وتار
هەولێر پایتەختی ئازادیی بەعسییەکان و زیندانی ڕۆژنامەنووسە بوێرەکان
Monday, 04.06.2026, 12:54 PM
لە کاتێکدا کە چاوەڕوان دەکرا هەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەک لە دادپەروەری و تۆڵەکردنەوە لە زاڵمان ئێستا دەبینین لە ژێر سایەی دەسەڵاتی چەتەکانی کوردایەتی لە ئێستادا هاوکێشەکان بە شێوەیەکی شەرمەزارانە پێچەوانە بوونەتەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە هەولێر دەگوزەرێت تەنها غەدرێکی یاسایی نییە بەڵکو خیانەتێکی گەورەیە لە خوێنی شەهیدان و مێژووی ئەم گەلە کاتێک قەڵەمێکی ئازای وەک شێروان شێروانی بە ناحەق لە زیندان دەهێلدرێتەوە بەڵام جەلادەکانی بەعس لە سێبەری دەسەڵاتی ئەو چەتانەدا بە ئازادی پیاسە دەکەن.
شێروان شێروانی تاوانەکەی تەنها بوێری بوو نە جاش بووە، نە سیخوڕی بۆ دوژمنان کردووە وە نە دەستی بە خوێنی هاوڵاتیان سوورە.
تاوانبارکردنی ئەو بە تەزویر یان تێکدانی ئاسایش تەنها سیناریۆیەکی هەرزانە بۆ بێدەنگکردنی دەنگێک کە نەیویست کڕنۆش بۆ گەندەڵی و قۆرخکاریی بنەماڵەیی ئەم چەتانە ببات.
شێروان نوێنەرایەتی ویژدانی زیندووی میللەتێک دەکات کە لە دەست چەوسانەوەی ناوخۆیی دەیناڵێنێت ئەو ڕۆژنامەنووسێکی ئازا بوو کە ویستی دادگا و حکومەت لە خزمەت خەڵکدا بن نەک لە خزمەت ئەجێندایەکی پۆلیسی.
پرسیار ئەوەیە بۆچی بەعسییەکان لە هەولێر ئازادن و ڕۆژنامەنووسان لە زیندان؟
ئەمە ئەو پارادۆکسە بێمانایەیە کە تەنها لە سەردەمی ئێستای حکومەتدا دەبینرێت چۆن ویژدانتان ڕێگەتان دەدات ئەو بەعسییانەی کە دەستیان تا ئانیشک بە خوێنی کورد و ئەنفال و کیمیاباران سوورە لە گەڕەکە گرانبەهاکانی هەولێردا بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە بژین و پاسەوانیان لێبکرێت بەڵام ڕۆژنامەنووسێکی کورد کە تەنها بە قەڵەمەکەی ڕەخنەی گرتووە لە زیندانە تاکەکەسییەکاندا توند بکرێت؟
ئەم حکومەتە بۆ ئەوانەی کوردیان قەتڵوعام کرد میواندۆست و لێبوردەیە بەڵام بۆ ڕۆژنامەنووسانی خۆی دڕندە و بێبەزەییە ئەمە سووکایەتیکردنە بە کەرامەتی هەر تاکێکی کورد.
سیتەمی دادوەری بوکەشووشەیەکی بێ ئیرادەیە ئەم سیستەمەی ناونراوە دادوەری لە هەرێم بەتایبەت لە هەولێر هەموو متمانەیەکی لەدەستداوە دادگا لەبری ئەوەی قەڵایەک بێت بۆ پاراستنی مەزڵووم بووەتە مەڵبەندێکی حیزبی کە فەرمان لە سەروو وەردەگرێت.
درێژکردنەوەی ماوەی زیندانی کردنی شێروان شێروانی بە بیانووی پێکەنیناوی سەلماندی کە دادوەرەکان تەنها فەرمانبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتن دادگایەک نەتوانێت جیاوازی لە نێوان ڕەخنەی ڕۆژنامەوانی و تاوان بکات دەبێت دەرگاکانی دابخات و ناوی خۆی بنێت فەرمانگەی سزادانی نەیاران.
مسروور بارزانی دەبێت تێبگات لەوەی مێژوو بەوە تۆمارت دەکات کە لە سەردەمی تۆدا هەولێر بووە پەناگەیەک بۆ تاوانبارانی بەعس و ڕاکردووەکانی عێراق بەڵام بووە زیندانێکی گەورە بۆ گەنجە ئازا و ڕۆژنامەنووسە بوێرەکانی کورد.
ئەم عەقڵییەتە پۆلیسییەی کە تۆ پەیڕەوی دەکەیت ڕەنگە بۆ ماوەیەک دەنگەکان کپ بکات بەڵام هەرگیز ناتوانێت ڕاستییەکان بشارێتەوە شێروان شێروانی لە ناو زیندانیشدا شکۆی لە تۆ و لە هەموو ئەو دادوەر و بەرپرسانە بەرزترە کە ترسنۆکانە واژۆی سزادانیان کرد.
هێشتنەوەی شێروان شێروانی لە زیندان نیشانەی هێزی حکومەت نییە بەڵکو نیشانەی ترسێکی قووڵە لە ڕاستی.
میللەتێک کە ببینێت بکوژانی باو و باپیرانی لە پایتەختەکەی دەحەوێنەوە و کوڕە دڵسۆزەکانی خۆیشی لە زیندان دەرزێن بێدەنگ نابێت.
شێروان شێروانی دەبێت ئازاد بکرێت و ئەو شەرمەزارییە مێژووییە کۆتایی پێ بهێنرێت کە ناوی نراوە سیستەمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی لەندەن گرەوی کورد لەسەر ئەسپە تۆپیوەکان
دلێر محەمەد نوری: تەکنەلۆژیا و باوەڕ لە پەراوێزی جەنگی ئێراندا!
ڕەنجدەر گڕاوی: کاتێک بارەگاکەی خۆی لێ دەبێتە پینتاگۆن
ڕەنجدەر گڕاوی: ک ن ک و یارانی ئەشکەوت, کاتێک ماستاو شوێنی نیشتمانپەروەری دەگرێتەوە
Mattie Moore: لە دیپلۆماسیدا، ڕواڵەتەکان گرنگن
دلێر محەمەد نوری: با باخچەلی و ئەردۆغان بۆ حەلاوی باس بکەن!
ڕەنجدەر گڕاوی: پەند و وانەکانی ١٩٩١ی باشوور بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن مێژوو بە دروستی بنووسرێتەوە؟
دلێر محەمەد نوری: کەوتنی ئێران و هیلالی کوردی
ڕەنجدەر گڕاوی: دەمانچەیەک بە 11750 دۆلار! گەلێک لە چاوەڕوانی مووچەدا
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆتایی نمایشی مەرجەعیەت, پەیامەکەی ئەمریکا بۆ سەری ڕەش لە دەباشانەوە!؟




