وتار
شەڕەسەگی سیاسی یان ڕادیۆی 📻 نەرم؟
Monday, 04.20.2026, 06:44 AM
شیکردنەوەێک بۆ قسەکانی ئەمشەوی فازڵ میرانی لە کەنال ٢٤ و گۆڕانکاری لە گوتاری پارتیدا.
فازڵ میرانی و پرسی پێگەیشتوویی سیاسی کاتێک ئەزموون دەبێتە بارگرانی!
کێشەیەکی گەورە لە سیاسەتی کوردیدا ئەوەیە کە هەندێک لەو سەرکردانەی نیو سەدە خەریکی سیاسەتن لەبری ئەوەی ببنە نموونەی حیکمەت و تێگەیشتن بوونەتە هێمای چەقبەستوویی و زمانێکی توند فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێکە لەو کەسانە.
زۆرجار وەک سەگوەری مەسروور بارزانی وەسف دەکرێت کە ئاماژەیە بۆ ملکەچییەکی بێ مەرج و جێبەجێکردنی بڕیارەکان بەبێ هەڵوێستێکی سەربەخۆ.
ڕۆڵی میرانی لە پاراستندا و بەکارهێنانی دەستەواژەی توند دژ بە نەیارانی سیاسی نموونەیەکە لەم شێوازە هەرکاتێک مەسروور بیەوێت وەک شەڕە سەگ لەبری عەبدولڕەزاق و ئاری هەرسین و جەمال عەبدوڵا ئەیخاتە سەر تێقی ئەمە نیشانەی چ پێگەیشتووییەکەی سیاسییە؟
بەلام ئەمرۆ جیاواز لەهەموو کارەکانی تر قسەی کرد هێندە نەرم و شلی کردبوو خەریکبوون بپسێت بەکورتی ئەم جارە لەبری شەرەسەگ مسروور رادیۆی 📻 پارتی بە فازل میرانی کرد
چۆن؟
لە کاتێکدا ماوەیەکە پارتی و میدیاکانی بە زمانی توند و تیژ هەڕەشەی کشانەوە لە پەرلەمان و گەورەکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ یەکێتی قسەیان دەکرد میرانی بە شێوازێکی تەواو جیاواز و نەرمتر دەرکەوت وەک ئەوەی بیەوێت ئاگرێکی خۆڵەمێشی دامرکێنێتەوە کە خۆیان هەڵیانگیرساندبوو.
کە دوێنێ میدیاکانی حزبەکەی بە بیانووی ناڕەزایەتی یان فشارخستنە سەر لایەنەکانی تر بەردەوام باسیان لە کشانەوەی فراکسیۆنی پارتی دەکرد و وەک ئەمرێکی واقیع مامەڵەیان لەگەڵ دەکرد ئێستا دێت و دەڵێت خۆی بۆ مشوورات بوو نەک کشانەوە ئێمە فراکسیۆنی خۆمانە و راوێژیان لەگەڵ دەکەین.ئەم لێدوانە بە روونی پاشەکشەیەکە لەو گوتارە توندەی پێشوو
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا پارتی ئەم مشووراتەی بۆ چی دەکرد؟ ئەی بۆچی بە شێوەیەک دەیانویست کە بۆچوونێکی گشتی دروستبکەن کە فراکسیۆنەکەیان کێشاوەتەوە؟ ئایا ئەمە یارییەکی میدیاییە بۆ تاقیکردنەوەی کاردانەوەکان یان پاشەکشەیەکی ناچارە رادیۆ بوو 📻؟
پێناسەکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق بە نەشتەرگەرییەک کە دکتۆر نازانێت چی ڕوودەدات دەربڕینێکی گونجاوە بۆ نادیاری دۆخەکە.
بەڵام کاتێک میرانی دەڵێت ئەمە تەنها هەنگاوی سەرەتاییە وەک زەختی ئیعلامی بۆ راستکردنەوە.
کەوایە پرسیارە گەورەکە ئەوەیە: کێ ئەو زەختە ئیعلامییەی دروستکرد؟ ئایا پارتی خۆی بەشێک نەبوو لەم زەختە ئیعلامییە؟
ڕەخنەگرتنی میرانی لەوانەی دەیانەوێت پارتی ڕابکێشنە هەڵوێستی شەڕ و تۆمەت و دەڵێت پارتی نابێ ئەوە بکات و ناشیکات لە کاتێکدا میدیا و هەندێک لە سەرکردەکانی پارتی ماوەیەکە بەردەوام تۆمەت و قسەی توند ئاڵوگۆڕ دەکەن جۆرێک لە دووڕوویی سیاسی پیشان دەدات.
ئەگەر پارتی نایەوێت بکەوێتە ناو ئەو گەمەیە ئەی بۆچی هەندێک لە دەنگەکانی ناوخۆی حزبەکە هاندەری ئەو جۆرە گوتارەن؟ ئایا لەناو پارتیدا دوو باڵی جیاواز هەن یەکێکیان توندڕەو و ئەوی تریان نەرمڕەو؟ یا فازڵ ووتی ئەوانەی سەگوەری دەکەن دەبێت شەکر بخۆن و بێدەنگ بن😁
هەروەها مەلا فازل دەربارەی دۆخی ناوچە دابڕاوەکان کە لەبەر مونافەسەی پارتی و یەکێتی نەهاتووەتەوە سەر کوردستان تا ببینە زۆرینە دانپێدانانێکی ناڕاستەوخۆیە بەو واقیعە تاڵەی کە ناکۆکی نێوان دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم زیانی گەورەی بە دۆزی نەتەوەیی گەیاندووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوو لا بەردەوام یەکتری بە بەرپرسیار دەزانن.
قسەکانی دەربارەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی کە نابێت ئەسیری دوێنی نەبین... ئەمە کۆتایی دنیا نییە وەسفێکی گشتییە و لە واقیعەوە دوورە. لە کاتێکدا کە پەیوەندی نێوان دوو حزبەکە لە دۆخێکی خراپدایە و هەموو ڕۆژێک لێدوانی دژ بە یەکتر دەدرێت، چۆن دەکرێت بە ئاسانی بگوترێت ئەوە بووە بەشێک لە مێژوو؟ ئایا پارتی لە هەوڵی ئەوەدایە کە وێنەیەکی جیاواز لەو واقیعە نیشان بدات کە لەسەر زەوی هەیە؟
کە یەکێتی لەناوەخۆ و لە غداد پارتی هەراسان کردووە خەریکە دۆخەکە لەدەستی دەردەچێت؟
شەریکایەتی بازرگانی و دزینی سەرخان و ژێرخانی کوردستان ڕووی ڕاستەقینەی قسەکانی مەلا فازل میرانی
🔴 کاتێک دەڵێت کوردستان وەک شەریکەیە و پارتی و یەکێتی شەریکن تا ئەم ساتەش شەریکن.
ئاوا مامەڵە دەکەن شەریکەکەیان کە ئیشیان بازرگانییە ئەم جوانترین وەسفی ڕاستەقینەی دەسەڵاتداریی 30 ساڵەی ئەو دوو حزبە دەردەخات.
ئەم قسانە دانپێدانانێکی ترسناکن بەوەی کە هەرێمی کوردستان بە هەموو سەرخان و ژێرخان و داهات و سامانەکەیەوە کراوەتە کۆمپانیایەکی بازرگانی بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی.
ئەم شەریکایەتییە بازرگانییەی میرانی باسی دەکات، هیچ پەیوەندییەکی بە خزمەتکردنی هاوڵاتییان و بەرەوپێشبردنی ژیانیانەوە نییە. بە پێچەوانەوە ئەمە وەسفێکی وردە بۆ دابەشبوونی کوردستان بەسەر دوو زۆنی زەرد و سەوزدا کە تێیدا هەریەک لەو دوو حزبە وەک دەسەڵاتێکی سەربەخۆ لە سنوورەکانی خۆیاندا بە بازرگانیکردن بە سامان و داهاتی وڵات گیرفانی خۆیان و دارودەستەکانیان پڕکردووە
جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە هێڵی سوورمان لەسەر سودانی نییە و هەرکەسێک پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات قبوڵمانە نیشانەی نەرمی دەردەخات بەڵام ئەم نەرمییە لە کوێ بوو کاتێک پارتی بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەکرد؟ و ئەگەر کوردستان وەک شەریکەیەو پارتی و یەکێتی شەریکن ئەی بۆچی ئەم شەریکایەتییە ناتوانێت لەسەر یەک کاندید ڕێکبکەون؟
وتەکانی میرانی دەربارەی بۆردومانەکانی ئێران کە دەڵێت ئێران تەنها ئەو شوێنانەی بۆردومان کردووە کە موعارەزەی ئێرانی لێبووە نەک شوێنی ئێمە ئەمە رادیۆێکی شاخدار بوو ئەی شەش پێشمەرگەی سپیلک کێ بوون ئەی ژن و پیاو کەس شەهید بوون کێ بوو ئەوانیش موعارەزەیەئێرانی بوون؟! یا پارتی خۆی دەستی لەم کارەدا هەبووە ؟
لێدوانەکانی فازڵ میرانی زیاتر وەک رادیۆێکی جێنتلمانانەی پارتی بوو بە مەلا فازل کرا وەک هەوڵێک دەردەکەون بۆ ڕاستکردنەوەی گوتاری توندی پارتی و نیشاندانی ڕوویەکی نەرمتر لە دۆخێکی ئاڵۆزی سیاسی و میدیاییدا.
بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەم گۆڕانکارییە کاتییە و تەنها بۆ قۆناغێکی دیاریکراوە؟ یان ئایا پارتی بە ڕاستی لە ستراتیژی سیاسی و میدیایی خۆی پێداچوونەوە دەکات؟ کات نیشانمان دەدات کە ئایا ئەم نەرمبوونەی فازڵ میرانی ڕاستەقینەیە یان تەنها یارییەکی ترە بە وشەکان لە گەمەی سیاسی هەرێمدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: کورد و کارەساتی سەرکردایەتیچەتەگەری لە نێوان کەلەڕەقی و گەمژەیی
ئەیوب بارزانی: هاوڕێ گەورەکان لە هەولێر بەڕێز و سەربەرز دەژین و دادپەروەری نایانگات
ڕەنجدەر گڕاوی: هەولێر پایتەختی ئازادیی بەعسییەکان و زیندانی ڕۆژنامەنووسە بوێرەکان
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی لەندەن گرەوی کورد لەسەر ئەسپە تۆپیوەکان
دلێر محەمەد نوری: تەکنەلۆژیا و باوەڕ لە پەراوێزی جەنگی ئێراندا!
ڕەنجدەر گڕاوی: کاتێک بارەگاکەی خۆی لێ دەبێتە پینتاگۆن
ڕەنجدەر گڕاوی: ک ن ک و یارانی ئەشکەوت, کاتێک ماستاو شوێنی نیشتمانپەروەری دەگرێتەوە
Mattie Moore: لە دیپلۆماسیدا، ڕواڵەتەکان گرنگن
دلێر محەمەد نوری: با باخچەلی و ئەردۆغان بۆ حەلاوی باس بکەن!
ڕەنجدەر گڕاوی: پەند و وانەکانی ١٩٩١ی باشوور بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن مێژوو بە دروستی بنووسرێتەوە؟




