TEVDA Press

ئــومێد بـــەرۆشکی بە شـــەش مــــانگ زیــــندانی سـزادرا

| Sunday, 10.17.2021, 08:53 AM |


لەسەر سکاڵای ئیحسان محەمەد سەلیم پەرلەمانتاری پـارتی ئــومێد بـــەرۆشکی بە شـــەش مــــانگ زیــــندانی سـزادرا..

بەداخەوە ئەمرۆ لەسەر سکاڵای مەلا ئیحسان پەرلەمانتاری پارتی، رۆژنامەنوس ئومێد بەروشکی حوکمی ٦ مانگی تر زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ئەمە بریاریێکی نادادپەروەرانەیە چونکە بەپێ ماددەی ٢ی موبایل دادگاییکرا و لەکاتێکدا دەبویایە لەسەر یاسای ژمارە ٣٥ کاری رۆژنامەوانی دادگاییبکرایە.
ڕۆژنامەنوس ئومێد بەروشکی، ساڵێك و دوو مانگە لە زینداندایە و لەسەر پێنج سکاڵا تا ئێستا سزای دوو ساڵ و نیو زیندانیکردنی بۆ دەرچووە و بڕیار وابوو سبەی پڕۆسەی دادگاییکردنی ئومێد بەروشکی لەسەر سکاڵای شەشەم بەڕێوەبچێت، کە ئەم سکاڵایە پەیوەندە بە کاری سیخوڕی  و پلانڕێژی بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە، بەڵام بەھۆی پشوی یادی مەولوودەوە پڕۆسەی دادگاییکردنەکە دوادەخرێت.
:::::::::::::::
زۆر بەداخەوە ئەڤرۆ ٢٠٢١/١٠/١٧ ل سەر سکالایەکا پەرلەمانتار (مەلا ئیحسان)ی پەرلەمانتارێ پارتی (ئومێد بەرۆشکی) یێ رۆژنامەڤان ھاتە زیندانی کرن ب شەش ھەیڤئن زیندانکرنێ، لگور  بەندا ٢ ژ یاسا خراب بکارینانا ئامیرێت پەیوەندی کرنێ، ئەڤە بریارەکا نە دادپەروەرانەبوو چونکە کاک ئومێد رۆژنامەڤانە پێدڤی بو ل گور یاسا کارێ ژمارە ٣٥ یا کارێ رۆژنامەڤانی ھاتبا دادگەھی کرن.
ئازادی بۆ ئومێدێ مێرخاس، سەر شوری بۆ دادگەھا پارتی.

تەڤدا پرێس