راپۆرت
کۆتایی متمانە چۆن ڕەخنەیەکی ڕۆژنامەوانی پەردە لەسەر ترسە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم و پارتی لادەبات؟
Sunday, 05.03.2026, 04:22 PM
کۆتایی متمانە چۆن ڕەخنەیەکی ڕۆژنامەوانی پەردە لەسەر ترسە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم و پارتی لادەبات؟
لە هەرێمی کوردستاندا بەردەوام سنووری نێوان حیزب و حکومەت تێکەڵ دەبێت بەڵام کاتێک ململانێکان لە قاڵبی ڕەخنەی حیزبی دەچنە دەرەوە و دەبنە هەڕەشە بۆ سەر شەرعیەتی نێودەوڵەتی حکومەت هاوکێشەکە دەگۆڕێت بۆ توڕەیی
پارتی و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم لە قسەکانی ئەم دواییەی ڕۆژنامەنووس محەمەد هەورامی تەنها کاردانەوەیەکی سادە نەبوو بۆ ناوزڕاندن بەڵکو گوزارشت بوو لە ترسێکی قووڵ لە دەستدانی ئەو ناسنامە یاساییەی کە هەرێمی پێ دەناسرێتەوە.
١. حیزب دەتوانێت بێدەنگ بێت بەڵام حکومەت نا! ئەگەر ڕەخنەکان تەنها ئاراستەی پارتی وەک حیزب بکرانایە ڕەنگە کاردانەوەکان
هێندە توند نەبوونا چونکە حیزب لە کۆتاییدا ڕێکخراوێکی سیاسییە و دەتوانێت لە کێبڕکێی ناوخۆییدا یاری بکات.
بەڵام کاتێک تۆمەتەکان ئاراستەی حکومەت دەکرێن باسەکە دەچێتە سەر ئاستی سەروەری جیهان مامەڵە لەگەڵ حیزب ناکات بەڵکو مامەڵە لەگەڵ دامەزراوەی حکومەت دەکات کاتێک حکومەت تۆمەتبار دەکرێت بەوەی وەک گرووپێکی نایاسایی یان چەتە ئاسا ڕەفتار دەکات ئەمە لێدانە لەو شەرعیەتەی کە وڵاتانی هاوپەیمان لەسەر بنەمای ئەو هاوکاریی سەربازی و دارایی پێشکەش دەکەن.
٢. مەترسیی وێناکردنی حکومەت وەک میلیشیا گەورەترین مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەک ئەکتەرێکی نادەوڵەتیی مەترسیدار سەیر بکرێت ئەگەر سەیری قسەکانی ترەمپ دەربارەی دزینی چەک یان گومانی هاوکاری کردنی گروپە نایاساییەکان بکەیت ئەوا رێک وێنەی هەرێم لە قەوارەیەکی دیموکرات و پارێزەرەوە دەگۆڕێت بۆ گرووپێکی مافیایی کە بە بروای من نەک هەر مافیان یەکە تاوەکو ئێستا چەتە ئاسا ڕەفتار یان کردوو.
بۆیە ئەگەر هاوپەیمانان بگەنە ئەو بڕوایەی کە ئەو چەک و هاوکارییانەی دەدرێنە هەرێم بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ یان بۆ مەبەستی نایاسایی بەکاردێن نەک هەر هاوکارییەکان دەبڕدرێن بەڵکو پارێزبەندیی نێودەوڵەتیش لەسەر هەرێم لادەبرێت.
٣. دراوسێکان و دەرفەتی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەکە ئێران و تورکیا و عێراق هەمیشە بەدوای پاساوێکدا دەگەڕێن بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێم. کاتێک ڕۆژنامەنووسێک یان چاودێرێک قسەیەک دەکات کە گومان دەخاتە سەر بێلایەنی یان پابەندیی حکومەت بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ئەمە دەبێتە چەکێکی بەهێز لە دەستی ئەم وڵاتانە.
تورکیا و ئێران دەتوانن بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان فشار بخەنەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە هەرێم چیتر جێگەی متمانە نییە و دەبێت هەموو دەسەڵاتەکان ڕادەستی بەغدا بکرێنەوە. ئەمەیە کە پارتی لێی دەترسێت توانەوەی قەوارەی هەرێم لە ناو دەسەڵاتی مەرکەزیدا بەهۆی نەمانی سێقەی نێودەوڵەتی.
٤. توڕەیی حکومەت لە محەمەد هەورامی توڕەیی بوو لە کوشتنی وێنە جوانەکەی حکومەت لە دەرەوە کاتێک حکومەتێک نەتوانێت جیاوازیی نێوان بەرژەوەندیی حیزبی و ئەرکی نیشتمانی ڕوون بکاتەوە هەر قسەیەکی لەو شێوەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر مانەوەی مەترسییەکە لێرەدا تەنها زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسێک نییە بەڵکو ئەوەیە کە ئایا حکومەتی هەرێم دەتوانێت بیسەلمێنێت کە دامەزراوەیەکی دەوڵەتییە نەک کۆمپانیایەکی سیاسی؟ ئەگەر نەتوانێت ئەوا هەنگاو بە هەنگاو بەرەو تەسلیمکردنی هەموو موئەسەساتەکان بە بەغدا نزیکتر دەبێتەوە لە هەر کاتێکی تر.
دەتوانین بڵێین توڕەیی دەسەڵات لە بەرامبەر قسەکانی رۆژنامەنوسێک نیشانەی هێزی حکومەت نییە بەڵکو گوزارشتە لەو ناسکۆڵەیی و لەرزۆکییە سیاسییەی کە قەوارەی هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت کاتێک سنوورەکانی نێوان حیزب و حکومەت هێندە کاڵ دەبنەوە کە هاوپەیمانان نەتوانن جیاوازی لە نێوان هێزی نیشتمانی و میلیشیای حیزبی بکەن مەترسییەکان دەگەنە لوتکە.
ئەو ڕاستییە تاڵەی کە دەبێت دەسەڵاتدارانی هەرێم تێی بگەین ئەوەیە شەرعیەتی نێودەوڵەتی بە چەک و پارە ناپارێزرێت بەڵکو بە دامەزراوەییبوون و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەپارێزرێت ئەگەر هەرێم نەتوانێت وێنەی خۆی وەک ئەکتەرێکی بەرپرسیار و یاسایی لە ناوچەکەدا بپارێزێت ئەوا وڵاتانی دراوسێ و تەنانەت هاوپەیمانەکانیش هیچ سڵ ناکەنەوە لەوەی مامەڵەکردن لەگەڵ هەولێر کۆتایی پێ بهێنن و هەموو مەلەفەکان ڕادەستی بەغدا بکەنەوە.
کەوایە ملهوری مسعود و مسروور بارزانی کوری لە رێگری کردن لە کارا بوونی پەرلەمان و دروستبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها بەهۆی ئەوەی دەبێت مەسروور بارزانی ببێتەوە سەرۆکی حکومەت ئەم کارەی زۆر خێراتر کردووە بەردەمیشی دەبێت لەدەستدانی پێگەی هەرێم وەکو قەوارەیەکی سیاسی و یاسایی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: سکاڵایەکی گەورە لە ئەمریکا: مەسرور و وەیسی بارزانی بە سیخوڕیکردن و گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێن
تەڤدا پرێس: چەکی سایبەری، کۆمپانیا وەهمییەکان و ململانێی یاسایی ٤٦٠ ملیۆن دۆلاری
Zero-Click Espionage and Legal Lawfare: Inside the $460 Million Spyware Scandal Rocking the U.S. Courts
ڕەنجدەر گڕاوی: چۆن مەسروور بارزانی بەبێ ئەوەی هەستی پێبکات لە پرسی نەوتدا خزمەت بە ئێران دەکات دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل
تەڤدا -پرێس: لە موسەدق تا شا: کاتێک بەرژەوەندییەکان سەرکەوتن بەسەر دیموکراسی
ڕەنجدەر گڕاوی: کابووسی نوێی تورکیا بۆچی ئەنقەرە لە جووڵەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات
ڕەنجدەر گڕاوی: وەرچەرخان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ستراتیژیەتی ڕێگای داود و دوو بڕیارەکەی پەکەکە چۆن تورکیایان ناچار بە کشانەوە کرد ؟
ڕەنجدەر گڕاوی: لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پەیامە شاراوەکەی مارکۆ ڕوبێۆ چی بوو؟
تەڤدا پرێس: لە ئەرشیفی بەریتانیاوە عوبەیدوڵڵا بارزانی دەلێت : مەلا مستەفای باوکم خائینە
تەڤدا پرێس: تەڤدا پرێس و هاوڕێیانی بە هێمنی و لەسەرخۆ وەڵامی هـەموو چـەقەڵەکانی دەسەڵات بە دەستی یەک و دووەکانی دەداتەوە.




