لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

با باخچەلی و ئەردۆغان بۆ حەلاوی باس بکەن!

Sunday, 03.15.2026, 09:54 AM



لە دامێنی جەنگی ئەمریکاو ئیسرائیل لە گەڵ ئێران-دا، گوێم لە هەنسک و گریان و خەمۆکی سەرکردە تورکەکانە بۆ حاڵی کورد. تۆ وەکو کوردێک چون حەپەسانی مەڕ بە دیار لێدوانی گورگەوە کاتێ دەڵێت من گۆشت خۆرم، ئاوهاش بە دیار وتاری سەرکردە تورکەکانەوە دۆشت دادەمێنێت.

تورکەکان هەم لە سیاسەت و هەم لە بازرگانی لە هەمووان تەڵەکەبازترن. مێژووی نەتەوەکانی ژێر دەستی تورکەکان و ئەو نەتەوانەی کە لە لایەن تورکەوە بۆ ڕۆژێک و ساڵێک و سەددەیەکیش داگیرکرابن، پێمان دەڵێن کە تورک تەنها دەبات و هەرگیز نادات. بێ مەڵامەت نیە باوانی تورک لەو بنی مەنگۆلیاوە بە ڕووت و ڕەجاڵی گەیشتوونەتە ئەم دەشتایی ئەنادۆڵە و لە هەمووانیش دەستڕۆشتووتر و پێگەیشتووترن.

ئەوەی لەم دواییە و بە گشتی لە دوای پڕۆسەی بە ناو ئاشتی لە تورکیادا و بە تایبەتیش لە دامێنی ئەم جەنگەی ئەم دواییە لە گەڵ ئێراندا، گوێمان لێ دەبێت لە لێدوانی سەرکردە تورکەکان لە هەمبەر کورد، جێی پێکەنینە!

سەیرە لەم سەری ئیسلامی بۆ ئەو سەری ڕەگەزپەرست و بە چەپ و ڕاستیانەوە، شین و ڕۆڕۆیانە بۆ دۆخی برا کوردەکانیان! ئەمڕۆ تورک وازی لەو هەموو قەیران و کێشانەی خۆی هێناوە و کەوتۆتە خەمخوارد بۆ برایانی کورد لە هەر چوارپارچەکەی کوردستان. بە دەستێک سپاسی برایانی باشور دەکات و بە دەستێکیش لە خۆی دەدات بۆ کوردی ڕۆژهەڵات کە بۆ فرۆشتن نین، تا بکرێن بە تەرەفدار و سووتەمەنی جەنگ و بە دەستێکیش ئامۆژگاری شەرع دەکات کە مافی برا کوردەکانی ڕۆژئاوا بپارێزێت.

ئەوەی تورک نەناسێت وا ئەزانێت کە کورد لە تورکیا لای ڕاستی دەسەڵاتەوە دانیشتووە و لە هەرە نەتەوە تێروپڕ و پۆشتەو دەنگ بەرز و ماف پێدراوەکانی تورکیایە. هەر ئەمەشە وا ئەکات، تورکەکان لە خەمی پارەچەکانی دیکەدا بن!

وتەیەک هەیە کە هەمیشە ئەدرێتە پاڵ ماندێلا، بەڵام مانای خودی وتەکە لێرەدا گرنگە کە دەڵێت "ٚئەگەر ئەتەوێ تورک بناسیت بۆ ڕۆژێک کورد بە لە تورکیا-دا"! باشە ئەمە حاڵی کورد بێ لە تورکیا، ئەبێ ئەو خەمەی تورک لە کوردی پارچەکانی دیکە بیخوا، هۆکارەکەی چی بێ؟

ئەگەر چی بە درێژایی مێژوو تورکەکان سەلماندوویانە کە ناتوانن ڕاستگۆبن لە بەڵێن و مامەڵەی سیاسی و سەربازی و بازرگانیدا، بەڵام خاوەنی زۆرترین پەندی پێشینان و ئیدیۆمن لە بارەی درۆ و بێ بەڵێنییەوە. هەڵبەتە پەندی پێشینان و ئیدیۆمەکانیش زادەی ئەزموون و بەسەرهاتەکانی نەتەوەکانن. هەر بۆ نموونەش چەند پەندێکی تورکی لە خوارەوە ڕیز ئەکەین:

“Yalancının mumu yatsıya kadar yanar”

واتا: ڕووناکی مۆمی درۆ، تا نوێژی شێوان بڕ ناکات!

“Yalanın ömrü kısadır”

واتا: تەمەنی درۆ کورتە!

“Yalancının evi yanmış, kimse inanmamış”

واتا: ماڵی درۆزن سووتا بەڵام کەس باوەڕی پێ نەکرد!

“Yalan dört nala gider, gerçek adım adım gelir”

واتا: درۆ غاردەدات و ڕاستیش هەنگاو بە هەنگاو دەردەکەوێت!

لە کۆتاییشدا بە گەلی کوردی هەر چوار پارچەکە و سەرکردەکانیشیان دەڵێم: لە کوێ ئەردۆغان یان باخچەلی یان هەر سەرکردەیەکی تورکتان بینی، پێیان بڵێن: "بڕۆ بۆ حەلاوی باس بکە"* ئەگەر پرسیشیان حەلاو کێیە؟ پێیان بڵێن:

حەلاو بنحاس خانمێکی جولەکە بوو لە گەڕەکی جولەکانی شاری سلێمانی دەژیا. دوکانێکی بچووکی هەبوو لە تەنیشت ماڵەکەی خۆی. هێلکە و کبریت و بەردە هەسان و توتن و لفکە و بەن و میخەک و بڕنوت و هەندێک وردە واڵەی تری دەفرۆشت.

حەلاوەخان کەمبیست بوو، بە ئاستەم لە دەنگی بەرز حاڵی دەبوو. ئەم کەم بیستنەی وای کردبوو ببێتە جێگای باسکردنی خەڵک، ئەگەر کەسێک کەسێکی بۆ حاڵی نەبوایە دەیان گووت: دەڵێیت بۆ حەلاوی باس دەکەیت، یان یەکێک نەی ویستایە گوێ بۆ کەسێک بگرێت دەیگوت: بڕۆ بۆ حەلاوی باس بکە واتا نامەوێت تێبگەم وەک چۆن حەلاو تێناگات. ئێمەش چی  تر باوەڕ بە تورک ناکەین.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

ڕەنجدەر گڕاوی: پەند و وانەکانی ١٩٩١ی باشوور بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن مێژوو بە دروستی بنووسرێتەوە؟ دلێر محەمەد نوری: کەوتنی ئێران و هیلالی کوردی ڕەنجدەر گڕاوی: دەمانچەیەک بە 11750 دۆلار! گەلێک لە چاوەڕوانی مووچەدا ڕەنجدەر گڕاوی: کۆتایی نمایشی مەرجەعیەت, پەیامەکەی ئەمریکا بۆ سەری ڕەش لە دەباشانەوە!؟ ڕەنجدەر گڕاوی: یەکڕیزی وەک تاکە بژاردە هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات چ پەیامێکی پێیە؟ ڕەنجدەر گڕاوی: دین وەک قوربانیی جەنگی سارد کاتێک پیرۆزییەکان دەکرێنە ترێند ڕەنجدەر گڕاوی: لە جلی ژنانەوە بۆ ایدک ولک کاتێک مەسعود بارزانی شکۆی کورد لە بەغدا دەکاتە قوربانی پسکە پسک دلێر محەمەد نوری: گۆڕانی بۆماوەیی نەتەوایەتیمان لە نێوان جاش نەتەوە و جاش عەقیدەدا! ڕەنجدەر گڕاوی: لە چەترە ئەتۆمییەکەی ماکرۆنەوە بۆ دیپلۆماسیی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد مەکی ئامێدی: بۆچی دانوستاندنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دووبارە دەستی پێکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ڕاگەیەندرا بەرنامەکەی وێران کراوە؟

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟