وتار
مزگەوت بە ئاوی حەمام
Monday, 06.22.2026, 03:47 PM
کاتێک ئایین دەبێتە پەردەیەک بۆ داپۆشینی تاڵانی.
مێژووی ئێمەی کورد لێوانلێوە لە پێکەوەژیان ئایین بۆ نەوەکانی پێش ئێمە، تەنیا پەیوەندییەکی ڕوحیی نێوان مرۆڤ و خودا بووە نەک ئامرازێک بۆ جەنگ و سیاسەت.
دایک و باوکی ئێمە بەو ئیمانە پاکەی هەیانبوو، نەک هەر کێشەیان لەگەڵ جیرانە مەسیحی و ئێزیدی و نەیارە فکرییەکانیان نەبوو، بەڵکو ئایین لای ئەوان سەرچاوەی ئاشتی و مرۆڤدۆستی بوو بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین سەراوژێربوونەوەی ئەم هاوکێشەیەیە ئایین لە دەستی دەسەڵاتێکی چەتەگەردا بووەتە ئامرازێک بۆ شەرعییەت دان بە ستەم و داپۆشینی گەندەڵی.
دانانی بەردی بناغەی مزگەوتی بارزانی لەلایەن مەسروور بارزانییەوە مرۆڤ ڕێک دەخاتەوە سەر ئەو پەندە کوردییە باوەی کە دەڵێت: (خێر بە ئاوی حەمام ناکرێت) چۆن دەکرێت بەو زەوییەی کە بە زۆرەملێ لە جوتیارانی لێقەوی ئەم نیشتیمانە زەوت کراوە، مزگەوتێک بۆ خودا دروست بکرێت؟ چۆن دەکرێت بە پارەیەک کە بەری ڕەنج و سامانی دزراوی ئەم خەڵکەیە شوێنێک بۆ عیبادەت بونیاد بنرێت؟ ئەمە تەنیا دروستکردنی باڵەخانەیەکی ئایینی نییە بەڵکو گەورەترین سووکایەتییە بە بنەماکانی دادپەروەری لە ئاییندا.
لەکاتی مەراسیمەکەدا مەسروور بارزانی دەڵێت: (خۆشەویستی نیشتیمان لە ئیمانەوەیە) ئەمە گەورەترین درۆ و چەواشەکارییە کە بەناوی دینەوە بکرێت.
ئەوانەی نیشتیمانیان کردووەتە کێڵگەیەک بۆ دزینی سامانی گشتی و برسی کردنی هاوڵاتییان چ مافێکیان هەیە باسی ئیمان و نیشتیمانپەروەری بکەن؟ خۆشەویستی نیشتیمان بە دروستکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ مرۆڤەکان دەست پێدەکات نەک بە مکیاجکردنی دەموچاوە ناشرینەکانی دەسەڵات لە ڕێگەی دروستکردنی مزگەوتی گەورە گەورە لەسەر خاکی داگیرکراو.
ئەم سیاسەتە چەتەگەرییە دەیەوێت بەناوی پیرۆزییەکانەوە چاوی خەڵک لە ئاست ئەو هەموو ستەمە ببەستێت کە دەیکەن ئەوان وەکو هەموو دیکتاتۆرەکانی تری مێژوو کاتێک لە دابینکردنی نان و ئازادی و دادپەروەری بۆ گەلەکەیان شکست دەهێنن پەنا دەبەنە بەر دروستکردنی سیمبولی ئایینی بۆ ئەوەی ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان بشارنەوە.
بەڵام پێویستە تێبگەین کە ئەمە خێر نییە، بەڵکو نمایشێکی سیاسیی پڕ لە دووڕووییە کە تێیدا ئایین دەکرێتە قوربانی بۆ بەرژەوەندیی خێڵ و بنەماڵە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی نەتەوەیی لە نێوان ڤیزای شنگن و تەقەتەقی لۆری بیرەدا!
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی میدیای کوردی تازە خەبەری دەبێتەوە؟
ڕەنجدەر گڕاوی: دەرگاکان بە ڕووی دیپلۆماسییەکی شکاو و گەندەلی پارتی لە ئەمریکا دادەخرێن
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی پەیەدە پێگەی بارزانی لە ڕۆژئاوا بەهێزکرد؟
دلێر محەمەد نوری: شێروانی، بەرگریکارێکی سەرسەخت لە میللەتێکی عەنتیکە!
رەنجدەر گڕاوی: لاهور و کەیسی 534 شانۆگەریی ملشکاندن لەنێوان دز و جەردە دا
ڕەنجدەر گڕاوی: پارتی و هونەری غارە غار بۆ بەغداد
رەنجدەر گڕاوی: کۆتایی سەردەمی درۆ گەورەکەی بنەمالەی بارزانی کە دەیانووت ئێمە پاڕێزراوین
ڕەنجدەر گڕاوی: شەڕەسەگی سیاسی یان ڕادیۆی 📻 نەرم؟
ڕەنجدەر گڕاوی: کورد و کارەساتی سەرکردایەتیچەتەگەری لە نێوان کەلەڕەقی و گەمژەیی




