راپۆرت
سکاڵایەکی گەورە لە ئەمریکا: مەسرور و وەیسی بارزانی بە سیخوڕیکردن و گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێن
Saturday, 05.02.2026, 11:40 AM
لە گۆڕانکارییەکی نوێی یاساییدا، دادگای فیدراڵی ویلایەتی دەلەوەیر لە ئەمریکا سکاڵایەکی ٢٧ لاپەڕەیی لە دژی هەریەک لە مەسرور بارزانی وەیسی بارزانی، سەرۆکی دەزگای پاراستن و چەند بەرپرسێکی دیکە وەرگرت. سکاڵاکە پەردە لەسەر تۆڕێکی ئاڵۆزی گەندەڵی، بەرتیل و هەوڵدان بۆ کڕینی تەکنەلۆژیای سیخوڕی مەترسیدار لادەبات.
تەکنەلۆژیایەک بۆ بێدەنگکردنی نەیارەکان
بەپێی بەڵگەنامەکانی ناو سکاڵاکە کە لەلایەن بازرگانێکی ئەمریکی بە ناوی"بێن جەمیل"l تۆمار کراوە بەرپرسانی باڵای هەرێم هەوڵیان داوە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی سیخوڕی بە ناوی (Intellus ZERO-CLICK) بەدەست بهێنن.
ئەم ئامێرە توانای هەیە بەبێ ئاگاداری خاوەنەکەی بچێتە ناو هەر مۆبایلێکی ئایفۆن یان ئەندرۆید و دەست بەسەر هەموو نامە پەیوەندی و مایکرۆفۆنەکەیدا بگرێت.
لە سکاڵاکەدا هاتووە کە ئامانجی سەرەکی لە کڕینی ئەم ئامێرە چاودێریکردن و سیخوڕیکردن بووە بەسەر ڕۆژنامەنووسان چالاکوانانی مافی مرۆڤ و نەیارە سیاسییەکان لە ناوخۆی کوردستان و تەنانەت لە ئەمریکا و ئەوروپاش.
هاکینگ تیمی ئیتاڵی ئامادە نەبوو ئامێر بە بارزانی بفرۆشێت
یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی ناو سکاڵاکە ئاماژەدانە بە کۆمپانیای نێودەوڵەتی Hacking Team کە ئامێری سیخوڕی دەفرۆشێت. سکاڵاکار دەڵێت ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕەتی کردۆتەوە هیچ ئامێرێک بە گروپی بارزانی بفرۆشێت چونکە بەپێی ڕاپۆرتەکانیان ئەو گروپە ئامێرەکان بۆ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و چەوساندنەوەی نەیارەکان بەکار دەهێنن نەک بۆ پاراستنی ئاسایش.
تۆمەتی بەرتیل و گەندەڵی دارایی
لە سکاڵاکەدا تەنها باسی سیخوڕی نەکراوە، بەڵکو تۆمەتی داواکردنی بەرتیل یش خراوەتە پاڵ تۆمەتبارەکان.
باس لەوە کراوە کە نوێنەرانی بارزانی داوای بڕی ٣٦٠ هەزار دۆلاریان وەک بەرتیل (Kickback) کردووە بۆ تێپەڕاندنی گرێبەستەکان.
بێن جەمیل کە سکاڵاکارەکەیە دەڵێت کاتێک ئامادە نەبووە بچێتە ژێر باری داواکارییە نایاساییەکانی ئەوان لە ڕێگەی پارێزەرەکانیان و بە بەکارهێنانی دەسەڵات هەڕەشەی دەستگیرکردن و تۆمەتی ناڕاستیان بۆ دروست کردووە سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتۆتە 85 ساڵ.
داواکاریی قەرەبوو
سکاڵاکار داوا دەکات دادگا بڕیاری قەرەبووکردنەوەی بدات بە بڕی ٤٦٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو زیانانەی لێی کەوتووە لەگەڵ ١٢٠ ملیۆن دۆلار وەک سزای دارایی بۆ تۆمەتبارەکان.
ئەم بەشەی سکاڵاکە یەکێکە لە مەترسیدارترین و هەستیارترین لایەنەکان چونکە باس لەوە دەکات کە چۆن تەکنەلۆژیا بۆ سەرکوتکردنی ئازادی و دەنگە جیاوازەکان بەکار هێنراوە.
لەم لینکەدا تەواوی دەقی سکالاکە بەدەستبهێنن
https://t.me/tevdapress/3306
لەم ڤیدیۆیەشدا تەوەی ئەم بابەتە روونکراوەتەوە
لێرەدا بە پێنج خال بەوردی بۆتان ڕوون دەکەمەوە کە سکاڵاکە چی دەڵێت:
١.مەبەست لە کڕینی ئەم ئامێرە چی بووە؟
بەپێی لاپەڕە ١٣ و ١٤ی سکاڵاکە ئەم تەکنەلۆژیایەی کە هەوڵی کڕینی دراوە (Zero-Click)، تەنها بۆ کاری دژە تیرۆر نەبووە وەک ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت، سکاڵاکار دەڵێت مەبەستی سەرەکی ئەمان ئەمە بووە
سیخوڕیکردن بەسەر هاووڵاتیانی مەدەنی: نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو تەنانەت لەناو خاکی ئەمریکا و ئەوروپاش کۆنترۆڵکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانا بکەن بۆ ئەوەی بزانن کێ زانیارییان پێ دەدات و چۆن کار دەکەن تا بتوانن بێدەنگیان بکەن.
٢.ئاماژەدان بە کەیسەکانی تیرۆرکردن
لە سکاڵاکەدا (لاپەڕە ٤، خاڵی ٥) بە ڕاشکاوی ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم جۆرە سیستەمانە و هەوڵە سیخوڕییانە پەیوەندییان هەیە بە
هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە وڵاتانی ئەڵمانیا، عێراق، و نەمسا.
لە سکاڵاکەدا ئاماژە بە کەیسێکی دیکەی یاسایی دەکات کە تێیدا بنەماڵەی بارزانی تۆمەتبار کراون بە کوشتنی مامۆستایەک بەناوی (ڕێبەند) و چەندین چالاکوانی دیکە.
٣. ڕەتکردنەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان (Hacking Team)
خاڵێکی زۆر سەرنجڕاکێش لە سکاڵاکەدا هاتووە (لاپەڕە ١٣) باس لەوە دەکات کە پێشتر کۆمپانیایەکی بەناوبانگی ئیتاڵی بە ناوی (Hacking Team) کە ئامێری سیخوڕی دەفرۆشێت ڕەتی کردۆتەوە ئەم تەکنەلۆژیایە بە بنەماڵەی بارزانی بفرۆشێت.
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گە،اندۆتەوەکۆمپانیاکە وتوویەتی ئەمانە پێشینەیەکی خراپیان هەیە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئامێرەکان بۆ ئامانجی شەخسی و لێدانی نەیارە سیاسییەکان بەکار دەهێنن نەک بۆ شەڕی تیرۆر.
٤. بە ئامانجگرتنی نەیارە سیاسییەکان (بافڵ تاڵەبانی)
لە لاپەڕە ٤ و ١٤ی سکاڵاکەدا ناوێکی دیار هاتووە باس لەوە کراوە کە هەوڵ دراوە ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ سیخوڕیکردن بەسەر بافڵ تاڵەبانی بەکار بهێنرێتزئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئامێرەکە بۆ ململانێی ناوخۆیی و سیاسی نێوان حزبەکان بەکار هێنراوە.
٥. کێ سەرپەرشتی ئەم کارانەی کردووە؟
سکاڵاکە ناوی خەسرۆ وەسـمان (ناسراو بە خەسرۆ گۆران یان The General) دەهێنێت وەک سەرۆکی سیخوڕی پارتی کە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی بنەماڵەدایە ئەو کەسەی کە هەوڵی داوە ئەم تەکنەلۆژیایە بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی چاودێری نەیارە سیاسییەکان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی نیشتەجێی ئەوروپا و ئەمریکا بکات.
ئەم سکاڵایە تەنها باس لە پارە ناکات بەڵکو باس لەوە دەکات کە چۆن هەوڵ دراوە بە پارەی گشتی پێشکەوتووترین سیستەمی سیخوڕی جیهانی بکڕدرێت بۆ ئەوەی لە ئەڵمانیا و ئەمریکا و نەمسا و کوردستان چاودێری وردی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانە بکەن کە ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن.
تەنانەت باس لەوە دەکات کە کۆمپانیاکانی سیخوڕی جیهانیش لەبەر زۆری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن ئەم گروپەوە، ئامادە نەبوون ئامێریان پێ بفرۆشن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: چەکی سایبەری، کۆمپانیا وەهمییەکان و ململانێی یاسایی ٤٦٠ ملیۆن دۆلاری
Zero-Click Espionage and Legal Lawfare: Inside the $460 Million Spyware Scandal Rocking the U.S. Courts
ڕەنجدەر گڕاوی: چۆن مەسروور بارزانی بەبێ ئەوەی هەستی پێبکات لە پرسی نەوتدا خزمەت بە ئێران دەکات دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل
تەڤدا -پرێس: لە موسەدق تا شا: کاتێک بەرژەوەندییەکان سەرکەوتن بەسەر دیموکراسی
ڕەنجدەر گڕاوی: کابووسی نوێی تورکیا بۆچی ئەنقەرە لە جووڵەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات
ڕەنجدەر گڕاوی: وەرچەرخان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ستراتیژیەتی ڕێگای داود و دوو بڕیارەکەی پەکەکە چۆن تورکیایان ناچار بە کشانەوە کرد ؟
ڕەنجدەر گڕاوی: لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پەیامە شاراوەکەی مارکۆ ڕوبێۆ چی بوو؟
تەڤدا پرێس: لە ئەرشیفی بەریتانیاوە عوبەیدوڵڵا بارزانی دەلێت : مەلا مستەفای باوکم خائینە
تەڤدا پرێس: تەڤدا پرێس و هاوڕێیانی بە هێمنی و لەسەرخۆ وەڵامی هـەموو چـەقەڵەکانی دەسەڵات بە دەستی یەک و دووەکانی دەداتەوە.
تەڤدا پرێس: نەک هەر ١١ کورسی کۆتاکان لەپارتی ڕۆیی بەڵکوهێزە بچوکەکانیشی لەدەست دەرچوو




