وتار
سەگ لە گوفەکخانە نەمڕێ عومری بە زایەح چووە عەدنان عوسمان بە نمونە
Saturday, 07.11.2026, 09:43 AM
بڕیارم دابوو بێدەنگی هەڵبژێرم نەک لەبەر ئەوەی چاکسازی و گۆڕانکاری کۆتایی هاتووە بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو کەشتییەی ئێمە بە خوێن و ئارەقەی شەو و ڕۆژمان دروستمان کرد ئێستا کەوتووەتە دەست کۆمەڵێک جەردەی سیاسی کە جگە لە بەرژەوەندی
خۆیان هیچی تر ناناسن.
بەڵام کاتێک کەسانێکی وەک عەدنان عوسمان و
هاوشێوەکانی کە لەسەر پشتی خەڵکی ماندوو و قوربانیدەری گۆڕان بوونە خاوەنی ناز و نیعمەت مرۆڤ ناتوانێت بێدەنگ بێت.
ئێمە لە شەقامەکان بووین لە ژێر لێدان و ڕاوەدوونان و دەربەدەریدا بووین ئێمە باجی ئەو خەونەمان دەدا کە پێمان وابوو گۆڕان دەبێتە مژدەی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بنەماڵە.
کەچی لە کۆتاییدا ئەوان بوونە بە جاشی سوێند خواردووی یەکێتی و هەموو بەهاکانی گۆڕانیان بە پۆست و پلەیەک فرۆشت.
ئەم ساختەچییانە کە ئێستا لە باوەشی ئەو دەسەڵاتەدا خەوتوون کە ڕۆژێک بە دکتاتۆریان ناو دەبرد نەک هەر خیانەتیان لە هاوڕێکانیان کرد بەڵکو سووکایەتییان بە هەموو ئەو فرمێسک و ماندووبوونانە کرد کە خەڵکی ڕەشووڕووت بۆ ئەم بزووتنەوەیەی ڕشت.
عەدنان عوسمانەکان نموونەی ئەو بازرگانە سیاسییانەن کە بزووتنەوەیەکی جەماوەرییان کردە پردێک بۆ گەیشتن بە مەرامە شەخسییەکانی خۆیان.
ئەوان نەک هەر گۆڕانخواز نەبوون بەڵکو مشەخۆرێک بوون کە تەنها چاوەڕێی دەرفەتیان دەکرد تا خۆیان لە لایەکی ترەوە ساغ بکەنەوە.
ڕاستیان وتووە کە دەڵێن: سەگ لە گوفەکخانە نەمڕێ عومری بە زایەع چووە.
ئەم جۆرە کەسانە فێری ئازادی و سەربەخۆیی نەبوون ئەمانە سروشتیان وایە دەبێت هەمیشە پاشکۆ بن هەمیشە دەبێت لە سێبەری کەسێکی تردا بژین.
ئەوەی دوێنێ بانگەشەی بۆ دەکرد و ئەوەی ئەمڕۆ دەیکات هیچ نییە جگە لە نمایشێکی قێزەون بۆ شاردنەوەی ئەو ڕاستییەی کە ئەوان هەرگیز بۆ گۆڕانکاری نەهاتبوون بەڵکو بۆ گۆڕینی گیرفانی خۆیان و کڕنۆش بردن بۆ ئاغاکانیان هاتبوون.
مێژوو ڕەحم بەم ساختەچییانە ناکات ئەوانەی لەسەر خوێنی گەنجان و ماندووبوونی خەڵکی
دڵسۆز بوونە جاشی نوێ با بزانن کە خیانەت نیشانەیەکی هەمیشەییە بە ناوچەوانیانەوە و هیچ پۆست و پارەیەک ناتوانێت ئەو پەڵە ڕەشە پاک بکاتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: پاداشتی زۆرناژەنەکان
ڕەنجدەر گڕاوی: مزگەوت بە ئاوی حەمام
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی نەتەوەیی لە نێوان ڤیزای شنگن و تەقەتەقی لۆری بیرەدا!
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی میدیای کوردی تازە خەبەری دەبێتەوە؟
ڕەنجدەر گڕاوی: دەرگاکان بە ڕووی دیپلۆماسییەکی شکاو و گەندەلی پارتی لە ئەمریکا دادەخرێن
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی پەیەدە پێگەی بارزانی لە ڕۆژئاوا بەهێزکرد؟
دلێر محەمەد نوری: شێروانی، بەرگریکارێکی سەرسەخت لە میللەتێکی عەنتیکە!
رەنجدەر گڕاوی: لاهور و کەیسی 534 شانۆگەریی ملشکاندن لەنێوان دز و جەردە دا
ڕەنجدەر گڕاوی: پارتی و هونەری غارە غار بۆ بەغداد
رەنجدەر گڕاوی: کۆتایی سەردەمی درۆ گەورەکەی بنەمالەی بارزانی کە دەیانووت ئێمە پاڕێزراوین




