پارتی بەمردویش موچەیەکی ٤ ملیۆنی بۆ موستەشارێکی جاش بڕیوەتەوە
| Thursday, 10.07.2021, 09:12 PM |
(وەرگرتنی لە پەیجی فەیسبوکی خۆر)
مووچه‌ی (خدر ره‌شید به‌حری) موستەشارو جاشی كۆچكردوو، له‌لایه‌ن پارتییه‌وه چوار ملیۆن دیناری بۆ براوه‌ته‌وه‌و لەلایەن منداڵ و خێزانەکەیەوە وەردەگیرێت.
(خدر ره‌شید به‌حری) كه یه‌كیك بوو له‌وانه‌ی له دادگایکردنی سه‌ركرده‌كانی به‌عس ناوی هات و دانپێدانانی له سه‌ر هه‌بوو، كه دوای كیمیاباران كردنی هه‌له‌بجه به چه‌كی كۆمەڵكوژ به‌نامه‌یه‌ك سوپاس و ده‌ستخۆشخی له رژێمی به‌عس كردبوو، سولتان هاشم وه‌زیری پیشووتری به‌رگری رژێمی سه‌دام، له كاتی دادگایكردنه‌كه، ناوی خدر ره‌شید به‌حری هێنا، كه به نامه‌یه‌ك سوپاسی سه‌دام حسینی كردبوو، بۆ له‌ناو بردن و به‌ركارهینانی چه‌كی كیمیاوی دژ به خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه.
كوره‌كانی ئەم جاش موسته‌شاره ئێستا له ده‌زگاكانی پاراستن، پله و پۆستی گه‌وره‌یان پێدراوه، به‌هۆی خزمایه‌تیان له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی میرزاكانی پێنجوین، کە له خالۆانی سیروان بارزانییە.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، هه‌رچی جاش موسته‌شار و پیاوی رژیمی به‌عسە ئەمڕۆ پله و پۆست و مووچه و دیوه‌خانه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه‌و، زۆربه‌یان له مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی مووچه‌ی ملیۆنان دینار وه‌رده‌گرن.
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved