لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بۆ مەلای دەسکەلا

Wednesday, 11.04.2026, 01:38 PM


لە هەڕاج خانەی ویژداندا,کاتێک ناپاک لە جلی پیرۆزدا پێڵاوی جەللادەکەی دەلێسێتەوە!

لەسەردەمی هیچوپووچێتیدا، ئاساییە هەموو شتێک بەهاکەی لەدەست بدات و مرۆڤی کڕدراو
نرخ لەسەر شکۆی خۆی دابنێت و وەک کاڵایەکی هەڕاجکراوی سەر شۆستەکان خۆی نمایش بکات.


بەڵام ئەوەی لە هەمووی قێزەونترە ئەوەیە کەرەستەی ئەم هەڕاجخانەیە کەسێک بێت کە تا دوێنێ بە جلی ئایین و ناوی مەزڵوومیەتەوە فرمێسکی بۆ هەڵدەڕێژرا کەچی ئەمڕۆ بووبێتە مەینۆشی سەر خوانی هەمان ئەو زاڵمەی سووکایەتی بە شەڕەفی کردبوو!

ئەمە لادان نییە ئەمە داڕمانی ڕووت و بێپەردەی ئەخلاقە.

دەبێت مرۆڤ چەندە لە کەرامەت دابماڵرێت تا بەو شێوەیە ڕووی قایم بێت؟!

لەبیرت چوو چۆن وەک تاوانبارێکی بێقیمەت بە جلی خەوەوە لەناو ماڵەکەتدا ڕاپێچی زیندانیان کردیت و ساڵانێک لەژێر پۆستاڵی ئەواندا وەک کۆیلە مامەڵەت لەگەڵ کرا؟

لەبیرت چوو برایەکەت بە تاوانی دەربڕینی هەڵوێستێک ساڵانێکە لە زێدی باوباپیرانی دەربەدەرە و تەنانەت ڕێگەی پێنادرێت بۆنی خاکی دهۆک بکات؟

چۆن دەکرێت پێستت ئەوەندە ئەستوور بێت بەو هەموو سووکایەتییەوە بچیتە باوەشی هەمان دەسەڵات و شەرعیەت بدەیت بەو جەللادەی تا دوێنێ تۆوی زەلیلبوونی لە دەروونتدا دەچاند؟!

ئەمە لوتکەی بێشەرەفیی سیاسی و مرۆڤایەتییە کەسێک بە ویستی خۆی کۆیلایەتی هەڵبژێرێت، هیچ شمشێرێک پێستی ناهەژێنێت!
من لە نزیکەوە ئاگاداری کەیسی زیندانیانی بادینانم بۆیە پێویستە ئەم ڕاستییە ڕووتانە لەسەر مەلای دەسکەلا (مەلا شڤان) باس بکەم تاوەکو وەک تف بە ڕووخساری مێژوودا بنووسرێنەوە:

یەکەم-  خەنجەری ژەهراوی لە پشتی هاوسەنگەر:

گەورەترین ناپاکی لە مێژوودا، ناپاکی لە هاوبەند و هاوڕێی زیندانە لە کاتێکدا شێروان شێروانی وەک شاخ لە بەردەم فاشیزمی دەسەڵاتدا ڕاوەستابوو و شانی بۆ هیچ هەڕەشەیەک نەوی نەدەکرد ئەم مەلا فەرمانبەرە
بووە کەرەستەیەکی چەپەڵی دەستی دەزگا ئەمنییەکان بۆ ئەوەی بە شایەتییەکی درۆ و شەرمەزارانە دوو ساڵی دیکەی زیندانی بەسەر هاوڕێکەیدا بسەپێنێت!

چ ویژدانێکی گەندەڵ هەیە ڕازی بێت بە هەڕاجکردنی ئازادیی هاوڕێکەی لە پێناو مسۆگەرکردنی چەند ڕۆژێک ئازادیی سەرشۆڕانەی خۆیدا؟!

دووەم- پیاڵەهەڵگری زیندانیان و ناپاکی (مراقیب): لە زینداندا هەموو شتێک دەبەخشرێت جگە لە ڕۆڵی سیخوڕ و مراقیب ئەمەی ناوی مەلایە لە ناو چوار دیواری زینداندا شەڕەفی هاوبەندێتیی فرۆشت بە پۆستێکی زەلیلانەی مراقیبی بووە چاو و گوێی جەللادەکان بەسەر برین و ئازاری هاوڕێکانیدا.

کەسێک لەناو زینداندا سیخوڕی لەسەر هاوڕێ مەزڵوومەکانی بکات، لە دەرەوەی زیندان چاوەڕێی چی لێدەکرێت جگە لەوەی ببێتە بەردەبازی دەستی دەسەڵات؟!

سێیەم-  کاندیدبوون یا پسوولەی فرۆشتنی ویژدان: پەسەندکردنی کاندیدبوونی ئەم کارەکتەرە
لە کاتێکدا ماف لە شێروان شێروانی و هەموو ئازادیخوازێک زەوت دەکرێتن بەلام بۆ مەلای دەسکەلا بە مۆری فەرمیی دەسەڵات کاندیدبوونەکەی پەسند کرا .

دەسەڵاتی سەرکوتکەر تەنها کاندیدی ئەو کەسانە پەسەند دەکات کە دڵنیایە پشتیان شکاوە شەرەفی هەڵوێستیان فرۆشتووە و ئامادەن وەک بووکەڵە لەناو پەرلەماندا چەپڵە بۆ سیاسەتی زوڵم و برسیپێکردن لێبدەن.

ئەمە ترۆپکی خۆفرۆشییە لە سەردەمی هیچوپووچەکاندا!

با دڵنیا بن نە نازناوی مەلا ونە هیچ کورسی و پۆستێکی کارتۆنی، ناتوانن ئەم لەکە شوورەییە لەسەر تەوێڵی پاک بکەنەوە.

مێژوو بەزەیی بە خائیناندا نایەت کاتێک لاپەڕەکان هەڵدەدرێنەوە شێروان شێروانی وەک سیمبولی کەرامەت و خۆڕاگری دەمێنێتەوە و ئەوانەش کە لەسەر شانی هاوڕێکانیان بازرگانییان بە ئازادییەوە کرد ناویان دەچێتە تەنەکەخاشاکی مێژووەوە و دەبنە پەند بۆ هەموو ئەو کەسانەی ویژدانیان بە چڵکاوێک فرۆشت!



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟