لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بۆچی میدیای کوردی تازە خەبەری دەبێتەوە؟

Monday, 06.01.2026, 12:22 PM


چوار ساڵ بێدەنگیی شەرمەزاریانە بۆچی میدیای کوردی تازە خەبەری دەبێتەوە!

بۆ ماوەی چوار ساڵە دۆسیەی سکاڵاکانی ئەمریکا دژ بە بنەماڵەی بارزانی وەک جنۆکە وابوو بۆ میدیای کوردی هەموان لێی دەترسان و کەس نەیدەوێرا ناوی بهێنێت. تەنها ئێمە بووین دەستمان بۆ ئەو برینە کولاوە برد و ڕووی ڕاستەقینەی ئەو
ئیمپراتۆریەتەمان نیشانی خەڵک دا کە لەسەر بنەمای ترس و تاڵانی بونیاد نراوە.

ئێستا کە دەبینین کەناڵ ٨ و میدیاکانی یەکێتی دوای چوار ساڵ خەوی گران تازە خەبەریان دەبێتەوە و باسی سکاڵاکان دەکەن کە ئێمە پێیان دەڵێین دەستخۆش بەڵام ئێوەش لە ئێمە باشتر دەزانن کە ئەم بوێرییەتان بۆ خاتری چاوی ڕەشی میللەت نییە بەڵکو تەنها بەشێکە لەو شەڕە پڕ لە چەپەڵیەی لەگەڵ هاوبەشە دزەکەتان (پارتی)یە دەیکەن.
ئێوە تەنها کاتێک ڕاستی دەڵێن کە بەرژەوەندییە حیزبییەکانتان بکەوێتە مەترسییەوە!

📍 بۆ ئەوانەی نازانن لە دادگاکانی ئەمریکا چی دەگوزەرێت ئەوەی باس دەکرێت تەنها
گەندەڵی نییە بەڵکو مەلەفی مافیاگەرییەکی نێودەوڵەتییە:

ریکخراوی (Kurdistan Victims Fund): و مەکی ئامێدی و کاک شاخەوان  و چەندین کەسایەتی وەک ماتیا مۆر و بن جەمیل چەند کەسێکی ترش چەندین سکاڵای  هەزار لاپەڕەیییان تۆمارکردووەکە تێیدا بنەماڵەی بارزانی تۆمەتبار کراون بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسانڕفاندنی نەیارە سیاسییەکان، و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی بێتاوان.

📍 تاوانی سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی: مەلەفەکنیان باس لەو ملیارەها دۆلارە دەکات کە لە قووتی ئەم خەڵکە دزراوە و لە ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمریکا کراوە بە کۆشک و تەلاری خەیاڵی.
📍تێوەگلان لە بازرگانی ماددەی بێهۆشەر و چەک: تۆمەتەکان تەنها ناوخۆیی نین بەڵکو
باس لە تۆڕێکی مەترسیداری نێودەوڵەتی دەکەن کە ناوی گەورە بەرپرسانی تێدایە.

📢  ئەم بێدەنگییەی چوار ساڵی میدیای کوردی پێمان دەڵێت کە ئێمە لەناو گەمارۆیەکی زانیاریدا دەژین ئەگەر ململانێی پارتی و یەکێتی نەبوایە
ئێوە تا ئێستاش نەدەبوو بزانن کە لە دادگاکانی واشنتۆن چی لەسەر چەتەکانی کوردایەتی دەگوترێت.

ئێمە خۆشحاڵین کە دواجار دیوارەکە ڕووخا و میدیاکانی تریش ناچار بوون بێنە سەر هێڵی
ئێمە با ململانێی حیزبی بێت یان هەر شتێکی تر گرنگ ئەوەیە خەڵک بزانێت ئەو کەسانەی لە هەولێرەوە خۆیان بە خاوەنی کورد دەزانن لە ئەمریکا وەک تۆمەتباری تاوانکاری ڕێکخراو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ڕاستی وەک تیشکی خۆرە، بە پینەوپەڕۆی هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن و بە پارەی هیچ دزێک ناتوانرێت دابپۆشرێت مێژوو تازە کەوتووەتە گەڕ و کەس ناتوانێت لە سزای دادگا ڕابکات!


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟