لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بۆچی پەیەدە پێگەی بارزانی لە ڕۆژئاوا بەهێزکرد؟

Friday, 05.29.2026, 01:53 PM


هەرزەیی سیاسی و ئاییندەی ڕۆژئاوا:
بۆچی پەیەدە پێگەی بارزانی لە ڕۆژئاوا بەهێز کرد؟

لە  سیاسەتدا بایکۆت چەکی دەستەپاچەکانە نەک ئەوانەی بانگەشەی شۆڕش و گۆڕانکاری دەکەن ئەوەی تەڤگەری ئاپۆیی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دا بە چۆڵکردنی گۆڕەپانی هەڵبژاردن تەنها هەڵە نەبوو بەڵکو خۆکوژییەکی ستراتیژی و مایەپوچییەکی سیاسی بوو کە مێژوو لێیان خۆش نابێت.

تەڤگەر بەناوی بایکۆتەوە بە سینییەکی زێڕین کلیلی شەرعیەتی سیاسیی ڕۆژئاوای پێشکەشی ئەنەکەسە و ئەجێندای بارزانی کرد.
لە کاتێکدا کادیرانی تەڤگەر سەرقاڵی دروشمبازیی ئایدۆلۆژی بوون ئەنەکەسە بەبێ ڕکابەر و بەبێ ماندووبوون بۆشایی دەسەڵاتی پڕکردەوە و خۆی وەک تاقە بەدیل سەپاند.
ئەمە ترسنۆکییەکی سیاسییە کاتێک تۆ بانگەشەی ئیرادەی گەل دەکەیت و لە یەکەم
تاقیکردنەوەی سندوقی دەنگداندا گۆڕەپانەکە بۆ نەیارەکانت چۆڵ دەکەیت.
ئێستا بارزانی و ئەنەکەسە لە جیاتی شکستی جەماوەری خەریکی چنینەوەی بەرهەمی ئەو حەماقەتەن کە تەڤگەر ناوی ناوە بایکۆت.

پەیامەکە ڕوونە: سیاسەت جێگەی تۆراو زەویران بوون نییە جێگەی مانۆڕ و سەپاندنی واقیعە تەڤگەری ئاپۆیی بەم هەنگاوە نەک هەر شکستی هێنا بەڵکو خیانەتی لەو هەل مێژووییە کرد کە دەبوو تێیدا ڕەگ و ڕیشەی ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوا
بنبڕ بکات نەک بیکاتە مەرجەع و خاوەن بڕیار.

ئەوەی بە خوێن بەدەست هات بە بایکۆتێکی بێمانا کرا بە دیاری بۆ بارزانی


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟