لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

سەباحولخەیر جەنابی مەرجەع!

Monday, 11.09.2026, 02:05 PM


📌سەباحولخەیر جەنابی مەرجەع! دەلێی دوێنێ شەو باش نەخەوتیت، لەبیرت چوو خۆت سەرۆکی پارتی؟
سەباحولخەیر جەنابی مەرجەع! دەترسم دوێنێ شەو باش نەخەوتبی و لەبیرت چووبی خۆت سەرۆکی پارتی؟
پێدەچێت لای جەنابی مەرجەع هێشتا دۆلار بە ١٢٠ـە ئایفۆن شەش تازەترین مۆدێلە و زیرەکیی دەستکردیش لە دنیایێ بوونی نییە! ئەوەندە لە واقیع دابڕایە و لەناو حەوزێکی بێئاگاهیدا دەژی.
ئەو پەیامە تازەیەی ڕێک لەو وتاری کەوتنی دوای ڕیفراندۆم دەچێ کاتەک هەموو تشتەکی تێکدا و دوایی بە پاڕانەوە لە تەلەفزیۆن دەرکەت و گۆتی: (داوا لە بەغدا و بەڕێز عەبادی دەکەم دەرگای حیوار دانەخەن!) ئا ڕێک عەینی ئەو قسەیەیە بەس ئەوجارە دەمامکەکەی گۆڕیە و ناوی عەبادی کردیتە یەکێتی! جا لە عەقڵی مەسعوود و لەناو مەقەڕەکەی خۆیدا پێی وایە زەختی زۆری لە خۆی کردیە و تەنازولەکی گەورەی دەرحەق بە میللەت فەرموویە! وادەزانی شاکاری خوڵقاندیە.
کێشەی ئەساسیی ئەو مەسعوودە (مەرجەعی گوندی بارزان) ئەوەیە وا دەزانێ دنیا بەس بریتییە لەو کۆیلە و ماستاوچییانەی حیزبەکەی کە شەو و ڕۆژ مەتحی دەکەن و تەپڵی لۆ لێدەدەن. وادەزانێ خەڵک و کۆمەڵگە هەر ئەوانەن لۆیە بە حسابی خۆی هات شتەکی زۆر موهیم بکا بەس سەیری کە چۆن ڕێک درایەوە بە دەموچاویدا! ئەگەر لەو پەیامەی بێدەنگ با و هیچ نەبێ خەوی لێبکەتبا زۆر شەریفانەتر بوو لەوەی بەو شێوەیە ئیهانە بە ئەقڵی خەڵک بکات.
بەقسەی خۆی ویستی چاکی بکا، کەچی ئەوەندەی دی ڕیسەکەی لێ بووەوە خوری و هەموو تشتەکی قۆڕتر کرد! ئا ئەوەش ڕێک تەبیعەتی ئەو عەقڵییەتەیە کە لەبەر نەبوونی عەقڵ و لۆژیک هەر دەمێ دەست لە شتەک وەردەدات خراپتری دەکات.
کاتێک ژن و مێردەک کێشەیان دەبی، خەزوور و ماڵەباوان بە فیزێکی زلەوە بە ژن و مێردەکە دەڕێن: (بڕۆن لە ماڵی خۆتان دابنیشن و کێشەتان حەل بکەن) لای مەسعوودیش وەهایە! ئاخر جەنابی سەرۆک! ئەگەر تۆ سەرۆکی پارتی نیت کێیە ؟ ئەی بڕیار لە ئەشکەوت و مەقەڕەکەی تۆوە دەرناچی لۆ کوێ دەچی؟ ئەو ڕۆڵگێڕانەی وەک باوکی ڕۆحی و وەک لایەنی سێیەم و خۆبەدوورگرتن لەو مێزەی کە خۆت سەر و بنی بەڕێوەدەبەی چ تشتەک دەگەیەنێ بێجگە لە لووتبەرزی و فیز بەرامەر شەریکەکەت و کەمبینینی یەکێتی و خۆدزینەوە لە مەسئولییەت؟ ئەگەر قسەت قسەیە و ڕاست دەکەی وەرە خوارێ لەو عەرشەی لۆ خۆتت تاشیە وەک سەرۆکی حیزبەکەت ڕاستەوخۆ داوای دانیشتن لەگەڵ یەکێتی بکە نەک وەک پاشایەک لە تاوەرەکەتەوە خێر بەسەر خەلکدا ببەخشیەوە!
ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە: پارتی و یەکێتی سێ دەیەیە بە ناوی تێکچوونی قەوارەی هەرێم خەریکن دوژمنی وەهمیی ناوخۆیی لە ئۆپۆزیسیۆن، کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵکی خۆپیشاندەر دروست دەکەن.
بەس لە بنەڕەتدا ئەوان خۆیان دوو گەورەترین دوژمنی ئەو کوردستانەن! ئەوەشیان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆوە هەتا ئەو رۆکە بە عەمەلی سەلماندیە.
ئەو قەوارەیە بە دەستی بێگانە شەقار شەقار نەبوو بە دەستی خیانەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئەو دوو حیزبە بە دزینی نەوت و بەشکردنی خاکی کوردستان بەسەر زۆنی زەرد و سەوزدا وای لێهات.
سی ساڵە خەڵکی هەرێمی کوردستان گیرۆدەی خیانەت و سیاسەتی هەڵەی ئێوەن هەرێمەک بە قوربانیی گەورەی ئەو خەڵکە دروست بوو، کەچی چارەنووسیتان خستیتە خەتەرێ و خەڵکتان خستیتە ناو دڵەڕاوکێی بەردەوام کە نەوەک گەڕەکی دی شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێتەوە و کوردستان لەت لەت ببێتەوە! ترسی شەڕی ناوخۆتان کردیتە چەک بەسەر ملی خەڵکەوە لۆ ئەوەی
بە دزی و ستەمەکانتان ڕازی بن.

دەمامکەکان کەوتن و تەواو! نە مەسعوود بارزانی مەلائیکەتی ئاشتییە و نە یەکێتیش بێبەرییە لەو دۆزەخەی دروستیان کردیە خەڵکی کوردستان ئیتر بە مەرجەعی ساختە و قسەی بێکردار هەڵناخەڵەتێن ئەوەی قەوارەکەی بردیتە لێواری لە ناوچوونێ عەینەن سیاسەت و چاوچنۆکیی خودی بارزانی و شەریکەکانیەتی ئەگەر بەڕاستی ترستان لە مێژوو هەیە واز لە فێڵی لایەنی سێیەم بینن و وەرن مەسئولییەتی ئەو ماڵوێرانییە هەڵبگرن کە سێ دەیەیە بەسەر ئەو میللەتەتاندا هینایە!


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟