لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

راپۆرت

کابووسی نوێی تورکیا بۆچی ئەنقەرە لە جووڵەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات

Wednesday, 03.04.2026, 01:51 PM


کابووسی نوێی تورکیا بۆچی ئەنقەرە لە جووڵەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات و هاوکارییەکانی ئەمریکا مشەوەش بووە؟ ئایا نەخشەی ناوچەکە دەگۆڕێت؟
لە کاتێکدا جیهان چاوی لەسەر ئاگرەکەی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێرانە لە پشت پەردەی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوومەلەرزەیەکی بێدەنگ خەریکە نەخشەی ناوچەکە دەهەژێنێت.

تورکیا کە ساڵانێکی درێژە هەموو سەنگ و قورسایی خۆی خستووەتە سەر لێدانی پەکەکە لە باشوور و ڕێگریکردن لە قەوارەی ڕۆژاوا، ئێستا چاوی لەسەر بەرەیەکی نوێیە ئەویش ڕۆژهەڵاتی کوردستانە
پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە بۆچی دەوڵەتێکی خاوەن سوپایەکی گەورەی وەک تورکیا دەبێت لە جووڵەی چەند حزبێکی کوردی ئێران مشەوەش بێت؟ و ئایا بەڕاستی ئەمریکا خەریکی چاندنی تۆوی سێیەم قەوارەی کوردی یە لەسەر سنوورەکانی تورکیا؟
فۆبیای ڕۆژاوا: مارانگازێک لە پەت سپی دەترسێت تورکیا ئەزموونێکی تاڵی لەگەڵ ئەمریکا هەیە لە سووریا لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ئەمریکا دەستی کرد بە هاوکاری یەپەگە بۆ شەڕی داعش تورکیا وای دەبینی کە ئەمە هاوکارییەکی کاتییە.
بەڵام دواتر بینی کە واشنتۆن سوپایەکی ١٠٠ هەزار کەسیی (هەسەدە)ی بۆ کورد دروست کرد و قەوارەیەکی سیاسی بۆ چەسپاندن.

ئێستا ئەنقەرە دەترسێت هەمان سیناریۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووبارە بێتەوە هەر جۆرە هاوکارییەکی ئاشکرای ئەمریکا بۆ هێزەکانی ڕۆژهەڵات، لای تورکیا وەک دروستکردنی سوپایەکی تری کوردی لێکدەدرێتەوە کە لە داهاتوودا کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
بۆ تورکیا، جیاوازییەک نییە لە نێوان قەندیل و کرماشان و سنە کاتێک باسەکە دێتە سەر پژاک تورکیا پێی وایە هەر هاوکارییەک بگاتە دەستی هێزە کوردییەکانی ئێران بەشێکی گەورەی دەچێتە گیرفانی پژاکەوە، کە ئەویش بە باڵی ئێرانی پەکەکە دەزانێت.

مەترسییە ڕاستەقینەکە لێرەدایە ئەگەر هێزەکانی ڕۆژهەڵات بەهێز بن سنوورە شاخاوییەکانی نێوان ئێران و تورکیا دەبنە ناوچەی ئارام بۆ گەریلاکانی پەکەکە ئەمەش بە واتای پەککەوتنی تەواوی ستراتیژییەتی بەرگری لە دەرەوەی سنوور دێت کە تورکیا ئێستا لە باشووری کوردستان پەیڕەوی دەکات.
هەروەها لە ڕوانگەی جیۆپۆلەتیکەوە تورکیا خۆی وەک ناوەندی جیهانی تورکی دەبینێت سەرهەڵدانی هێزێکی کوردی کاریگەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانای تەواوکردنی ئەو زنجیرە کوردییەیە کە لە دەریای ناوەڕاستەوە (ڕۆژاوا) دەست پێ دەکات بە باشووردا تێدەپەڕێت و دەگاتە سنوورەکانی ئازەربایجان ئەمە لای تورکیا بە گەمارۆدانی جوگرافی دادەنرێت.
ئەم کۆریدۆرە نەک هەر پەیوەندی تورکیا لەگەڵ جیهانی عەرەبی و فارسی لاواز دەکات بەڵکو خەونی گەیشتن بە تۆران و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستیش دەخاتە مەترسییەوە.
ئایا کوردانی ڕۆژهەڵات هەڕەشەن بۆ تورکیا؟
لێرەدا دەبێت جیاکارییەکی ورد بکەین
لەرووی سەربازیەوە حزبە دێرینەکانی وەک (حدکا و کۆمەڵەکان) هیچ کات ئامانجیان هێرشکردنە سەر تورکیا نەبووە ئەوان تەنها دەیانەوێت مافە نەتەوەییەکانیان لە ناو خاکی ئێراندا بەدەست بهێنن. لەم ڕووەوە مەترسییەکی سەربازیی ڕاستەوخۆ نین
لە ڕووی مەعنەوییەوە بەڵێ، مەترسین سەرکەوتن
هەر پارچەیەکی کوردستان دەبێتە هاندەر بۆ کوردانی ناوخۆی تورکیا (باکوور).
ئەنقەرە دەزانێت کە پرسی کورد پرسێکی فرەوڵاتییە گەشەی سیاسی لە مهاباد، ڕاستەوخۆ دەنگدانەوەی لە ئامەد و ئیستانبوڵ دەبێت
📍کارتی کورد و یارییە گەورەکەی ئەمریکا
ئەوەی تورکیای شێواندووەکات و شێوازی جووڵەکانە ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی کارتی نەتەوەکانەوە گوشارەکانی بۆ سەر تاران بگەیەنێتە لوتکە تورکیا لەوە دەترسێت کە واشنتۆن بۆ لێدان لە ئێران سەربەخۆیی یان فیدراڵی بە کوردانی ڕۆژهەڵات ببەخشێت بەبێ ئەوەی حساب بۆ بەرژەوەندییەکانی تورکیا بکات بۆیە دەبینین تورکیا لەم دواییانەدا زیاتر لە ئێران و عێراق نزیک دەبێتەوە چونکە بەرژەوەندیی هەر سێ دەوڵەت (تاران، ئەنقەرە، بەغدا) لەوەدا یەکدەگرێتەوە کە نەخشەی ناوچەکە وەک خۆی بمێنێتەوە.

کەواتە تورکیا لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە مشەوەشبوونی ئەنقەرە لەوە نییە کە کوردانی ڕۆژهەڵات سوپایەکیان هەیە بۆ داگیرکردنی ئەنقەرە بەڵکو لەوەیە کە کات هاتووە بۆ گۆڕینی نەخشەکان.
ئەگەر هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ کوردانی ڕۆژهەڵات جدی بن تورکیا ناچار دەبێت یان پەنا بۆ ڕێککەوتنی ژێر بە ژێر لەگەڵ ئێران ببات بۆ سەرکوتکردنی کوردەکان یان ڕووبەڕووی واشنتۆن ببێتەوە لە هەموو حاڵەتەکاندا ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێستا بووەتە چەقێکی نوێ لە ململانێی هێزە ئیقلیمییەکان و تورکیاش نایەوێت لەم یارییەدا دۆڕاوی یەکەم بێت


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟