وتار
لاهور و کەیسی 534 شانۆگەریی ملشکاندن لەنێوان دز و جەردە دا
Thursday, 05.07.2026, 01:53 PM
ئەوەی ئەمرۆ 7ی ئایاری 2026 لە هۆڵی دادگای سلێمانی بینرا نە دادگایی بوو نە گەڕان بەدوای حەقیقەت بەڵکو تەنها کۆمیدیایەکی ڕەش بوو کە تێیدا یاسا کراوەتە بووکەشووشەیەکی بێدەسەڵات لەژێر دەستی دوو جەمسەری بنەماڵەیەکدا دز و جەڕدە دا.
دیمەنی زەردەخەنە گۆڕینەوەی تۆمەتبار و سڵاوە گەرمەکانی بۆ ئامادەبووان سووکایەتییەکی ئاشکرایە بە شکۆی یاسا و برینە سارێژنەبووەکانی خەڵکی ئەم شارە.
تۆمەتە داتاشراوەکان و ڕاستییە ونبووەکان:
کاتێک باس لە قەناس و خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەر دەکرێت مرۆڤ وا هەست دەکات لەناو فیلمێکی هۆڵیوددایە نەک لە واقیعی سیاسیی هەرێمێکدا کە هەموو جومگەکانی بە گەندەڵی و مافیاگەری تەنراوە ئەم تۆمەتانە ئەوەندەی بۆ ملشکاندنی سیاسی و دەرکردنی یەکجاریی ئامۆزایەکی دۆڕاوە لە مەیدانەکە، نیو ئەوەندە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری نییە.
بەڵام پرسیارە جەوهەرییەکە لێرەدایە:
ئایا لاهوری شێخ جەنگی تەنها لەسەر ئەم تۆمەتە سیاسییانە دەبێت دادگایی بکرێت؟ نەخێر! ئەگەر دادگایەک هەبێت شکۆی هەبێت دەبێت لاهور و تەواوی ئەو سیستمەی ئەو لێی هاتۆتە دەرەوە لەسەر دەیان کەیسی تری خوێناوی دادگایی بکرێن.
مێژوویەک لە خوێن و چەتەگەری:
ویژدانی زیندووی خەڵکی سلێمانی ناتوانێت 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتری بیر بچێتەوە کێ بوو گەنجانی ئەم شارەی شەهید کرد؟ کێ بوو هێزی ڕەشی بۆ سەرکوتکردنی ئازادیخوازان دەنارد؟ لاهور و براکانی و تەواوی ئەو دەزگا ئەمنییانەی ئەوکات و ئێستاش لەژێر فەرمانی بنەماڵەدان دەستیان لەو خوێنەدا سوورە.
ئەو چەتەگەری و سەرانەستاندنەی کە ساڵانێکی زۆر سلێمانی پێ دەناڵاند بەرهەمی
ئەو سیستمە بوو کە لاهور یەکێک بوو لە ئەندازیارە سەرەکییەکانی ئەمڕۆ کە دەیبینین وەک قوربانیی دەستی یاسا خۆی نیشان دەدات، تەنها گاڵتەجاڕییە.
ئەو و ڕکابەرەکانی (بافڵ و قوباد)، هەموویان لە یەک سەرچاوەی گەندەڵی و ستەمکارییەوە ئاویان خواردووەتەوە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت تەنها شەڕی دابەشکردنی کێکە گەندەڵەکە و پاراستنی کورسیی دەسەڵاتە نەک خەمی نیشتمان.
دادگا: لە پارێزەری یاساوە بۆ پاشکۆی حزب:
کەیسب (ژمارە 534) سەلماندی کە دادگا
لەم وڵاتەدا تەنها فەرمانگەیەکی حزبییە کاتێک دادوەر مامەڵەی ئاسایی لەگەڵ
تۆمەتبارێک دەکات کە تۆمەتی کودتا و تیرۆری لەسەرە نیشانەی ئەوەیە کە بڕیارەکان لە دەرەوەی هۆڵی دادگا و لە ژوورە تاریکەکاندا نووسراونەتەوە.
یاسا لە کوردستان وەک لاستیک وایە بۆ خەڵکی هەژار و بێدەرەتان توند و کورتە بەڵام بۆ سیاسییە دز و بکوژەکان بەقەد بەرژەوەندییەکانیان کێش دەکرێت. گواستنەوەی کەیسەکە بۆ دادگایەکی تر یان ناوچەیەکی تر، هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە سیاسەت بڕیار دەدات نەک یاسا.
کێشەی ئێمەی کورد ئەوەیە کە زوو لەبیرمان دەچێتەوە، بیرمان دەچێتەوە کێ بوو سەروەت و سامانی ئەم شارەی تاڵان کرد؟، کێ بوو دەنگی ئازادی خنکاند؟. ئەمڕۆ کە دوو ئامۆزای دز و گەندەڵ لە ڕێگەی دادگاوە بوونەتە گژ یەکدا نابێت لایەنگری هیچ کامیان بین.
ئەمە دادگایی بکوژێک نییە لەلایەن دادپەروەرییەوە بەڵکو شەڕی دوو باڵی مافیایە کە دادگایان کردووە بە سەنگەر تا ئەو کاتەی سیاسییە تاجرەکان و بکوژانی 17ی
شوبات لەسەر کورسیی دەسەڵات بن یاسا تەنها دەبێتە کەرەستەیەک بۆ پاکتاوکردنی
حساباتە شەخسییەکانیان.
کەیسی 534، لوتکەی داڕمانی ئەخلاقی و یاسایی سیستەمێکە کە تێیدا دز دەبێتە دادوەر و جەردەش دەبێتە پۆلیس.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: پارتی و هونەری غارە غار بۆ بەغداد
رەنجدەر گڕاوی: کۆتایی سەردەمی درۆ گەورەکەی بنەمالەی بارزانی کە دەیانووت ئێمە پاڕێزراوین
ڕەنجدەر گڕاوی: شەڕەسەگی سیاسی یان ڕادیۆی 📻 نەرم؟
ڕەنجدەر گڕاوی: کورد و کارەساتی سەرکردایەتیچەتەگەری لە نێوان کەلەڕەقی و گەمژەیی
ئەیوب بارزانی: هاوڕێ گەورەکان لە هەولێر بەڕێز و سەربەرز دەژین و دادپەروەری نایانگات
ڕەنجدەر گڕاوی: هەولێر پایتەختی ئازادیی بەعسییەکان و زیندانی ڕۆژنامەنووسە بوێرەکان
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی لەندەن گرەوی کورد لەسەر ئەسپە تۆپیوەکان
دلێر محەمەد نوری: تەکنەلۆژیا و باوەڕ لە پەراوێزی جەنگی ئێراندا!
ڕەنجدەر گڕاوی: کاتێک بارەگاکەی خۆی لێ دەبێتە پینتاگۆن
ڕەنجدەر گڕاوی: ک ن ک و یارانی ئەشکەوت, کاتێک ماستاو شوێنی نیشتمانپەروەری دەگرێتەوە




