وتار
مسروور بارزانی لە مەریخ و خەلک لە هەولێر
Tuesday, 07.28.2026, 04:26 PM
مەسروور بارزانی لە مەریخ و خەڵک لە هەولێر گەشتێک بۆ ناو جیهانە پەمەییەکەی حکومەت!
دوێنێ برای گەورە( برای زل) سەرۆکی حکومەتە ئێکسپایەرەکەی هەرێم لە پشت مێزێکی بریقەدار
و بە بۆن و قات و ریباتی گرانبەهاوە نیشتیمانێکی نوێی بۆ دۆزینەوە نیشتیمانێک کە تەنها لە مێشکی خۆی و چەند شاشەیەکی پلاسما و ژوورە ساردەکانی ئەنجومەنی وەزیراندا بوونی هەیە.
مەسروور بارزانی بە جۆرێک باسی گەشە و سەرکەوتنی دەکرد کە مرۆڤ گومانی لادروست دەبوو ئایا ئەمە باس لە هەولێر دەکات یان تۆکیۆ؟
📌بۆ ئەوەی لەم کۆمیدیایە ڕەشە تێبگەین با چاوێک بە چوار موعجیزە پەمەییەکەی دوێنێدا بخشێنین:
١. موعجیزەی هەژماری من!
سەرۆکی ئێکسپایەر بە جۆرێک باسی هەژماری منی دەکرد وەک بڵێی خەڵکی کوردستان گیرفانی کونە کێشەی ئەوەیان هەیە پارەکانیان لە گیرفاندا جێگەی نەبووەتەوە و پێویستیان بە سیستمێکی بانکی بووە! جەنابی سەرۆکی ئێکسپایەر لەبیری چووە سیستمێکی بانکی بۆ وڵاتێکە کە پارەی تێدا بێت،گ نەک بۆ فەرمانبەرێک کە سێ مانگ جارێک وەک خێر مووچەیەکی لێبڕاوی پێدەدرێت.
هەژماری من تەنها جزدانێکی دیجیتاڵییە بۆ با؟! خەڵک پێویستی بە پلاستیک نییە پێویستی بەو پارەیە هەیە کە حکومەتەکەت لە نێوان هەولێر و بەغدادا ونیکردووە.
ئەمە ڕێک وەک ئەوە وایە کەسێک خەریک بێت لە
برسان بمرێت و تۆ بڕۆیت کەوچکێکی زێڕینی پێشکەش بکەیت!
٢. مافە دەستوورییەکان یان فۆرمی نوێی شکست؟
لە فەرهەنگی برای زلدا کاتێک دەڵێت هەموو پابەندییەکانمان جێبەجێ کردووە و هیچمان نەهێشتووەتەوە واتە هەموو شتێکمان دۆڕاندووە. سەیر ئەوەیە پیاوی ژمارە یەکی حکومەت بە شانازییەوە باسی سەرکەوتنی دیپلۆماسی دەکات لە کاتێکدا ئێستا هەرێم وەک فەرمانبەرێکی گرێبەستی لێهاتووە لە بەغدا نە نەوتی ماوە نە دارایی نە بڕیاری سیاسی لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە خۆشی چوار سالە دەسەڵاتەکەی ئێکسپایەر بووە کەچی بە دکتاتۆری لەوەی ماوەتەوە، نازانم ئەو بەناو رۆژنامەنوسانەی لەوێ بوون بۆچی بوێریان نەبوو پێبلێن جەنابی دوو ساڵە لەبەر کوری جەنابت چونکە وەکو منداڵ گرکەت لێگرتووە دەلێت من نەبمەوە بە سەرۆک رێگا نادەم پەرلەمان کرابێتەوە!؟
پاشان ئەم گوتارەی بەغدا نای نێرێت چیتر جلی کەس باوەری پێناکات چونکە خەڵک دەپرسێت ئەگەر تۆ تەنها ئیشت ئەوە بێت چاوەڕێی دەستی بەغدا بکەیت ئەی ئەو هەموو پاسەوان و سکرتێر و هێلیکۆپتەرە بۆچییە؟
٣. ئابوورییەک کە تەنها فۆتۆشۆپە.
سەرۆکی حکومەتی ئێکسپایەر باس لە گەشەی ئابووری و سایلۆ و کارگە دەکات ڕاستە کارگەکان زۆرن، بەڵام گەورەترین کارگەیەک کە لە سایەی ئەم
حکومەتەدا بە ٢٤ سەعاتی ئیش دەکات کارگەی بەرهەمهێنانی نائومێدی و کۆچە.
گەشەی ئابوورییەک کە نەگاتە ناو سفرەی خەڵک و تەنها لەناو ئامارەکانی حکومەتدا بێت تەنها بۆ تێربوونی چاوی میدیا سێبەرەکان باشە.
باج و ڕسوماتەکان وەک مێشوولە خوێنی کاسبکاریان مژیوە، کەچی جەنابیان باس لە ستراتیژیی دوور مەودا دەکات دیارە مەوداکە هێندە دوورە کەس نایبینێت!
٤. ئاسایش لەژێر سێبەری درۆنەکاندا!
کۆمیدیترین بەشی کۆنگرە رۆژنامەوانیە ٤٧ دەقیقەیەمە ئەو کاتە بوو کە باس لە ئاسایش کرا حکومەتێک کە ناتوانێت پایتەختەکەی لە درۆن بپارێزێت و داوای سیستەمی بەرگری دەکات کەچی هێشتا بە کاکی ئێکسپایەر باس لە هەرێمی بەهێز
دەکات.
باس لە ئاسایش دەکات لە کاتێکدا هەرێمەکەی کردووەتە یاریگای وڵاتانی دراوسێ ئەمە وەک ئەوە وایە خانووەکەت سەقفی نەبێت و باران لێی بدات کەچی تۆ لە ژوورەوە خەریکی سپۆنسەرکردنی ریکلام بیت بۆ قاییمی دیوارەکانت!
بەکورتی و پوختی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی برای زل نیشاندانی فیلمێکی سینەمایی بوو لە ژانری خەیاڵی زانستی.
ئەو لەناو ڤێلاکەی خۆی و لە پشت شاشەکانەوە باس لە کوردستانێک دەکات کە لە ئەوروپای باکوور دەچێت بەڵام هاووڵاتییەک کە لە بەردەم ATM بەتالەکانی بۆ دوو هەزار دینارە.
خۆی باش دەزانێت کە حەقیقەتەکە ئەوەیە ئێمە حکومەتێکمان هەیە لەسەر هەورەکان دەژی و گەلێکمان هەیە لەناو قوڕدا مەلە دەکات.
مەودای نێوان ئەم دوو جیهانە گەورەترین دەستکەوتی مەسروور بارزانییە لەم هەشت ساڵەدا!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ڕەنجدەر گڕاوی: بەلێ کردتان! بەلام چیتان کرد؟
ڕەنجدەر گڕاوی: سەگ لە گوفەکخانە نەمڕێ عومری بە زایەح چووە عەدنان عوسمان بە نمونە
ڕەنجدەر گڕاوی: پاداشتی زۆرناژەنەکان
ڕەنجدەر گڕاوی: مزگەوت بە ئاوی حەمام
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی نەتەوەیی لە نێوان ڤیزای شنگن و تەقەتەقی لۆری بیرەدا!
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی میدیای کوردی تازە خەبەری دەبێتەوە؟
ڕەنجدەر گڕاوی: دەرگاکان بە ڕووی دیپلۆماسییەکی شکاو و گەندەلی پارتی لە ئەمریکا دادەخرێن
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی پەیەدە پێگەی بارزانی لە ڕۆژئاوا بەهێزکرد؟
دلێر محەمەد نوری: شێروانی، بەرگریکارێکی سەرسەخت لە میللەتێکی عەنتیکە!
رەنجدەر گڕاوی: لاهور و کەیسی 534 شانۆگەریی ملشکاندن لەنێوان دز و جەردە دا




