لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ک ن ک و یارانی ئەشکەوت, کاتێک ماستاو شوێنی نیشتمانپەروەری دەگرێتەوە

Sunday, 03.29.2026, 01:19 PM




لە کاتێکدا ماوەی چوار هەفتەیە تەواوی ناوچەکە لە نێوان بەرداشی شەڕی ئێران ئیسرائیل و ئەمریکادایە و ڕۆژانە خاکی پیرۆزی باشووری کوردستان دەبێتە ئامانجی مووشەک و درۆنەکان کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - ک ن ک (دیوەخان) وەک ئەوەی لە خەوێکی قووڵدا بن هیچیان لێ نەبیسترا.
خەڵکی سڤیل گوندنشینان و ژینگەی کوردستان دەکرانە قوربانی کەچی ک ن ک (دیوەخان) نقەی لێوە نەدەهات.
بەڵام وەک دەڵێن ئەو خەوەی بۆ نان بێت زوو بە ئاگا دێتەوە.
دوێنێ کاتێک هەواڵی بە ئامانجگرتنی ماڵێکی لاچەپی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک بڵاوبووەوە ک ن ک وەک یارانی ئەشکەوت لە خەو ڕاپەڕین! نەک تەنها ڕاپەڕین بەڵکو بە زمانێکی پڕ لە ماستاوی سەربەکەف و دوور لە شکۆی نەتەوەیی بەیاننامەیەکیان بۆ دڵدانەوەی سەرۆکێکی ئێکسپایەر دەرکرد.

📍 لێرەدا چەند پرسێکی جەدی دێنە پێشەوە کە پێویستە ک ن ک وەڵامیان بداتەوە:

١. نیشتمان گرنگە یان ماڵی بەرپرس؟
ئایا لای ئێوە خوێنی هاووڵاتیانی بێتاوان و خاکی کوردستان پیرۆزترە یان دیوار و پەنجەرەی ماڵە لاچەپەکانی بەرپرسان؟
بۆچی بۆ بۆردوومانکردنی ناوچە سنوورییەکان و شەهیدبوونی هاووڵاتیان بەیاننامەی تووندتان نەبوو بەڵام بۆ ماڵێکی نێچیرڤان بارزانی دونیا دەهێننە لرزە؟
ئایا نەتەوەییبوون لای ئێوە کورت بووەتەوە لە پاراستنی بەرژەوەندیی چەند کەسێکی گەندەڵ؟

٢. شەرعییەتی سەرۆکایەتی لە کوێیە؟
ک ن ک بە جۆرێک باس لە بەڕێز سەرۆکی هەرێم دەکات وەک ئەوەی نەزانن تەمەنی یاسایی ئەم دامەزراوەیە چوار ساڵە کۆتایی هاتووە.
پێویست بوو ئەگەر زەرەیەک ڕێزتان بۆ یاسا و دیموکراسی هەبێت ناوی ببەن بە سەرۆکی هەرێمی کاربەرێکەر. ئەم شاردنەوەی ڕاستییە و موجامەلە کردنە تەنها شەرعییەت دانە بەو گەندەڵی و ستەمەی کە ساڵانێکە لەم هەرێمەدا دەکرێت.

٣. مێژوویەکی ڕەش و بێدەنگییەکی گوماناوی:
نێچیرڤان بارزانی کە ئێوە وەک هێمایەکی نیشتمانی نیشانی دەدەن لای زۆرینەی خەڵکی کوردستان یەکێکە لە ئەندازیارانی ئەو سیستەمە گەندەڵەی کە باشووری کوردستانی بەم ڕۆژە گەیاندووە بێدەنگبوونی ئێوە لە ئاست کوشتنی گەنجان و برسی کردنی خەڵک و لەولاشەوە هاوارکردنتان بۆ زیانێکی بچووکی ماڵەکەی نیشانەی ئەوەیە کە ئێوە
کۆنگرەی نەتەوەیی نین بەڵکو بوونەتە سەکۆیەک بۆ پاراستنی دەسەڵاتە بەسەرچووەکان.
پێویستە ک ن ک شەرم لەو مێژووە بکاتەوە کە تێیدا خەریکی سپیکردنەوەی ڕووی دەسەڵاتدارانی ئێکسپایەری کوردستانە کەسەکە پێویستی بە هەڵوێستی نەتەوەیی هەیە بۆ خاک و خەڵک نەک بۆ ماستاوی سیاسی بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان هۆکاری سەرەکیی لاوازیی ئەم هەرێمەن لە بەرامبەر هێرشە دەرەکییەکاندا.
ئەمەش دەقی ماستاوەکەی کەنەکەش
ئەمەش ماستاوەکەی کەنەکە
بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان – باشور

بۆ رای گشتی کوردستان

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک، نیگەرانین لە بەرامبەر ئەو هەموو هێرشی درۆن و مووشەکیانەی کە بۆ سەر بە گشتیی باشوری کوردستان دەکرێن و بە تووندی ئیدانەیان دەکەین. ئەمڕۆ ئەو هێرشانە گەیشتە شاری دهۆک و شوێنێکی نیشتەجێی بەڕێز سەرۆکی هەرێم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی یان کردە ئامانج. ئەم کردارانە بۆ مەبەستی شێواندنی ئاسایش و ئاژاوەنانەوە و دژی هەلوێستی بێلایەنی هەرێمی کوردستانە لەم شەڕەی کە لە ئارادایە و لە هەمان کاتیشدا نانەوەی دووبەرەکی شێواندنی بنەماکانی دیموکراسی هەموو عێراقە.

بۆیە بانگەوازی هەموو هێزە ئەمنی و پەیوەندیدارەکانی هەرێم و عێراقی فیدڕاڵ دەکەین بە خێرایی لە مەڕ ئەم هێرشانە بە گشتی و بە ئامانجگرتنی شوێنێکی نیشتەجێبوونی بەڕێز سەرۆکی هەرێم بە تایبەتی لێکۆڵینەوە بکەن و دادپەروەرانە تاوانبار و بکەرانی بگەیەنن بە سزای یاسایی و رێ لەبەر ئەم هێرشانە بگرن.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک

     برۆکسل2026.03.28

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟