لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کۆتایی سەردەمی درۆ گەورەکەی بنەمالەی بارزانی کە دەیانووت ئێمە پاڕێزراوین

Friday, 04.24.2026, 10:29 AM



بۆ دەیان ساڵ گوێمان لە گوتارێکی بێمانا و  مەترسیدار بووە کە بە زاراوەی راگەیاندنە کرێگرتەکانی بنەمالەی بارزانیانەوە دەژەنرا گوتارێک کە دەیگووت ئێمە پارێزراوین! یاساکانی ئەوروپا و ئەمریکا وەکو یاساکانی ئێمەن بە کەیفی خۆمان پێیان دەڕەقسێین و کەس ناتوانێت دەستمان بۆ ببات ئەم قسەیە
تەنها درۆیەکی شاخدار نەبوو بەڵکو دەرمانی خەواندنی میللەتێک بوو بۆ ئەوەی
دەستەکانی دەسەڵاتداران بە ئازادی و بێ سنوور بە گیرفانی خەڵکدا بچن و سامانە
سەرخان و ژێرخانی خەلک  تاڵان بکەن بەبێ ترس لە لێپێچینەوەیەکی راستەقینە لەسەر
ئاستی نێودەوڵەتی.

بەڵام، دوێنی  وەزارەتی دادی ئەمریکا بە گورزێکی کوشندە ئەم درۆ زەبەلاحەی هەڵتەکاند دەستبەسەرداگرتنی ڤێلایەک لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا کە  هی مەنسور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی، و سودابە خۆشدامنی خێزانیەتی بە بیانووی سپیکردنەوەی پارە گەندەڵی و خۆدزینەوە لە باج، نەک هەر رووداوێکی سادە نییە بەڵکو خاڵێکی وەرچەرخانە لە مێژووی مامەڵەی دەسەڵاتداران و بنەماڵەی دەسەڵاتدار لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ سامانی گشتی.

📍کۆتایی بە ئەفسانەی نەتەوەییبوون و پارێزراوی

ئەم هەنگاوەی دادگای ئەمریکا بە روونی پەیامێکی گەیاند هیچ کەسێک لە یاسا بەرزتر
نییە بەتایبەتی کاتێک گەندەڵی دەگاتە ئاستی نێودەوڵەتی ئەم رووداوە کۆتایی بەو
ئەفسانەیە هێنا کە ماوەیەک بوو بنەماڵەی بارزانی خۆیان بە پارێزراو لە لێپێچینەوە دەزانی.
ئەوەی لە کوردستان دەیانکرد بە بەکارهێنانی یاسای بێ ددان و دادگای بێ دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی خۆیان لە دەرەوەی وڵات کاری پێناکرێت ئەمە نەک هەر لێپێچینەوەیەکی یاساییە، بەڵکو لێدانێکی کوشندەیە لە شەرعیەتی سیاسی وکۆمەڵایەتیی ئەو  بنەماڵە دز و گەندەڵە.

لێکەوتە قووڵەکان و پەیامە شاراوەکان ئەم رێکارە یاساییە دەکرێت لەم چەند خاڵە چڕ بکەینەوە
١-هەژارکردنی میللەت دەوڵەمەندکردنی بنەماڵە:
ئەم دەستبەسەرداگرتنە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەو ڕاستییە تاڵەی کە دەیان ساڵە میللەت بە چاوی خۆی دەیبینێت لە کاتێکدا زۆربەی هاوڵاتییانی کوردستان بەدەست بێمووچەیی هەژاری و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانەوە دەناڵێنن ئەو پارەی دزراوی خەڵکی کوردستانە دەزن و کۆشک و تەلاری پێدەکرێت کەچی لەوێش هەر بەردەوامن لە دزی و فزی.
٢- ئەم رووداوە سیمای هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک پەناگەیەکی گەندەڵکاران زیاتر دەخاتە ژێر پرسیارەوە. پەیامی حکومەتی ئەمریکا بە روونی گوتارێکی نوێیە ئەگەر لە وڵاتەکەی خۆتاندا بە ئارەزووی خۆتان گەندەڵی دەکەن با بزانن سنوورێک هەیە و ئەو سنوورە ئەمریکایە.
٣- پرسیارەکە لێرەدایە ئایا ئەمە تەنیا یەک دۆسیەیە یان دەستپێکی شەپۆلێکە لە لێپێچینەوەی نێودەوڵەتی لە گەندەڵییە گەورەکانی کوردستان؟
زۆرینەی خەڵک پێیانوایە ئەمە تەنها نووکی شاخە سەهۆڵینەکەیە و دەیان دۆسیەی دیکە هەن کە پێویستە دادگاکانی وڵاتانی رۆژئاوا بەدوایاندا بچن ئەمە دەکرێت ببێتە سەرەتای کۆتایی هاتنی قۆناغی بێ لێپێچینەوەیی.
٤- شەرمەزاری بۆ دادگاکانی ناوخۆ: لە کاتێکدا دادگایەکی بیانی دەست دەکات بە لێپێچینەوە لە گەندەڵییەکی گەورە دادگاکانی کوردستان، کە گوایە نوێنەری سەروەریی یاسان لە خەوێکی قووڵدان یان لەژێر فشارێکی هێندە زۆردان کە ناتوانن رۆڵی خۆیان ببینن.

ئەم رووداوە نەک تەنها دەستبەسەرداگرتنی ڤێلایەکە بەڵکو دەستبەسەرداگرتنی گوتارێکی درۆیینە هەڵتەکاندنی ئەفسانەیەکی بێ بنەما و ئاشکراکردنی قووڵایی گەندەڵییەکە کاتی ئەوە هاتووە کە گەندەڵکاران و دزانی سامانی گشتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رووبەڕووی یاسا ببنەوە و چیتر نەتوانن بە ئاسانی خۆیان بشارنەوە لە پشت دیوارە ئەستوورەکانی گەندەڵیی ناوخۆیی ئەمە هیوایەکە بۆ ئەو میللەتەی کە دەیان ساڵە بەدەست ئەم دەردەوە دەناڵێنێت.
✏️Ranjdar Grawy

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟