لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کاتێک بارەگاکەی خۆی لێ دەبێتە پینتاگۆن

Monday, 03.30.2026, 05:28 PM


لە نێوان سەرۆکی هەرێم و موختاری بارەگادا کاتێک حەسوودیی سیاسی دەبێتە فەزاحەت

دوای ئەو هەموو مووشەکباران و هێرشانەی کرایە سەر هەولێر وا دەرکەوت کە ئەوەی لە ناو ماڵی پارتیدا دەگوزەرێت کەمتر نییە لەو تەمومژەی بەسەر ئاسمانی پیرەقەراتی هەواێرەوەیە.
ئەمجارە فەزاحەتەکە تەنها لە شکانی شکۆی نیشتمانییدا نییە بەڵکو لەو کێبڕکێ و حەسوودییە عەشایەرییە دایە کە مەسعود بارزانی بەرامبەر بە نێچیرڤان بارزانی دەینەوێنێت.
دامەزراوە بەرامبەر بە بارەگا
نێچیرڤان بارزانی بە هەموو تێبینییەکانەوە کە ئەندازیاری داهێنانی دزی و گەندەڵیە وەک سەرۆکی هەرێمی کاربەرێکەر و نوێنەری باڵاترین دامەزراوەی شەرعی ڕووبەڕووی جیهان بووەوە ماکرۆن تەلەفۆنی بۆ کرد سوودانی لە باوەشی گرت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک سەرۆکی کاربەرێکەر مامەڵەیان لەگەڵ کرد.
نێچیرڤان تێگەیشتبوو کە لێرەدا مەسەلەکە شەخسی نییە بەڵکو هێرشە بۆ سەر قەوارەیەک بەڵام وادیارە ئەم مەقامە نێودەوڵەتییەی نێچیرڤان، خەوی لە چاوی سەرۆکی حزب زڕاندووە.

مەسعود بارزانی کە ئێستا تەنها سەرۆکی حزبێکە و هیچ سیفەتێکی فەرمیی لە دەوڵەتدا نییە دەیەوێت بە زۆری زۆرداری بارەگاکەی بکاتە هاوتای سەرۆکایەتی هەرێم. ئەو پێی ناخۆشە نێچیرڤان ببێتە سەنتەری سەرنجی جیهان و ئەمیش تەنها وەک "موختاری پیرمام بمێنێتەوە هەر بۆیە لە بەیاننامە کۆمیدییەکەیدا باسی بارەگای بارزانی دەکات وەک ئەوەی پنتاگۆن بێت!

سیناریۆی پێنج هێرشەکە و تووڕەییەک کە کەس نەیبینی!
یەکێک لە نوکتە هەرە گاڵتەجاڕییەکانی بەیاننامەکەی مەسعود بارزانی ئەوەیە کە دەڵێت پێنج جار هێرش کراوەتە سەر بارەگاکەمان و بێدەنگ بووین بۆ ئەوەی جەماوەر تووڕە نەبێت!
کاک مەسعود وا دەزانێت جەماوەری کوردستان وەکو موریدانی مەزهەبی وان و ئێستا خەریکی شین و شەپۆڕن بۆ بارەگاکەی ئەو کام تووڕەیی؟
جەماوەرەکەن بۆت نەهاتە سەر شەقام کەچی دلنیام  بە هەڵپەڕکێ پێشوازی لە تانکەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکەن ئەگەر رووبداتەوو، ئێستا دێن بۆ دیواری بارەگایەک خۆیان بە کوشت دەدەن؟ لێرەدا تەنها یەک شتت پێکا  ئەویش شکانی پوورتی ئەو کبر و غوروورە سیاسییە بوو کە پێی وابوو جیهان وەک سەرۆکایەتی هەرێم  سەیری بارەگاکەی(دیوەخانەکەت) دەکات.

ڕۆژنامەی هەولێر و تاقیکردنەوەی ماستاو.
تەماشای لاپەڕەی یەکی ئەمڕۆی  ڕۆژنامەی هەولێر بکەن لە سەرەوە وێنەی نێچیرڤان و هاوسۆزیی نێودەوڵەتی لە خوارەوەش قسە زلە بێماناکانی مەسعود کە دەڵێت کەس بۆی نییە بڕیار بدات. ئەمەوپەڕی شیزۆفرینیای سیاسییە کاتێک دەبینێت نێچیرڤان بووەتە موزوع ئەویش دەیەوێت بە قسەی زل خۆی بکاتەوە بە موزوع بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە نێچیرڤان وەک بەشێک لە دەوڵەتی فیدراڵ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت مەسعودیش وەک فالح فەیازێکی بێ میلیشیا کە تەنانەت سوودانییش ئامادە نەبوو بۆ خاتری ئەو بەیاننامەیەک دەربکات.

کۆیلەکان نووقەیکیان نەهات، کاک مەسعود ئەو هەموو ملیۆن دۆلارەی لە پارەی دزراوی ئەم میللەتە خەرجی ڕەووەندی پارتی(ناوتان ناوە رەوەندی کوردی) و دەزگا میدیاییەکانت دەکەیت لە کاتی تەنگانەدا کوا؟ بۆچی لە ئەوروپا و ئەمریکا بۆ پێنج هێرشەکەی سەر بارەگاکەت کەس نەهاتە دەنگ؟
وەڵامەکە سادەیە چونکە ئەوانە کۆیلەی پارەن کە پارە نەما یاخود مەترسی کەوتە سەر بەرژەوەندییان نەک هەر پشتت تێدەکەن بەڵکو ناوت ناھێنن.
جیاوازیی تۆ و چالاکوانێکی وەک قادر نادر لێرەدایە کاک قادر بەیانامەی دەربکردایە کە پێنج جار هێرش کراوەتە سەر ئەوا خەڵک بە گیرفانی خۆی و بە بڕواوە دێتە سەر شەقام وەکو چۆن ئەمسال دەبێتە ١٦ سال خەلک دۆسیەی سەردەشت عوسمانی مەزنی لە ئامێز گرتووە وەکو چۆن تا ئێستاش خەڵک دۆسیەی شێروان شێروانی لە ئامێز گرتووە چونکە دۆسیەکانیان دۆسیەی  ڕەوان، بەڵام کێ دێتە سەر شەقام بۆ بەرگری لە قەڵایەک کە بە پارەی نانی ئەوان دروست کراوە؟
ڕاستی تاڵ ئەوەیە کە مەسعود بارزانی ناتوانێت قبوڵی بکات سەردەمی مەرجەعیەتە تاقانەکە کۆتایی هاتووە ئەو ئێستا لە نێوان نێچیرڤانی سەرۆکی هەرێمی کاربەرێکەر و واقیعی تاڵی موختارییەتدا گیریکردووە مەکی ئامێدی راستی ووت کاتێک ووتی تۆ مەرجەع نیت بەڵکو موختاری بارزانیت، هەموو ئەو قسە زلانە تەنها بۆ شاردنەوەی ئەو ڕاستییەیە کە جیهان نێچیرڤانی وەک سەرۆکی کاربەرێکەر قبوڵە بەڵام مەسعود تەنها وەک سەرۆک خێڵێک دەبینێت کە تەنانەت سێبەری خۆی لێ بووەتە دوژمن.
کوا ئەو مەرجەعییەتەی پارتی بانگەشەی بۆ دەکرد؟ کوا حەمەی جۆلانی و تۆم باراک کە کاتی خۆی پارتییەکان دەیانوت وەک مەرجەعی هەر چوار پارچەی کوردستان لە مەسعود بارزانی دەڕوانن؟ ئەو کاتەی ئیشیان پێی بوو ڕۆژی دووجار تەلەفۆنیان بۆ دەکرد کەچی ئێستا دوای پێنج جار هێرش تەنانەت تەلەفۆنێکیشیان بۆ نەکرد بڵێن کەرت بە چەند؟
ئەمە دەریخست کە جیهان تەنها وەک نوکەرێکی کاتی بەکاریان هێناون و ئێستا کە ئیشیان پێیان نەماوە بە شایەنی دوو دێڕ نوسینیشی نازانن چ جای تەلەفۆن و سەرەخۆشی ئەگەر کەسێکی تر دەبوایە دەبوو بلێ رادیۆ بوو ئەوا من نەبووم سکرتێر کەم بەبێ ئاگاداری من بەیاننامەی بلاوکردۆتەوە.
کاکە مەسعود گیان جیهان سەیری دامەزراوە دەکات نەک دیواری بارەگا  گەورەترین شکانیش ئەوەیە کە جیهان بەزەیی بە هەرێمدا دێتەوە بەڵام "بارەگاکەی تۆ تەنانەت شایەنی سەرەخۆشییەکی فەرمیش نەبوو!


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟