لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

مانیفێستی کوردبوون

Sunday, 10.03.2021, 03:01 PM


سەرەتایەک بۆ خۆدۆزینەوە
نەفرەت لە کوردبوون، گەیاندنی پەیامی داگیرکەر و دوژمنانی کوردە، کە لە زمانی کوردێکی بەزیوەوە رادەگەیەنرێت.
نەفرەتکردن لە ناسنامەی کوردبوون، هەستکردنە بە بێدەسەڵاتی و کەمزانین. سەرەتایە بۆ شکستییەکی گەورەتر، زیاتر لەو شکستەی کە پارتیی و یەکێتیی و پارتەکانی باشوور ئەمڕۆ بەسەر کوردیاندا هێناوە، لەناو نیشتیمان و لەناو خۆیدا پاشەکشەیان بە کورد کردووە، بەبێ ئەوەی ئاوڕ لە هیچ لایەکی خۆیان بدەنەوە.
نەفرەتکردن لە کوردبوون، نەفرەتە لە خودی خۆمان لەو سێبەرەی کە لەتەنیشتمانەوە دەڕوات و لێمان نابێتەوە.
نەفرەتکردن لە کوردبوون، بۆتە پەتایەک خەریکە تاک بە تاکمان دەگرێتەوە و تووشی نەخۆشی دەروونی و رق لەکوردبوونی کردووین.
نەفرەت کە کوردبوون، خوێندنەوەی مێژووی تێکشکان و شکستییەکانمانە دەمانەوێت سەرکەوتنی دوژمن بە هی خۆمان بزانین و  زوو کۆتایی بە بوونی خۆمان وەک کورد بهێنین، خۆمان بخەینە دەرەوەی کوردبوون.
نەفرەت لە کوردبوون پەیامی بە زیوەکانە کە پێمان دەڵێن، ئێمە لەوە زیاترمان لەدەست نایەت وناتوانین بە گژ کوردبوونی خۆماندا بچینەوە، ناتوانین لەوە زیاتر بکەین کە هەین، دەمانەوێت تەسلیم بین. تەسلیمبوونێک تێیدا گەیشتۆتە لوتکە بۆ ناو  هزر و بیرکردنەوەمان، پێمان وایە کوردبوونمان تاوانە و وازهێنان لە کوردبوون، دەمانکاتە مرۆڤ، دەمانەوێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە، خۆمان بە بچوک دەزانین، دەمانەوێت ناسنامەیەکی نوێ بۆ خۆمان پەیدا بکەین، پێمان خۆشە ناسنامەکەمان بخەینە سەر ئەو وڵاتە داگیرکەرانەی کە دەمانتوێننەوەە، پێمان وایە بەمە رزگارمان دەبێت، دەبینە مرۆڤ و مافی ژیانمان پێدەدرێت، کە لە کوردبوونەکەدا دۆڕاندومانە.
دەسەڵاتی دوژمن کە خۆی ناوناوە دەسەڵاتی کوردیی یارمەتیمان دەدەن، تا بە زمانێکی تر بخوێنین و قسە بکەین، مێژووی داگیرکەر لەبەر بکەین، بیکەین بە مێژووی خۆمان، گۆرانی و هونەرەکانیان لەبەر بکەین و بیڵێینەوە.
کوردبوون بۆ من بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە، ئەو ئەرکەیە، کە مرۆڤ لە سروشتدا پێی سپێردراوە. کوردبوون هێندە زەحمەتە کە هەموو کەس ناتوانێت بچێتە ژێرباری کوردبوونەوە.
ئەوانەی بەرگی کوردیشیان لەبەردایە و بە کوردیی دەدوێن،بەمانە نابنە کورد، هەر بۆیە خائینەکان بە بەرگی کوردییەوە و بە زمانی کوردییش قسە دەکەن، ریکلام بۆ نەفرەتکردن لە کوردبوونمان دەکەن لە نمونەی بەرپرس و سەرکردە کوردەکانی باشوور. بۆ ئەوەی خۆمان ئازاد بکەین و ببینەوە بە مرۆڤ، لەناوبردنی ئەمانە دەبێتە ئەرکی هەموومان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟