هەواڵ

وەفدەکەی گۆران جاشایەتی یا دۆستایەتی بۆ ئێران دەکات؟

Friday, 10.15.2021, 01:56 PM


گۆران لەماوەی ١٢ سالی تەمەنیدا تاکە شتێک کەوا نەیکرد نەچووە ژێر ئەجێندای هیچ هێزێکی ئیقلیمی بەتایبەت ئێران بوو.

دوای لە دەستدانی زۆرینەی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆران ئێستا ململانێ لە نێوان کەسە بەرژەوەندی خوازەکانی گۆران گەیشتۆتە لوتکە بەتایبەت گروپە پۆستخوازەکان زۆر بەشۆکاون ترسی ئەوەیان هەیە گۆران لە دەستی ئەوانیش دەربچێت بەتایبەت لەوەی خەڵکە دڵسۆزو ماندوو کەی گۆران داوای گەڕانەوەی سەرکردە ناڕازیەکانی گۆران دەکەن بگەڕێنەوە کە بە پێی بە دوا داچوونی تەڤدا پرێس ئەمە ئەگەرێکی زۆر لاوازە.
ئێستا لەناو گۆران سێ رەوت هەن
ئێمە لێرە باسی پۆستچیە گەنجەکان کە چیا نۆشێروان مستەفا کەسی یەکەمیانە دەکەین .
لە یەکەمین هەنگاوی ئەم گرووپە ناردنی وەفدێکە بۆ ئێران لە دوێنێوە مێوانی وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانن، وەفدەکە پێکهاتووە لە
١- علی حمە سالح
٢- دکتۆر یوسف محمد
٣- عەدنان عوسمان.
٤- هۆشیار عبدللە.
تا ئێستا دیار نیە چ رێکەوتنێکیان لەگەل ئێران ئەنجامداوە ئایا جاشایەتی یا دۆستایەتی هەڵدەبژێرن ؟
🟠 کێ ریکخەری ئەم دیداریە ئامانجی چوونیان بۆ ئێران چیە؟
بەپێی ئەم زانیاریانەی دەست تەڤدا پرێس کەوتووە ( علی حمە سالح ) عەرابی ئەم سەردانەیە چەند ئامانجێکیان هەیە.
١- پالپشتی بن لە دانانی دکتۆر یوسف محمد بۆ ڕێکخەری گشتی گۆران.
٢- لە ئەگەری نە گەرانەوەی سەرکردەکانی پێشووی گۆران رێگربن لە دروستبوونی هێزی نوێ .
٣- هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی ئێران وەکو بەدیلی یەکێتی سەیریان بکات لە زۆنی سەوز چونکە ماوەیەکە یەکێتی لە خەتی ئێران کەمێک دوورکەوتنەوە
🟠ئایا ئێران داوی چی دەکات ئەمە پرسیارێکە لە داهاتوو وەلام دەدرێتەوە.
🟠 هاوتەریب لەگەل چوونیان بۆ ئێران خەریکی چەواشەکردنی رای زۆرینەی گۆرانخوازانن کەوا گۆران لە گرد بێتە خوارەوە.
پیلانەکە بەم شێوەیەیە:
دوای وەرگرتنی پۆستی ڕێکخەری گشتی لە لایەن گروپی پۆستچیەکانی گۆران، گردی زەرگەتە جێدەهێڵن و دواتر بە رێکەوتنی کوڕەکانی نۆشێروان مستەفاو کۆمپانیای قەیوان دەیکەنە پرۆژەێکی بازرگانی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟