لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

وەفدەکەی گۆران جاشایەتی یا دۆستایەتی بۆ ئێران دەکات؟

Friday, 10.15.2021, 01:56 PM


گۆران لەماوەی ١٢ سالی تەمەنیدا تاکە شتێک کەوا نەیکرد نەچووە ژێر ئەجێندای هیچ هێزێکی ئیقلیمی بەتایبەت ئێران بوو.

دوای لە دەستدانی زۆرینەی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆران ئێستا ململانێ لە نێوان کەسە بەرژەوەندی خوازەکانی گۆران گەیشتۆتە لوتکە بەتایبەت گروپە پۆستخوازەکان زۆر بەشۆکاون ترسی ئەوەیان هەیە گۆران لە دەستی ئەوانیش دەربچێت بەتایبەت لەوەی خەڵکە دڵسۆزو ماندوو کەی گۆران داوای گەڕانەوەی سەرکردە ناڕازیەکانی گۆران دەکەن بگەڕێنەوە کە بە پێی بە دوا داچوونی تەڤدا پرێس ئەمە ئەگەرێکی زۆر لاوازە.
ئێستا لەناو گۆران سێ رەوت هەن
ئێمە لێرە باسی پۆستچیە گەنجەکان کە چیا نۆشێروان مستەفا کەسی یەکەمیانە دەکەین .
لە یەکەمین هەنگاوی ئەم گرووپە ناردنی وەفدێکە بۆ ئێران لە دوێنێوە مێوانی وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانن، وەفدەکە پێکهاتووە لە
١- علی حمە سالح
٢- دکتۆر یوسف محمد
٣- عەدنان عوسمان.
٤- هۆشیار عبدللە.
تا ئێستا دیار نیە چ رێکەوتنێکیان لەگەل ئێران ئەنجامداوە ئایا جاشایەتی یا دۆستایەتی هەڵدەبژێرن ؟
🟠 کێ ریکخەری ئەم دیداریە ئامانجی چوونیان بۆ ئێران چیە؟
بەپێی ئەم زانیاریانەی دەست تەڤدا پرێس کەوتووە ( علی حمە سالح ) عەرابی ئەم سەردانەیە چەند ئامانجێکیان هەیە.
١- پالپشتی بن لە دانانی دکتۆر یوسف محمد بۆ ڕێکخەری گشتی گۆران.
٢- لە ئەگەری نە گەرانەوەی سەرکردەکانی پێشووی گۆران رێگربن لە دروستبوونی هێزی نوێ .
٣- هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ئێران وەکو بەدیلی یەکێتی سەیریان بکات لە زۆنی سەوز چونکە ماوەیەکە یەکێتی لە خەتی ئێران کەمێک دوورکەوتنەوە
🟠ئایا ئێران داوی چی دەکات ئەمە پرسیارێکە لە داهاتوو وەلام دەدرێتەوە.
🟠 هاوتەریب لەگەل چوونیان بۆ ئێران خەریکی چەواشەکردنی رای زۆرینەی گۆرانخوازانن کەوا گۆران لە گرد بێتە خوارەوە.
پیلانەکە بەم شێوەیەیە:
دوای وەرگرتنی پۆستی ڕێکخەری گشتی لە لایەن گروپی پۆستچیەکانی گۆران، گردی زەرگەتە جێدەهێڵن و دواتر بە رێکەوتنی کوڕەکانی نۆشێروان مستەفاو کۆمپانیای قەیوان دەیکەنە پرۆژەێکی بازرگانی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: or THE FIRST TIME, Journalist Sherwan Sherwani, who is currently spending his six-years sentence in the KRG/KDP jail تەڤدا پرێس: پارتی بەمردویش موچەیەکی ٤ ملیۆنی بۆ موستەشارێکی جاش بڕیوەتەوە تەڤدا پرێس: نێچیرڤان بارزانی ئامادەی هەموو ئاسانکاریەکە بۆ تورکیا ئالان ممتاز نوری: وانەکانی ئەفغانستان… بۆ ئەوانەی عەقڵ میوانیانە! ناوەندی قەڵەمی سدنی / ئوسترالیا: سەبارەت بە پێشێلکاری ئازادی سیاسی و ڕۆژنامەنوسی و ئازاد کردنی دەسبەجێی دەسگیرکراوەکان د. رزگار ئاغا: بایەخی ئەمەریکاو گەورەکردنی سیستەمە خۆسەپێنەکان، یارمەتییدەرێکی گەورەیە بۆ زاڵبوون‌و دەستەڵاهاوێژییان د. رزگار ئاغا: گەندەڵییەکەی ئەفغانستان، لە ئەمەریکا درووستکراوە د. رزگار ئاغا: چۆن بەها لیبراڵییەکان بوون بەکارێکی بازرگانیی لەئەفغانستاندا تەڤدا پرێس: ٧٢ زیندانیانی بادینان مانگرتنی سەرتاسەریان راگەیاندوە و پەیامیان ھەیە د. رزگار ئاغا: تۆمارێک بۆ شكستێکی چاوەڕوانکراو: بۆچیی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دا شکستیخوارد؟

وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟