لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

کۆنگرەی نەتەوەیی لە نێوان ڤیزای شنگن و تەقەتەقی لۆری بیرەدا!

Tuesday, 06.09.2026, 02:19 PM


بەڕاستی خەونێکی مەترسیدار بوو! وێنای بکەن تەنها لە دوو ڕۆژدا لە هۆڵەندا کۆنگرەی نەتەوەیی توانیبێتی جاشایەتی بۆ ئال عوسمان و ئال عەجەم ڕابگرێت و دەوڵەتی کوردی ڕابگەیەنێت! ئەمە خەون نییە ئەمە کیمیای سەعادەتە کە تەنها لە مێشکی کوردێکی ماندوودا دروست دەبێت پێش ئەوەی لۆرییەکی بیرە بە تەقەتەق بەتەنیشت ماڵەکەیدا تێپەڕێت و وەک زلەیەک بە ئاگا بیهێنێتەوە.

منی خەونبین بەهۆی کێرڤ هەستانی کوردایەتی هاورێکەم کە دوو رۆژ بوو لە کۆنگرە بوو  کە لە خەو هەستام بینم نە دەوڵەت هەیە و نە نەتەوە ئەوەی هەیە تەنها فێستیڤاڵێکی وەرزییە بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەیی.

کۆنگرەی نەتەوەیی چییە؟ (بۆ ئەوانەی نازانن) ئەگەر بیانییەک بیەوێت بزانێت ئەم کۆنگرەیە چییە پێویست ناکات بچێتە ناو ئەرشیفی مێژوو یان کتێبخانە نیشتمانییەکان چونکە هیچ شتێکی لێ نییە جگە لە وێنەی سێڵفی بە جلی کوردییەوە لە بەردەم کەڵێسە و هۆڵە ساردەکانی ئەوروپا.

ئەگەر بیانییەک پرسیار بکات دەبێت پێی بڵێین ئەمە ئاژانسێکی گەشتیارییە بۆ سیاسییە خانەنشینەکان و جاش و بەشێک لە  قەڵەمفرۆشەکان ( لەگەل رێزی زۆرم بۆ مرۆڤە جوانەکانی ناو کەنەکە)
کە ساڵانە یان چەند ساڵ جارێک بە ناوی نەتەوەوە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە کە هێشتا ڤیزاکانیان کار دەکات و دەتوانن لە هۆڵەندا قاوەیەک بخۆنەوە.
سەیرەکە لەوەدایە زۆربەی ئەوانەی لەوێ باسی سەربەخۆیی و یەکڕیزی دەکەن لە نیشتمان خانەنشینی موفتی پلە باڵایان هەیە یا ئەندامی بالا و مامناوەندی و بچوکی حیزبێکی جاشن کە دەستیان سوورە بەخوێنی رۆڵەی کورد  ئەمانە ئەو جۆرە نەتەوەپەروەرانەن کە بیری نەتەوەیی لای ئەوان وەک بیمەی تەندروستی وایە تەنها کاتێک پێویستیانە کە تووشی قەیرانێکی سیاسی دەبن ئەوان جاشایەتی بۆ حیزب و دیوەخان دەکەن بەڵام لە کۆنگرەدا دەبنە (چێ گێڤارا)ی کورد و دژی داگیرکەر دەدروەشێنەو  دوای دوو ڕۆژەکەش دەگەڕێنەوە بۆ سەر سفرەی حیزب و ماچی دەستی بەرپرسەکان.

ئەرکی ڕاستەقینەی کۆنگرە چیە؟ (لە واقیع)دا:
١-دابینکردنی ڤیزا بۆ ئەو قەڵەمفرۆشانەی کە هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەوروپا.
٢. خواردن و خواردنەوەی بەلاش لە  هۆڵەندا و گۆڕینەوەی نوکتەی سیاسی لەسەر دۆخی نالەباری گەل.
٣. بێدەنگیی ڕەها لە نێوان دوو کۆنگرەدا ئەندامانی کۆنگرە وەک فایەرفۆکس وان تەنها کاتێک ئەپدەیت دەبنەوە کە کۆنگرە هەبێت دوای ئەوە دەچنەوە ناو Sleep Mode تا چوار ساڵی تر.

ئەرکی کۆنگرە دەبێت چی بێت؟ (لە خەون)دا: ئەرکی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی ڕاستەقینە ئەوەیە کە تەقەتەقی لۆری بیرەکە بێدەنگ بکات نەک خۆی ببێتە بەشێک لە ژاوژاوەکە. دەبێت شوێنێک بێت بۆ داڕشتنی ستراتیژی نەتەوەیی نەک وەکو لیستی مووچەی سێبەری حیزب.
دەبێت ئەو جاش و قەڵەمفرۆشانەی کە دەستیان لە خوێنی مێژوودایە نەک هەر بانگهێشت نەکرێن بەڵکو لە دەرگای هۆڵەکەشەوە وەک بێگانە سەیر بکرێن.

یەلام بەداخەوە کۆنگرەی نەتەوەیی ئێستا زیاتر لە مەراسیمی پرسە دەچێت هەمووان دێن باسی باشییەکانی مردووەکە (کوردستان) دەکەن تێێر نان دەخۆن و دواتر دەڕۆنەوە بۆ ماڵەوە و بیر چوونەوە دەست پێدەکات.

ئەگەر کەسێکی بیانی زانیاری ویست پێی بڵێ بچۆ سەیری وێنەی پرۆفایلی سیاسییەکان
بکە لە فەیسبووک ئەوەی لە هۆڵەندا گیراوە ئەوە هەموو دەستکەوتی نەتەوەیی ئێمەیە
لەو کۆنگرەیە!
پێشنیارنامەیەک بۆ ٢٧ مین ساڵیادی کەنەکە بۆ ئەوەی نەبنە مۆزەخانە ئەگەر کەنەکە بیەوێت لە فێستیڤاڵی ڤیزاوە ببێتە کۆنگرەی نەتەوەیی دەبێت ئەم هەنگاوانە بگرێتە بەر (بەو مەرجەی لۆرییە بیرەکە ڕێگەیان بدات)
یەکەم: دروستکردنی جاش-میتەر (Jash-Meter): ئامێرێک لەبەردەم دەرگای هۆڵەکە دابنرێت  هەر ئەندامێک ڕێژەی جاشایەتی و دیوەخانانەی حیزبیی لە ٥٠٪ زیاتر بوو، ڕاستەوخۆ
بە دیپۆرت بنێرێتەوە بۆ دیوەخانی بەرپرسێکەی
دووەم: ئەرشیفی کێ بە کێیە: پلاتفۆرمێک دروست بکەن با بزانین کێ ئەندامە؟ بۆ ئەوەی ئەگەر لە شەقامدا بینیمان بزانین وەک سەرکردەی نەتەوەیی سڵاوی لێ بکەین یان وەک گەشتیارێکی سیاسی وێنەی لەگەڵ بگرین.
سێیەم:کۆمیتەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە جیاتی کۆمیتەی زمان و مافی مرۆڤ  کۆمیتەیەک دروست بکەن کە تەنها ئیشی ئەوە بێت شەقێک لەو ئەندامانە هەڵبدات کە لە نێوان دوو کۆنگرەدا دەچنە ناو خەوی زستانە.

  چوارەم: کۆنگرە لە کۆبانێ یان پێنجوێن نەک هۆڵەندا ئەگەر ڕاست دەکەن و خەمی نەتەوەتانە کۆنگرە لە شوێنێک بگرن کە تەقەی تێدا بێت نەک لە شوێنێک کە گەورەترین کێشەیان کەمیی شەکر لە قاوەکەیاندا بێت.
بەدەم ئەم نوسینەوە لۆریی بیرەکە بارەکەی داگرتوو تەقەتەقیش نەما  کەنەکەش لە دیوەخاندا چاوەروانی دەستی حیزبێکە تا تێچووی کۆنگرە دوو ڕۆژییەکەی هۆڵەندای بۆ دابین بکات.
منیش ئیتر دەخەومەو و خۆم چیتر ماندوو ناکەم چونکە کەنەکەش هێشتا خەریکی ماکیاژکردنی ڕاپۆرتە ساڵانەکەیەتی بۆ ئەوەی بە شانازییەوە پێمان بڵێت ئەمساڵیش بەوپەڕی سەرکەوتووییەوە هیچمان نەکرد!

📢 تێبینی ئەگەر لە زمانی تەنزی ئەم نوسینە نەگەیشتیت جارێکی تر بخوێنەوە بۆ ئەوەی تێبگەیت.

✏️ Ranjdar Grawy
چەند سەد مەترێک دوور لە کەنەکە ئەم خەونەی کردۆتە ئەم نوسینە
بابروا تەنک تەنک

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟