وتار
پاداشتی زۆرناژەنەکان
Saturday, 07.11.2026, 09:41 AM
📌 پاداشتی زورناژەنەکان لە پاڵەوانی هەڵبژاردنەوە بۆ تومەتباری فەیسبووک.
📍ئەوەیە من ناوم ناوە یاسای جەنگەڵ کاتێک لایک جێگەی دادوەر دەگرێتەوە!
ئەوەی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرامبەر (قورسید وبراکەی) و هەر تۆمەتبارێکی تر دەکرێت پێش ئەوەی جێبەجێکردنی یاسا بێت تیرۆری شکۆمەندی و نمایشێکی قێزەونی سۆشیاڵ میدیایە.
ئەم نمایشە پەیامێکی ڕوونە لەم شاری هەولێر دادگا تەنها بینایەکی چۆڵە و حاکمی ڕاستەقینە پۆلیس و پارێزگار و گروپەکانی واتسئاپن!
ئەزموونی ئەم دوو برایە وانەیەکی تاڵە بۆ هەمووان دەسەڵاتێک کە ڕۆژێک بۆ هەڵبژاردن وەک پاڵەوان بەکارت دەهێنێت ڕۆژێکی تریش زۆر بە ئاسانی وەک پەڕۆیەکی چەور فڕێت دەداتە نێو زبڵدان و
سوکایەتیت پێدەکات ئەمە پاداشتی ئەو کەسانەیە کە پێیان وایە نزیکی لە حزب دەیانپارێزێت بێخەبەر لەوەی یاسای جەنگەڵ دۆستی نییە تەنها بەکارهێنەری هەیە.
من تێناگەم لە چ فەرهەنگێکی جیهاندا هاتووە
پارێزگار و پۆلیس پێش دادگا حوکم بدەن و لە واتسئاپ و فەیسبووک دانپێدانان بڵاوبکەنەوە؟ کاتێک پۆلیس دەبێتە میدیاکار و دەزگای ئەمنی دەبێتە دادوەر دادپەروەری دەبێتە قوربانی یەکەمی ئەم فەندەلۆسخانەیە تومەتبار (هەرچی کردبێت) تا
لە دادگایەکی سەربەخۆدا تاوانەکەی نەسەلمێنرێت بێتاوانە، بەڵام پۆلیسی هەولێر فێری
کردین کە لای ئەوان هەمووان تاوانبارن .
ئەگەر یاسا سەروەر بوایە، ئێستا دەبوو داواکاری
گشتی لەسەر ئەم تەشھیرە فەرمییە لێپرسینەوە لە پۆلیس بکات بەڵام کاتێک یاسا دەخەوێنرێت پۆلیس دەبێتە حاکم و سۆشیاڵ میدیا دەبێتە هۆڵی دادگا. ئەمە دەوڵەتی یاسا نییە ئەمە جەنگەڵێکە کە تێیدا تەنها ئەو کەسانە پارێزراون کە هێشتا کاتیان بەسەر نەچووە.
لە چ شوێنێکی یاسا و مرۆڤایەتی پۆلیسەکەی وەک ئینفلۆنسەر بەدوای لایکدا بگەڕێت و پارێزگارەکەی جێگەی دادوەر بگرێتەوە؟!
ئەمڕۆ ئەم دووبرایەن سبەی نۆرەی کێیە لەم شانۆگەرییەدا؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: مزگەوت بە ئاوی حەمام
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی نەتەوەیی لە نێوان ڤیزای شنگن و تەقەتەقی لۆری بیرەدا!
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی میدیای کوردی تازە خەبەری دەبێتەوە؟
ڕەنجدەر گڕاوی: دەرگاکان بە ڕووی دیپلۆماسییەکی شکاو و گەندەلی پارتی لە ئەمریکا دادەخرێن
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی پەیەدە پێگەی بارزانی لە ڕۆژئاوا بەهێزکرد؟
دلێر محەمەد نوری: شێروانی، بەرگریکارێکی سەرسەخت لە میللەتێکی عەنتیکە!
رەنجدەر گڕاوی: لاهور و کەیسی 534 شانۆگەریی ملشکاندن لەنێوان دز و جەردە دا
ڕەنجدەر گڕاوی: پارتی و هونەری غارە غار بۆ بەغداد
رەنجدەر گڕاوی: کۆتایی سەردەمی درۆ گەورەکەی بنەمالەی بارزانی کە دەیانووت ئێمە پاڕێزراوین
ڕەنجدەر گڕاوی: شەڕەسەگی سیاسی یان ڕادیۆی 📻 نەرم؟




