وتار

تکایە سوبعەتی وا مەکەن

Saturday, 10.16.2021, 08:55 AM


چەند ساڵێ لەمەوبەر ،  رۆمانێکی ئەڵمانیم خوێندەوە بە ناوی رێگەی دایەنەکە ،  ئەو رستەیەی کە لە کۆتایی ئەو رۆمانەدا کاری تێ کردم ، دروست ئەم وەزعە سیاسی و ئابوریە شڵەقاوەی   هەم عێراق هەم بە پلەی یەک هەرێمی کوردستانم دێنێتە پێش چاو ، خولاسەی ئەو رۆمانە ،  مامانێکی زۆر زیرەک و زانا  کە دەوری حەکیمێکی شارەزاش دەبینێ بۆ ژنانی  دوگیان ،کاتێ زاڵ دەبێ بەسەر چارەسەر کردنی دەیان جۆر نەخۆشی ، کە بەهۆی سکپریەوە توشی ژنان دەبوونەوە ، کاتێ ژنێک چارەسەر دەکاو  ئامادەی منداڵ بونەکەشی دەبێ ، ژنەکە پێێ دەڵێ من نازانم لەئاست ئەم میهرەبانی و چاکی و لێزانی و شارەزاییەی تۆ بڵێم چی ، لەراستیدا تۆ خودای ،  بەڵێ تۆ خودای ژنانی ،  هەموو ئەو ژن و کچانەی کە لەو ژورەدا بەدەوریەوە دەبن  بە تێکڕا  دەلێن ، راستە تۆ خودای ژنانان و کچانی ، دایەنەکەش دەلی ،  هیوادارم بە سوبعەتان بێت  نا نا من خودا نیم   مرۆڤم رەنگە دوچاری کاری خراپیش ببمەوە ئەوسا هەر خۆتان پێم دەڵێن خودایەکی خراپ دەرچویت ، نا تکایە سوبعەتی وا مەکەن .
دروست لەم هەرێمەی ئێمە و لەناو کوردا ، لە ڕابوردودا  شێخەکان لە لایەن رەعیەتەکانیانەوە  وەک خودایەک سەیر کراوە ، ئێستەش  سەرۆک و سەرکردەی حیزبەکان دروست  وەک جۆرێک لە خودا سەیریان دەکەن ، لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان لە ئاست بنەماڵەی شێخ یان سەرۆک هێندە پچوکن و هێندە لە خوارەوەی  کێوی ژیان خۆیان دەبینن ، هەمیشە سەرگەردان دەگەرێن بە شوێن خودایەکدا لە سەرەوە سەرۆکاریان بکات ،
سەرەتای ساڵانی نەوەدەکات دروست چەند مانگێ دوای ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ ، بە سەدان هەزار کەس لەمپەری خوێندەوار بۆ ئوپەری نەخوێندەوار  ، لە لایەک مام جەلال لە لاکەی تر مەسعود بارزانی  وەک جۆرێک لە خودا سەیر دەکرا ، بەجۆرێ میلەتێک بێ ئەو دوو زاتە  ئیتر هەتیو و بێ دەرەتان دەمێنێتەوە ،  چەند حیزبێکی تریش  هەبون  هەریەکە سەرۆکێکیان وەک خودای حیزبەکەیان دەناساند دیار ترینیان بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی سۆسیالست (حسک ) بوون ، بۆ پاکتاو کردنی  خوداکان ، خودا پچوکەکان بەر نەفرەتی خودا گەورەکان کەوتن بۆ نمونە ، خودای بزوتنەوە بەر نەفرەتی خودای یەکێتی کەوت و خودای حسک بەر نەفرەتی خودای پارتی کەوت ، تا سەرئەنجام مایەوە هەردوو خودای  دوو جەمسەری  هەرێمی کوردستان ، تا ئەهریمەنی خوداکان  ، زمهەریری خوێنیان بەرپا کردوو ، لە بری کوردستانێکی ئازاد کوردستانێکی  داپلۆسێنراو ، لە بری میلەتێکی خۆشبەخت میلەتێکی بەدبەخت و لە بری  وڵاتێکی یەک گرتوو وڵاتێکی دوو لەتکراویان  پێکهێنا ، شەری خودا گەورەکان دوو جەمسەری لە کوردستان دروست کرد ، تا ئێستە  نیوەی سەوزەو نیوەی زەردە ، لە شەقی ئەم دوو نیوەکراوەدا ، هەرچی نەشیاوە کراوە ، هەرچی مابوو دزراوە ، هەرچی جوانیە شێواوە ، هەرچیەک پاک بوو پیس کراوە ، هەرچیەک ئازا بوو خەسێنراوە ، هەرچیەک رەگی داکوتابوو  هەڵکێشراوە ، هەرچیەک راسابوو براوە ، لەبری ئەوەی میلەتێک  نەترسبێت بە پێجەوانەوە لە هەموو شتێک دەترسێت ، دەترسێت منداڵەکەی گەورە دەبێت و دەچیتە زانکۆ دوایی بێ ئیش دەبێت ، دەترسێ لەپڕ بەچکە خودایەک یەک فیشەک بنێ بە سەریەوە و کەسیش دادی نەبرسێ ، دەترسێ   منداڵیان ببێ و پێێ بەخێو نەکرێ و خێزانەکەی تەڵاق بدات ، دەترسێ بەنزین گران بێوو ئیدی نەتوانێ ئیش بە سەیارە تەکسیەکەی بکات ، لە ناو کۆمەڵێ ترس و قەیرانی جۆر بەجۆری دروست کراو  لە هەموو جۆرێک ، وێنەی خودایەک دەبریسکێننەوە و دەلێن  دوژمنان  لەم خودایە دەترسن ئەگەر نا  دەمانخۆن ، مرۆڤەکانیش لەتاو قەیران سەر بۆ خودای حیزب شۆر دەکەن ،
کاتێ خودای خوداکانی عەرشی عیراق صدام مرد ، ئیتر هەموو حیزبەکان و خوداکانیان ئازادیەکی زۆریان دەست کەوت ، لە هەرێمی کوردستان دوو خودا هەبوون ، خودای دەڤەری سەوز و خودای دەڤەری زەرد ، ئەم دوو خودایە جارێکی تر لە بەرگی ئاشتی و رێکەوتنی ستراتیجیدا  جاران دەستیان دایە دەستی یەک ئەمجارە دەستیان خستە ناو دەستی یەک ، تا رۆژ بە رۆژ  کوردستان  بێ هیوا کرا  لە ئەنجامدا  وتیان ، ئێمە هەر بەخشندە بوین ، لەگەڵ یەک ئازیزین ئەوە کە شەرمان کرد شەرر نەبوو سوبعەتمان کرد ، بەلێ سوبعەت بوو ،
ئەو سوبعەتەی  کوردستانی دوو لەت کردوو  هەموو میلەتی بە ئەسارەت کێشا ، شارچیتی و دووبەرەکی و بازرگانی کردن بە هەرچی خاک و سەروەت و  دارو نەداری میلەت ، سوبعەت بوو ( کیژۆڵە ) سوبعەت بوو ،
تا لەناکاودا  لە قیمەی جۆش و خرۆشی سوبعەتی  عەرشی خوداکان  لەسەر گردێکەوە گرمەیەک هات ، عەرشی خوداکانی بە جۆرێ لەرزاند  خودای سەوز شوشە بە پەنجەرەی خانەو خانەقایەوە نەما ، گرێک لە مۆمێکەوە هەڵئایسا دوکەڵەکەی عەرشی خودای زەردی قانگ دابوو ، بە پەلەپەل هەردوو خوداوەندی سەوزو زەرد بە کۆکەکۆکی ئاگرو دوکەڵ بەیەکدا دەهاتن  ،  لەسەر گردێکەوە  هاواریان کرد ئیتر کۆتایی دەهێنن بە دەسەڵاتی خودایی  دەبێ میلەت لە ژێرەوە بۆ سەرەوە خۆی خۆی رێکخات و خۆی خۆی بەرێوەبەرێت ، شەفافیەت ، گۆڕینی سیستەمی حوکمرانی  ،  ئازادی و ماف ، دەپەروەری لە کارە هەرە سەرەکیەکانمان دەبێت ، ئیدی کۆتایی بەدەسەڵاتی خودایی دەهێنین ،
وەلی هێندە بە سوبعەتەوە  کەوتنە مەدحو سەنا ، ماشەڵا لەو تەوازوعە ، ئای کە خاکیە ، سەیری پانتۆڵەکەی قایشی پێوە نی یە ،  دیواری ماڵەکەی درزی بردوە  چاکی ناکات پارەی نی یە ،  سەیری کوڕەکانی لە گردەکە چایچی میوانانە ،  ئای لەو خۆشیە بێ سنورە ، مرۆڤی پچوک ، مرۆڤگەلێک بە گیانی کۆیلە پەروەردە کراو هێندە  لەبەر گەورەکەی خۆی پچوک دەکاتەوە ، تا لە خشتەی دەبات ، مرۆڤی سەرنزم ، نەفسنزم ،  هەمیشە دەگەرێ بە شوێن خودایەکدا تا لە سایەیدا وەک عەبد بژی ، مرۆڤی کۆیلە ئازادیشی بکەیت ئازادکەرەکەی دەکات بە خودا ئاخر مرۆڤگەلێ بە گیانی کۆیلایەتی تەربێت دراو ، بێ خودا ناتوانێ بژی ،  ئیدی خوداکان مردن  ، خودای گردەکەش مرد  بە ئاشکرا  خودازادەکانی بون بە میراتگری  عەرش و میلەت و  کۆمەڵگە ، ئاخر خۆ حەقیشیانە   تاپۆی عەرش لەسەر ناوی باوکیانە .
ئێستە دەیانەوێ عەرشی روخاو  تەعمیرکەنەوە  وا دەگەرێن بە شوێن خودایەکی تۆراودا  بزانن خودای تۆراو  شەرتی چی یە
لەناکاو تەلەفۆنەکەم جەرەسی لێ داو ، وتم بەڵی ، بەدەنگێکی نێر  وتی ، ئامادەی خۆمان رێک خەیەوە ،  وا فڵانی کوری فڵانیش گەورە سەرکردە بەلینی داوە  واو وا دەکات بە هەمان هەناسەی خودای کۆچ کردوو کار دەکات ، هاورێ و هاوخەباتی خۆی بوو ، منیش وتم نا هاورێ  ئیدی مەگەرێ بەشوێن خودادا ، تکایە سوبعەتی وا مەکەن  .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟