وتار
بەلێ کردتان! بەلام چیتان کرد؟
Saturday, 07.11.2026, 09:45 AM
وەڵامێک بۆ درۆکانی ئەمڕۆی مەسروور بارزانی لە ژێر ناوی کردمان.
لە نوێترین شانۆگەریی خۆسەپێنانەدا مەسرور بارزانی بە پۆستەرێکی بریقەدارەوە پێمان دەڵێت: ناڵێم دەیکەین دەڵێم کردمان. بەڵێ، جەنابی برای زل ڕاست دەکەیت! ئێوە بە کردار سەلماندتان کە کاردەکەن بەڵام کار بۆ وێرانکردنی ژێرخانی
ئەم وڵاتە و برسی کردنی ئەم میلەتە. با پێتان بڵێین بە کردار چیتان کرد:
📍 گەورەترین دزیی سەدە لە مووچەی فەرمانبەران ئێوە کردتان کە سیستەمی مووچەتان
کردە گاڵتەجاڕی دە ساڵە قووتی خەڵک دەخۆن زیاتر لە ٥٠ مووچەتان بە تاڵان برد و ملیارات دۆلاری ئەم میلەتەتان خستە خەزێنە تاریەکەکانی خۆتانەوە ئەوەی ئێوە کردتان برسی کردنی پیر و پەککەوتە و فەرمانبەر بوو لە کاتێکدا داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان وەک مڵکی باوکتان لە نێوان خۆتاندا دابەش دەکەن.
📍بەلێ راستە دەکەیت کارەبا و بەنزینەکەتان لە پۆستەرەکەتدا وێنەی کارەبا دادەنێیت؟ ئەوە گەورەترین شەرمەزارییە ئێوە کردتان کە نرخی کارەباتان لە ١٠ دینارە وە بۆ ١٥٧ دینار زیاد کرد بۆ ئەوەی گیرفانی خەڵک خاڵی بکەنەوە محتەی ٤٠٠ میگاواتی بۆ خۆتان دروست دەکەن و کارەباکەی بە موسڵ دەفرۆشن کەچی گەنجی کورد لە تاریکیدا
دەژیت، پاڵاوگەی لانازتان کردووەتە مۆڵگەی دزینی سامانی نیشتمانی و بەنزین بە هەزار دینار بە خەلک دەفرۆشنەوە ئەمەیە دەستکەوت؟ یان ئەمە
تاڵانکردنی ئاشکرایە؟
📍برای زل راست دەکات ٣٣ ملیار دۆلار قەرز و ئایندەیەکی ڕەش: ئەوە ئێوە کردتان ئەمە تەنها وێرانکاریی ئێستا نییە بەڵکو بارمتەکردنی نەوەی داهاتووشە، ٣٣ ملیار دۆلار قەرزتان خستووەتە سەر شانی ئەم هەرێمە ئێوە وڵاتێکی دەوڵەمەندتان کردە سواڵکەر لەبەردەم دەرگای بەغدا تەنها بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی سێبەری خۆتان لێی دەوڵەمەند بن.
ئەو بزەیەی سەر وێنەکە بزەی سەرکەوتن ئاوەدانکردنەوەدا نییە بەڵکو بزەیەکە بەسەر میلەتێکی ماندوو کە بە خوێنی خۆی ئەم هەرێمەی دروست کرد بەڵام ئێوە بە کردار تەفروتوناتان کرد.
بەڵی ڕاست دەکەی کە دەڵێن،کردتان ... بەڵام دزی، درۆ، خیانەت و ماڵوێرانیتان کرد بەلام خەلک رۆژێک دێت ئەم کردارانەتان لێ وەرناگرێتەوە و وەک پەڵەیەکی ڕەش لە هزری خەلک دەمێنێتەوە.
لۆیە ئێوە نەک هەر نەتانکرد بەڵکو ئەوەی هەشبوو تێکتان دا!
ئەمانە بەشێکی کەمن لە کردمانەکانی ئێوە.
تۆش دەتوانیت لە کۆمێنتدا هەندێ کردمانی ئەم حکومەتە بنوسیت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: سەگ لە گوفەکخانە نەمڕێ عومری بە زایەح چووە عەدنان عوسمان بە نمونە
ڕەنجدەر گڕاوی: پاداشتی زۆرناژەنەکان
ڕەنجدەر گڕاوی: مزگەوت بە ئاوی حەمام
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی نەتەوەیی لە نێوان ڤیزای شنگن و تەقەتەقی لۆری بیرەدا!
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی میدیای کوردی تازە خەبەری دەبێتەوە؟
ڕەنجدەر گڕاوی: دەرگاکان بە ڕووی دیپلۆماسییەکی شکاو و گەندەلی پارتی لە ئەمریکا دادەخرێن
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی پەیەدە پێگەی بارزانی لە ڕۆژئاوا بەهێزکرد؟
دلێر محەمەد نوری: شێروانی، بەرگریکارێکی سەرسەخت لە میللەتێکی عەنتیکە!
رەنجدەر گڕاوی: لاهور و کەیسی 534 شانۆگەریی ملشکاندن لەنێوان دز و جەردە دا
ڕەنجدەر گڕاوی: پارتی و هونەری غارە غار بۆ بەغداد




