لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

پارادۆکسی بێدەنگی لەنێوان ئەوروپا و کوردستان

Sunday, 10.18.2026, 03:16 PM


پارادۆکسی بێدەنگی لەنێوان کوردستان و ئەوروپا.
بۆچی ئەورووپا دەتەقێتەوە و کوردستانیش لە پرخەی خەودایە؟!
لە ئەورووپاتەنیا لەسەر بەرزبوونەوەی چەند سەنتێکی نرخی سووتەمەنی کەمێک هەڵاوسان یان گرانبوونی کرێی خانوو شەقامەکان دەهەژێن و دەسەڵاتدارەکان دەهێنرێنە لەرزە.
کەچی لە هەرێمی کوردستان لە سایەی دەسەڵاتێکی شکستخواردووی داچەتەکانی کوردای و
♦️مووچە دەدزرێت.
♦️ئاو و کارەبا بوونەتە خەون.
♦️گەندەڵی و قۆرخکاری هەناسەی لە گەنج بڕیوە. سەرەڕای ئەمەش بێدەنگییەکی گۆڕستانی باڵی بەسەر کۆمەڵگەدا کێشاوە!
کەچی هۆکارەکانی تەقینەوە لە کوردستان هەزار هێندەی ئەورووپایە بەڵام جیاوازییەکە لێرەدایە:
١. دەوڵەتی یاسا بەرامبەر دەسەڵاتی میلیشیایی:
لە ئەورووپا مافی خۆپیشاندان پارێزراوە لە کوردستان دەسەڵات لە سێبەری خۆیشی دەترسێت و وەڵامی هەر دەنگێکی ناڕازی بە گوللە و دەستگیرکردنی هەرمەکی و تۆقاندن و زیندانیکردنی چالاکوانان دەداتەوە.

٢. بە کۆیلەکردنی قووتی خەڵک:
لەم هەرێمی کوردستان نان و کار و بژێوی کراوەتە چەکێک بۆ دەستەمۆکردن بە کۆیلە کردنی هاووڵاتی. خەڵک لە ترسی بڕینی نان و مووچەکەی لەبەردەم ستەمدا بێدەنگی هەڵبژاردووە.

٣. سەندیکای زیندوو بەرامبەر سەندیکای کارتۆنی:
لە ئەورووپا سەندیکاکان سەربەخۆن و دەسەڵات چۆکپێدادەدەن بەرامبەریان کەچی لە کوردستان هەموو سەندیکا و ڕێکخراوەکان کراونەتە مەڵبەند و لقی حیزب بۆ خەواندن و سڕکردنی جەماوەر.

٤. هەڵاتن لەبری ڕووبەڕووبوونەوە:
گەورەترین مەرگەسات ئەوەیە لە ئەورووپا شەقام
دەکەنە سەنگەری مافەکانیان بەڵام لە کوردستان گەنجان لە گۆڕانکاری بێئومێد کراون بۆیە لە جیاتی مانەوە و ڕاماڵینی گەندەڵی ڕێگای مەرگ و خنکان لە دەریای ئیجە و غەریبی هەڵدەبژێرن.

کەوایە دەتوانین بلێین لە ئەورووپا دەسەڵات لە هاووڵاتی دەترسێت وەکو چۆن چەتەکانی کوردایەتی لە کوردستان حیساب بۆ هاوڵاتی ناکەن بەلام کاتێک هەمان چەتەی کوردایەتی دێنە ئەوروپا لە ترسی چالاکی چالاکوانانی کورد لە ئەوروپا قەیسەریان لێ دەبێتە کونە مشک کەچی لە کوردستان هاووڵاتی لە دەسەڵات دەترسێت.
میللەتێک لە جیاتی شەقام پەنا بۆ نائومێدی و کۆچکردن و خۆفرۆشی و نانی زەلیلی بەرێت شایەنی
حوکمڕانییەکی باشتر لەم دەسەڵاتە نییە.
تا ئەو ڕۆژەی کوردستان لە ترسی نان و چەک ڕزگاری نەبێت ئەم نیشتمانە وەک زیندانێکی بێدەنگ دەمێنێتەوە بۆیان وە چەتەکانی کوردایەتی ئەم کوردستانەیان بۆ دەبێتە بە هەشتێک بۆ فەرهوودی سەرخان و ژێرخانی ئابووری کوردستان.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟