرئەنجامی تێکەڵەیەک بوو لە خۆڕاگریی بێوێنەی کوردانی ڕۆژئاوا لەسەر زەوی و شەپۆلی تووڕەیی و خۆپیشاندانی جیهانیی کوردان و گۆڕانکارییەکی خێرا و سەرسوڕهێنەر لە سیاسەتی ناوخۆی ئەمریکا لەگەڵ هاتنە ناوەوەی ئیسرائیل بۆ ناو هاوکێشەکە.
پرسیار ئەوەیە: هۆکارە شاراوەکانی ئەم وەرچەرخانە سیاسییە گەورەیە چی بوون؟
بێگومان چەند هۆکار گەلێک هەن کە بوونەتە هۆکاری ئەم وەرچەرخانە کە دەکرێت لەم خاڵانەی خوارەوەدا چڕ بکرێنەوە.
یەکەم: بەرخودانی بێوێنەی گەلی ڕۆژئاوا و هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک قەڵغانێکی پۆڵایین بۆ پاراستنی خاکی کوردستان پێش هەر هەنگاوێکی دیپلۆماسی هاوکێشە سەربازییەکانی گۆڕی و ئەم خۆڕاگرییە سەرەڕای بەکارهێنانی چەکی قورس و فڕۆکە لەلایەن سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی نەبووە هۆی ئەوەی خەڵکی ناوچەکە چۆک دابدەن بەڵکو شەڕڤانان بە قارەمانیەتی خۆیان لەبەرامبەر سوپای ئەبومحەمەد جۆلانی و خەنجەری ژەهراویی خیانەت و هەڵگەڕانەوەی بەشێک لە هێزە عەرەبەکان وەستانەوە و سەلماندیان کە ئیرادەی کورد ناشکێت و ئەم خۆڕاگرییە ڕێگەی نەدا ئەنقەرە بە خێرایی ئامانجەکانی بپێکێت و دەرفەتێکی زێڕینی ڕەخساند بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە خەو ڕاپەڕێت و ئاوڕی جدی لە دۆخەکە بداتەوە.
دووەم: ڕاپەڕینی شەقام لە کوردستانەوە تا ئەمریکا و ئەوروپا.
ئەوەی پاڵپشتیی بەرخودانەکەی ڕۆژئاوای کرد ئەو شەپۆلە گەورەیەی ناڕەزایەتییەکان بوو کە تەواوی جیهانی گرتەوە، کوردان لە هەر چوار پارچەی کوردستان (بەتایبەت لە باشوور و باکوور) هاتنە سەر شەقام لە هەمان کاتدا ڕەوەندی کوردی لە ئەوروپا و ئەمریکا ڕۆڵێکی مێژووییان گێڕا پایتەختەکانی جیهان بەتایبەت واشنتۆن، برۆکسل، لەندەن و بەرلین بوونە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەم فشارەی شەقام میدیا جیهانییەکانی خستە جووڵە و ڕای گشتیی ڕۆژئاوای لە دژی سیاسەتەکانی تورکیا هان دا.
سێیەم: کارەساتە مرۆییەکە و هەڕەشەی سەرهەڵدانەوەی داعش.
لە سەرەتادا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و نوێنەری تایبەتەکەی تۆم بارەک، چاوپۆشییان لەو هێرشە کرد.
کە لەلایەن کوردەوە وەک خیانەتێکی مێژوویی ناسێنراوە
کەوایە ئەو چاوپۆشیە بووە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران کورد بەڵام هاوکات مەترسییەکی گەورەتری خستەڕوو ئەویش بۆشایی ئەمنی و مەترسیی هەڵاتنی هەزاران چەکداری زیندانیکراوی داعش لە زیندانەکانی قەسەدە ئەمە زەنگی مەترسیی لە واشنتۆن و ئەوروپا لێدا
چوارەم: هاتنەدەنگی کۆنگرێس و پرۆژەیاسای پاراستنی کورد.
فشاری خۆپیشاندەران و مەترسییەکانی داعش، کۆنگرێسی ئەمریکای هێنایە سەر خەت سیناتۆر لیندسی گراهام بە خێرایی پرۆژەیاسایەکی توندی بە ناوی پاراستنی کورد (Save the Kurds) پێشکەش کرد. پرۆژەیاساکە هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند و وێرانکەری ئابووریی دەکرد بەسەر تورکیادا و جۆلانی. پەیامی کۆنگرێس ڕوون بوو وتیان کوردەکان هاوپەیمانی ئێمەن لە تێکشکاندنی داعش و نابێت ڕێگە بدەین کۆمەڵکوژ بکرێن.
پێنجەم: ڕۆڵی ئیسرائیل (ڕێگای داود) و کۆتاییهێنان بە بێدەنگی.
لە سەرەتای هێرشەکان دا ئیسرائیل بێدەنگییەکی تاکتیکیی هەڵبژارد، ئەمەش زیاتر بۆ تێک نەدانی پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی بوو لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ و سەرگەرمبوونی بە بەرەکانی دیکەی جەنگەوە
بەڵام کاتێک تەلئەبیب هەستی بەوە کرد کە هەژموونی تورکیا و هێزە توندڕەوەکانی وەک حەمەی جۆلانی خەریکە ناوچەکە دادەپۆشێت و مەترسیی دروستبوونی هیلالێکی ئیخوان-جیهادی هاتۆتە ئاراوە ستراتیژی ئیسرائیل بە خێرایی گۆڕا.
ئیسرائیل لەوە تێگەیشت کە ڕووخانی ڕۆژئاوا گورزێکی کوشندەیە لە ستراتیژییەتی ڕێگای داود (David's Route) کە پڕۆژەیەکی جیۆپۆلەتیکی و ئەمنییە بۆ دروستکردنی پشتێنەیەکی ئارام لە ناوچەکەدا وەک بەربەستێک لە دژی هەژموونی ئێران و ئیسلامی سیاسیی سەر بە تورکیا ، لەم نێوەندەشدا ڕۆژئاوا وەک پارسەنگێکی هێز و بەشێکی گرنگ لەو ڕێگایە سەیر دەکرێت.
لەو خاڵەوە ئیسرائیل لۆبییە بەهێزەکەی خۆی وەک ئایپاک لە واشنتۆن خستە کار بۆ پشتیوانیکردنی پرۆژەیاساکەی گراهام و فشارخستنە سەر کۆشکی سپی لە هەمان کاتدا لە ڕووی هەواڵگری و دیپلۆماسییەوە کەوتە جووڵە بۆ ئەوەی باڵی تورکیا لە سووریا ببرێت.
شەشەم: لێپرسینەوە لە تۆم بارەک و گۆڕانی سیاسەتی ئەمریکا.
بە تێکەڵبوونی فشاری شەقامی کوردی هەڕەشەی داعش و گوشاری لۆبییەکانی ئیسرائیل لە کۆنگرێس.
کۆنگرێسی ئەمریکا تۆم بارەکی بانگهێشتی لێژنەی کاروباری دەرەوە کرد کە تیادا ڕووبەڕوو لێپرسینەوەیەکی توندیان لەگەل کرد و پێیان ڕاگەیاند کە سیاسەتەکەی ئەو ئەمریکای خستووەتە بەردەم لەدەستدانی متمانەی هاوپەیمانەکانی و زیندووبوونەوەی تیرۆر ئەمە وایکرد ئیدارەی ئەمریکا بە خێرایی هەڵسوکەوتی بگۆڕێت و گڵۆپە سەوزەکەی بۆ تورکیا بکات بە گڵۆپێکی سووری تۆخ.
📌خاڵێکی جەوهەری و شاراوە و یەکلاکەرەوە بڕیارە بێدەنگ و ژیرانەکەی پەکەکە.
یەکێک لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە کەمترین ڕۆشنایی میدیاکان و توێژەرانی خرایە سەر ئەو هەنگاوە بێدەنگ و ستراتیژییەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوو لەناو گەرمەی ململانێ و فشارەکاندا پەکەکە دوو بڕیاری زۆر ژیرانە و پراگماتیکی دا
یەکەم: کشانەوەی هێز و کادیرەکانی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان
دووەم: قەدەغەکردنی هەڵکردنی ئاڵا و بەرزکردنەوەی هێماکانی پەکەکە لەو ناوچانە.
ئەم هەنگاوە دەکرێت وەک یەکێک لە عاقڵانەترین بڕیارەکانی پەکەکە سەیر بکرێت کە وەک قەڵغانێکی دیپلۆماسی خزمەتێکی گەورەی بە دۆزی ڕۆژئاوا کرد بە درێژایی زیاتر لە ١٦ ساڵی ڕابردوو تێکەڵکردنی هێماکانی پەکەکە لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا گەورەترین و بەهێزترین بیانوو بوو بەدەست تورکیاوە بۆ ڕەوایەتیدان بە هێرشە سەربازییەکانی.
تورکیا هەمیشە ئەمەی وەک کارتی تیرۆر بەکاردەهێنا بۆ ترساندنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گۆشەگیرکردنی کوردانی سووریا.
بەم پاشەکشە تاکتیکییە تورکیا گەورەترین کارتی بەردەستی وە بیانووە سیاسییەکەی لەدەست دا.
ئەم بڕیارەی پەکەکە کۆتایی بەو ڕێگرییە هێنا کە ساڵانێک بوو لەبەردەم کرانەوەی دیپلۆماسیی ڕۆژئاوادا هەبوو ئەمە وایکرد وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بەبێ شەرمکردن و ترسان لە لێکەوتە یاساییەکانی پشتیوانی مامەڵەی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) بکەن.
کەوایە بێبەشکردنی تورکیا لەم بیانووە ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەوەی ئەنقەرە و ناچار بکرێت بە کشانەوە
📌 گرینگترین پرسیارێک کە مەبەستی ئەم بابەتەی ئێمەیە ئەوەیە بۆچی تورکیا پاشەکشەی کرد؟
لە ڕاستیدا کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سەرێکانی تەنیا بڕیارێکی سەربازیی سادە و کتوپڕ نەبوو بەڵکو ئەنقەرە بەتەواوی ناچار کرا و لەبەردەم شەپۆلێک لە فشاری فرەڕەهەند و وێرانکەردا چۆکی دادا بە جۆرێک کە مانەوەی هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان
.کردە کارێکی تەواو مەحاڵ و پڕتێچوو
لەلایەکەوە ڕووبەڕووی گەمارۆیەکی خنکێنەری ئابووری و هەڕەشە توندەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا بووەوە بۆ سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای قورس وەک بڕینی مامەڵە نێودەوڵەتییە بانکییەکان و سزادانی ڕاستەوخۆی بەرپرسە باڵا و بڕیاربەدەستەکانی تورکیا.
ئەم هەنگاوانە بوونە هۆی ئەوەی ترس و دڵەڕاوکێ باڵ بەسەر بازاڕەکاندا بکێشێت و بەهای لیرەی تورکی بگاتە لێواری داڕمانێکی یەکجاری و مێژوویی بەو پێیەی ئابووریی تورکیا بە هیچ شێوەیەک بەرگەی ئەو شۆکە گەورەیەی نەدەگرت و مەترسی داڕمانی ناوخۆیی لێ دەکرا. لە پاڵ ئەمەشدا فشارە شاراوە و قووڵەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان بینی جووڵە و تێکەڵبوونی هێزی دیپلۆماسیی ئیسرائیل بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی خۆی لە ناوچەکەدا و بەتایبەتی لە پرسی (ڕێگای داود) هاوکات لەگەڵ پشتتێکردنی تەواوەتی وڵاتانی ئەوروپا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی کرداریی وەک ڕاگرتنی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە ئەنقەرە وایان کرد تورکیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەتەواوی پەراوێز بخرێت و گۆشەگیر بكرێت.
سەرەنجام یەکگرتنی ئەم قەیرانە ئابوورییە و ئەو گەمارۆ دیپلۆماسی و سەربازییە بژاردەی مانەوەی لە سەرێکانی بۆ تورکیا خستە خاڵی سفرەوە و ناچاری کرد بۆ ڕزگارکردنی خۆی لە گێژاوە گەورەیە ملی ڕێگەی پاشەکە بگێرێتەبەر .
کەوایە ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە کاتێک بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئەمریکا تەلارسازییە جیۆپۆلەتیکییەکانی ئیسرائیل (وەک ڕێگای داود) و بەرخودانی بێوێنەی کورد یەکدەگرن دەتوانن دەسەڵاتی جێبەجێکردنی زلهێزترین وڵاتیش ناچار بە گۆڕینی سیاسەتەکانیان بکەن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
ڕەنجدەر گڕاوی: لە جلی ژنانەوە بۆ ایدک ولک کاتێک مەسعود بارزانی شکۆی کورد لە بەغدا دەکاتە قوربانی پسکە پسک
ڕەنجدەر گڕاوی: لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پەیامە شاراوەکەی مارکۆ ڕوبێۆ چی بوو؟
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ٢٠٢٦ سەکۆی بڕیارە جیهانییەکان و پێگەی کورد لە نەخشەی نوێی ئەمنیدا
دلێر محەمەد نوری: ژن پڕۆژەیەک بۆ کیفاح یان بو جیهادی نیکاح؟
ڕەنجدەر گڕاوی: The throwing of a Kurdish girl from a building by Jolani’s terrorist forces
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پەیامە شاراوەکەی مارکۆ ڕوبێۆ چی بوو؟
تەڤدا پرێس: لە ئەرشیفی بەریتانیاوە عوبەیدوڵڵا بارزانی دەلێت : مەلا مستەفای باوکم خائینە
تەڤدا پرێس: تەڤدا پرێس و هاوڕێیانی بە هێمنی و لەسەرخۆ وەڵامی هـەموو چـەقەڵەکانی دەسەڵات بە دەستی یەک و دووەکانی دەداتەوە.
تەڤدا پرێس: نەک هەر ١١ کورسی کۆتاکان لەپارتی ڕۆیی بەڵکوهێزە بچوکەکانیشی لەدەست دەرچوو