وتار
پارتی و هونەری غارە غار بۆ بەغداد
Tuesday, 04.28.2026, 04:24 PM
دوێنێ بایکۆت و ئەمڕۆ کڕنۆش بۆ کورسی!
📍بایکۆتی دوێنێ و ڕاکردنی ئەمڕۆ.
📍لە ناوخۆدا پەکخەر و لە بەغداش متمانەبەخش!
📍وانەیەک لە شیعەی عەرەب بۆ ملهوڕەکانی هەرێم.
📍بەشداری لە کێکی دەسەڵات یان خەمی میللەت؟
لە کاتێکدا جەستەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەدەست بێ پەرلەمانی بێ حکومەتی و قەیرانی شەرعییەتەوە دەناڵێنێت کەچی دەسەڵاتدارانی پارتی لە هەولێرەوە وە شێتەکەی سلێمانیش لە سلێمانییەوە پێشبڕکێی پیرۆزبایی و پشتگیری بۆ کاندیدەکانی بەغدا دەکەن پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی بۆ عەلی ئەلزوبەیدی و پیرۆزباییەکانی نێچیرڤان بارزانی و پشتیوانیەکەی پاڤێل تالەبانی تەنها دەربڕینی دیپلۆماسی نین بەڵکو پەردە لەسەر ڕوویەکی ڕاستەقینەی پارتی و یەکێتی لادەدەنلە ناوخۆدا ملهوڕ و لە بەغداش خزمەتکار بۆ پشکی دەسەڵات!
بەلام لەم بابەتەدا من زیاتر رووی ووشەکانم بەرامبور بە پارتیە، کەبە شێوەێک پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێک کە دەبێت بپرسین: ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ سنوورێکی بۆ دووفاقی سیاسی ماوە؟ ئەو پارتەی دوێنێ بە شان و باڵی بایکۆتدا هەڵدەگوت و وەک کارتێکی گوشار پەرلەمانی عێراقی جێدەهێشت چۆنە ئەمڕۆ بە غارە غار و بەبێ هەناسەبڕکێ ڕادەکاتەوە بۆ هەمان ئەو پەرلەمانە تا دەنگ بە سەرۆک وەزیرانێکی نوێ بدات؟
📍بایکۆتی دوێنێ و ڕاکردنی ئەمڕۆ.
کاتێک پارتی مەبدەئ دەبێتە قوربانی وەزارەت ئەوەی جێگەی پێکەنین و گریانە لە هەمان کاتدا ئەو وەرچەرخانە خێرایەیە دوێنێ پەرلەمانی عێراق لای ئەوان شوێنی ستەم و پەراوێزخستن بوو بۆیە بایکۆتیان کرد بەڵام هەر کە بۆنی کێکەکەی دەسەڵات و پۆستەکانی ناو کابینەی نوێ ڕادەی چوونەتە ناو پەرلەمانن هەموو دروشمەکان فەرامۆش کران مەسرور بارزانی پێش هەمووان پشتیوانی خۆی ڕادەگەیەنێت ئەمە تەنها پشتیوانی نییە بەڵکو ڕاکردنە بۆ ئەوەی لە دواوەی قافڵەکە نەمێننەوە.
📍لە ناوخۆدا پەکخەر و لە بەغداش متمانەبەخش!
پارتی چ ڕوویەکی هەیە باسی پشتیوانی و متمانەدان بە کابینەیەک بکات لە بەغدا لە کاتێکدا لە ناوخۆی هەرێمدا بوونەتە هۆکاری پەکخستنی پەرلەمان و نەهێشتنی دامەزراوە شەرعییەکان؟ مەسرور بارزانی کە هێشتا ناتوانێت حکومەتێکی شەرعی بۆ میللەتەکەی خۆی پێکبهێنێت چۆن دەتوانێت متمانە ببەخشێتە کەسێکی تر؟ ئەمە لوتکەی بێ شەرمیی سیاسییە کە لە هەولێر پەرلەمان دابخەیت وە غارش بدەیت لۆ بەغدا بۆ ئەوەی دەنگ لە پەرلەمان بدەیت.
📍وانەیەک لە شیعەی عەرەب بۆ ملهوڕەکانی هەرێم
هاورێیانی هێژا سەیری عێراق بکەن شیعەکان بە هەموو کێشەکانیانەوە ڕێگە نادەن کەسێک ببێتە سوڵتان و تاهەتایی لەسەر کورسی بێت دەموچاوەکان دەگۆڕن بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ملهوڕی و پاوانخوازی باوک و کوڕ ژیانی سیاسی لە چوارچێوەی خێزانێکدا قەتیس کراوە ئەوان نەک هەر ناهێڵێن حکومەت و پەرلەمان هەبێت بەڵکو هەرێمیان کردووەتە بارمتەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان.
📍بەشداری لە کێکی دەسەڵات یان خەمی میللەت؟
ئەم پیرۆزباییە خێرایەی مەسرور و نێچیرڤان و ئەم ئامادەباشییە بۆ گەڕانەوە بۆ بەغدا تەنها بۆ ئەوەیە پۆستە سیادییەکان و وەزارەتە چەورەکان لەدەست نەدەن بۆ ئەوان گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆک وەزیران گرنگ ئەوەیە کێ بەشە کێکەکەی ئەوان دەدات پارتی سەلماندی کە بایکۆت تەنها نمایشێک بوو بۆ گرانکردنی نرخی خۆیان نەک پاراستنی مافی کورد.
ئێستا کاتی ئەوە هاتووە تێبگەین کە پارتی دیموکراتی کوردستان مێژوویەکی نوێی لە هەلپەرستی تۆمار کرد دوێنێ بایکۆت و ئەمڕۆ غارە غار بۆ دەنگدان! ئەمە ئەو سیاسەتەیە کە هەرێمی کوردستانی گەیاندووەتە ئەمڕۆژە ملهوڕی لە ناوخۆ و کڕنۆش بردن لە بەغدا تەنها لە پێناو مانەوەی خێزان لەسەر تەختی دەسەڵات.
ئەوانەی لە هەولێر پەرلەمانیان کوشتووە ملهورِیی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی دەکەن لە بەغدا بوونەتە پاڵەوانی پڕۆسەی دیموکراسی و دەنگدان!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
رەنجدەر گڕاوی: کۆتایی سەردەمی درۆ گەورەکەی بنەمالەی بارزانی کە دەیانووت ئێمە پاڕێزراوین
ڕەنجدەر گڕاوی: شەڕەسەگی سیاسی یان ڕادیۆی 📻 نەرم؟
ڕەنجدەر گڕاوی: کورد و کارەساتی سەرکردایەتیچەتەگەری لە نێوان کەلەڕەقی و گەمژەیی
ئەیوب بارزانی: هاوڕێ گەورەکان لە هەولێر بەڕێز و سەربەرز دەژین و دادپەروەری نایانگات
ڕەنجدەر گڕاوی: هەولێر پایتەختی ئازادیی بەعسییەکان و زیندانی ڕۆژنامەنووسە بوێرەکان
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی لەندەن گرەوی کورد لەسەر ئەسپە تۆپیوەکان
دلێر محەمەد نوری: تەکنەلۆژیا و باوەڕ لە پەراوێزی جەنگی ئێراندا!
ڕەنجدەر گڕاوی: کاتێک بارەگاکەی خۆی لێ دەبێتە پینتاگۆن
ڕەنجدەر گڕاوی: ک ن ک و یارانی ئەشکەوت, کاتێک ماستاو شوێنی نیشتمانپەروەری دەگرێتەوە
Mattie Moore: لە دیپلۆماسیدا، ڕواڵەتەکان گرنگن




