وتار
ئینتگراسۆنتان باش
Sunday, 11.29.2026, 01:24 PM
بۆ برادەرانی قەندیل ئەی سەرۆک و ریبەرتان خۆی نالیت دەسەلاتی تالانکەری باشووری کوردستان؟ کەوایە کاکە خوڕمژ نابێت! خۆتان ساغ بکەنەوە.
سەیرە هێشتا تێنەگەیشتوون مەسەلەکە چییە؟ هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە یان بەرژەوەندیی چەتەکانی کوردایەتی؟! ئێوە هەمیشە بە جۆرێک مامەڵە لەگەڵ باشووری کوردستان دەکەن وەک ئەوەی حەوشەی پشتەوەی خۆتان بێت! وا دیارە لای ئێوە مەرحەبایەکی چەتەکانی کوردایەتی لە ماف و بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی باشووری کوردستان گرنگترە!
بەپێی بانگەوازێکی بڵاوکراوەی برادەرانی پەکەکە لە زۆربەی ولاتانی ئەوروپا بانگەوازی خۆپیشاندان دژی حکومەتی عێراق دەکەن بە ناوی پاراستنی باشووری کوردستان! ئەرێ ئێوە لە چ سەردەمێکدا دەژین؟ هێشتا جیاوازیی نێوان قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی بنەماڵەی چەتەکانی نازانن؟ یان دەتانەوێت چی بە خەلکی کوردستان بلێن بەم کارە؟ ئەی خێرە لە باکور و رۆژئاوا خەریکی ئینتگراسیۆنن، ئەری بەراستت ئینتگراسیۆن مانای چیە؟
ئەرێ کەسێکتان نییە بە سۆرانی پێتان بڵێت مەرحەبایەکی بارەگای بارزانی چەندە بە نرخە کە دەبێت لە بەرامبەریدا چاو لە ئازار و ناخۆشیی خەڵکی باشوور بپۆشن؟!
• ئایا لێپرسینەوە لە گەندەڵی هەڕەشەیە لەسەر قەوارەی هەرێم؟
• ئایا لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی قاچاخچێتیی نەوت دوژمنایەتیی کوردستانە؟
• ئایا داواکردنی شەفافیەتی داهات و سامانی گشتی خیانەتە لە نەتەوە؟
• ئایا پاراستنی هەرێم بە مانای پاراستنی کۆمپانیا و هۆتێل و هەژمارە بانکییەکانی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانە؟
• تەنها ئارین و مەنسوور بارزانی ٤٦ ملیار دۆلار سامانیان هەیە و بەڵگەشمان لەبەردەستدایە!
ئەی ئێوە لەکوێن کاتێک مامۆستا، کارمەند و خانەنشین بۆ مووچە و بژێوی ژیانیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن، ئێوە لە کوێن کاتێک پێسلکاری بەرمبەر بە رۆژنامەنوسان و چالاکوانن دەکڕێت ؟ بۆچی ئەو هەستە نەتەوەییە لەو کاتانەدا بە هەمان شێوە بەرجەستە نابێت؟ یا ئیوە باشووربە مێگەل تێگەیشتوون دەبیت هەمشە ئامادەبیت بۆ پرسەکانی باکور و رۆژئاو ا و رۆژهەلات.
ئەم دووڕووییە سیاسییە بۆ چییە؟ ئەم دوو پێوەرە بۆ چییە؟
ئەگەر لای ئێوە کوردایەتی بەرگری لە مافی گەلە، بۆچی بەرگری لە مافی خەڵک ناکەن؟ ئەگەر پاراستنی کوردستان ئامانجتانە کوا رۆژئاوا، کوا باکور ؟ بۆچی هەرگیز داوای لێپرسینەوە و شەفافیەتی دارایی ناکەن؟
سەیرە ءیوە هێشتا تێنەگەیشتوون کوردستان موڵکی هیچ بنەماڵە و حیزبێک نییە. قەوارەی هەرێمی کوردستان هی خەڵکی کوردستانە، نەک موڵکی تایبەتیی بارزانی و تاڵەبانی.
پاراستنی هەرێم بە مانای پاراستنی دەستوور، دامەزراوەکان، مافی هاووڵاتیان و سامانی گشتییە، نەک بەخشینی مصونەتی سیاسی و یاسایی بە دەسەڵاتداران.
برادەرانی قەندیل، پێش ئەوەی بانگەوازی خۆپیشاندان بکەن، سەرەتا ئەم پرسیارە لە خۆتان بکەن:
ئایا بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن، یان لە بەرژەوەندیی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان؟
کوردستان یەک شتە و دەسەڵاتی بنەماڵەکان شتێکی دیکەیە لێپرسینەوە لە دەسەڵاتداران بە مانای دوژمنایەتیی کوردستان نییە.
• بۆیە داوا لە باردەرانی قەندیل دەکەن بۆستەرێکی 1000 مەتری دروست بکەن و بنوسن بەلێ بۆ پاراستنی ٤٦ ملیار دۆلاری پارەی دزارەی خەلکی کوردستان بۆ شازادە ئارین و کاکە مەنسوور بارزانی.
• بەلێ بۆ پارستنی گەندەلێ و نەوت دزین و قاچیخچیەتەی بۆ چەتەکانی کوردایەتی.
کوردایەتی نابێت ببێتە قەڵغانی گەندەڵی ئاڵای کوردستان نابێت ببێتە پەردەی شاردنەوەی تۆمەتەکانی دزی و قاچاخچێتی نەتەوەش نابێت ببێتە قوربانیی بەرژەوەندیی بنەماڵەکان! بەیانیش دووبارە داوا لە خەلکی باشوور بکەنەوە بلێن قەدەپە ( پارتی) خائینە.
لە کۆیاتشدا ئینتگراسۆنتان باش
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
رەنجدەر گڕاوی: شانۆگەری جرف الصخر کاتێک مەسرور و بافڵ خەریکی شەڕە قۆچن
ڕەنجدەر گڕاوی: سەباحولخەیر جەنابی مەرجەع!
رەنجدەر گڕاوی: دوێنی شەو لە هەولێر دوو جۆر مرۆڤ خەوتن
دلێر محەمەد نوری: نەخخاسە یان نەقیزەی کۆیلەمانتار
رەنجدەر گڕاوی: هەرێمی کوردستان و چیرۆکی سێ کەرەکە و وێرانیی شارۆچکەکە
رەنجدەر گڕاوی: بۆ مەلای دەسکەلا
رەنجدەر گڕاوی: لە پەرلەمانەوە بۆ بارەگای حزب.
رەنجدەر گڕاوی: پەیامێک بۆ موختاری بارزان و دەسەڵاتە مافیاکەی
رەنجدەر گڕاوی: تەوقی سەرشۆڕی لە دڵی هەولێر.
تەڤدا پرێس: ئەمریکا بەرگری لە كوردستانی کرد؛ ئایا بنەماڵەی بارزانی خیانەتی لەو متمانەیە کرد؟




