وتار
تەوقی سەرشۆڕی لە دڵی هەولێر.
Saturday, 10.31.2026, 06:54 PM
کاتێک جاشایەتی دەبێتە فەلسەفە و کۆیلەکانیش چەپڵەی بۆ لێدەدەن!
ئەوەی لەسەر باڵەخانەی دیوانی هەولێر بینرا ڕێوڕەسمێکی دیپلۆماسی نەبوو پژانی
تفێکی گەورە بوو بە ڕووخساری ئەو دەسەڵاتە خائین و بێشەرمەی کە دەیان ساڵە بە ناوی کوردایەتییەوە شەرەف و کەرامەتی ئەم نەتەوەیە هەراج دەکات.
شەکاندنەوەی ئاڵای دەوڵەتێک کە سەد ساڵە بە خوێنی کورد تینووە لە پایتەختی برینداری باشووردا تەوقی نۆکەرایەتییە لە گەردنی ئەو مافیایانەی نیشتمانیان کردووە بە بارەگای خزمەتکردنی داگیرکەر.
لێرەدا تەنها باسی چەند بەرپرسێکی گەندەڵ ناکەین باسی ئەو تەوێڵڕەش و کۆیلە
بێ ئابڕۆیانە دەکەین کە لە سۆشیالمیدیا و کەناڵە ززبڵەکانی دەسەڵاتدا وەک سەگی
پاسەوان کەوتوونەتە پاساوهێنانەوە بۆ ئەم سووکایەتییە مێژووییە!
ئەی کۆیلە بەکرێگیراوەکان!
ئەی ئەوانەی بۆ مشتێک پارەی دزراو کەرامەتی خۆتان و خاکتان دەفرۆشن بە چ ڕوویەکەوە باسی شکۆ دەکەن؟
بە چ دەمێکەوە ناوی سەربەخۆیی و قەوارەی هەرێم دەهێنن لە کاتێکدا لە بەردەم پێڵاوی داگیرکەردا تەپوتۆز دەلێسنەوە؟!
ئەم دەسەڵاتە چەتەیە لە ناوخۆدا و بەرامبەر بە میللەتی برسی و مامۆستای بێمووچە و
گەنجی بێئومێد شێری دڕندەیە، دەگرێت، دەکوژێت، دەمی ئازادیخوازان دەدروێت و
زیندانەکانی پڕ کردووە لە دەنگی ناڕازی.
بەڵام کاتێک دەگاتە بەردەم تورکیا و نەیارانی ئەم خاکە دەبێتە ڕێویەکی ترسنۆک و دەستەو ئەژنۆ دەکەوێتە پاڕانەوە!
ئەی ئەوانەی ڕۆژانە بە فڕۆکە و درۆن خەڵکی سڤیلی باڵەکایەتی و شیلادزێ و پێنجوێن شەهید دەکەن لێرە لە هەولێر بە ئاڵاکەیانەوە پێشوازییان لێدەکرێت و بە فەرمانی گەورە بەرپرسەکان ئاسمانی شارەکەیان بۆ سوور دەکرێت!
ئاخ هەولێری دیل و زێدی زۆرلێکراو!
چۆن کەوتیتە دەست تاقمێک بێڕەگەز کە بێگانەیان کرد بە خاوەنماڵ و خاوەنماڵیشیان کردە بێگانە و پەراوێزخراو؟!
گەیشتینە چ ڕۆژێک کە نەوەکانی مەزڵوم دۆغان و لەیلا قاسم لەسەر ناسنامەکەیان لە باکوور دەخرێنە زیندان کەچی لە هەولێر بە پارەی دزراوی نەوتی میللەت مەڕاسیمی شەکاوە بۆ ئاڵای بکوژەکانیان ساز دەکرێت!
با دەسەڵات و تەواوی ئەو کۆیلە و ماستاوچییانەی پاساو بۆ ئەم نەنگییە دەهێننەوە باش
بزانن ئەم خاکە بەم جاشایەتییە مۆدێرنە تەفروتونا نابێت.
ئێوە دەتوانن باڵەخانەکان بە ئاڵای داگیرکەر بنەخشێنن دەتوانن لە پێناو مانەوەی کورسی و کۆمپانیاکانتان ویژدانتان بخەنە زیادکردنەوە بەڵام ناتوانن مێژوو ساختە بکەن.
لەمێژوودا هەموو سەردەمێک جاش و نۆکەری خۆی هەبووە بەڵام چارەنووسی هەموویان یەک شت بووە ئەویش بە نەفرەت بوونی نەوەکان و تفبارانکردنی گۆڕەکانیان!
شەرمەزاری بۆ دەسەڵاتی ترسنۆک و سەربەرزی بۆ ئەو هەولێرەی کە ڕۆژێک دادێت خۆی لەم تاقمە کۆیلە و خاکفرۆشە پاک دەکاتەوە!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ئەمریکا بەرگری لە كوردستانی کرد؛ ئایا بنەماڵەی بارزانی خیانەتی لەو متمانەیە کرد؟
ڕەنجدەر گڕاوی: پارادۆکسی بێدەنگی لەنێوان ئەوروپا و کوردستان
ڕەنجدەر گڕاوی: لە نێوان ئاشبەتالی ١٩٧٥ی مەلا مستەفا و پرۆژەی یاسای پەرلەمانی تورکیای ئۆجەلان
ڕەنجدەر گڕاوی: مسروور بارزانی لە مەریخ و خەلک لە هەولێر
ڕەنجدەر گڕاوی: بەلێ کردتان! بەلام چیتان کرد؟
ڕەنجدەر گڕاوی: سەگ لە گوفەکخانە نەمڕێ عومری بە زایەح چووە عەدنان عوسمان بە نمونە
ڕەنجدەر گڕاوی: پاداشتی زۆرناژەنەکان
ڕەنجدەر گڕاوی: مزگەوت بە ئاوی حەمام
ڕەنجدەر گڕاوی: کۆنگرەی نەتەوەیی لە نێوان ڤیزای شنگن و تەقەتەقی لۆری بیرەدا!
ڕەنجدەر گڕاوی: بۆچی میدیای کوردی تازە خەبەری دەبێتەوە؟




