TEVDA Press

دەسگیرکردنی کادرێکی یەکێتی

| Tuesday, 10.19.2021, 08:09 AM |


ماوەی دە مانگە کادیرێکی یەکێتی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ پەکەکە دەستگیرکراوە و تا ئێستا دادگایی نەکراوە ....
#Tevdapress
کادیرێکی یەکێتی بەناوی هێرش نجیم مرعان ماوەی دەمانگە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە بەبێ مۆڵەتی دادگا لەسۆران دەستگیرکراوە و تائێستا دادگایی نەکراوە ، دوای دە مانگ لەدەستگیرکردن و بێ سەروشوێن بوونی لەئێستادا زانراوە کە لەئاسایشی گشتی هەولێرە ، لەکاتێکدا کادیری یەکێتییە لە دیانا و لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و ڕەخنە گرتن لە دەسەڵات دەستگیرکراوە بەڵام تۆمەتی سیخوری بۆپەکەکەیان خستۆتە پاڵ و تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراوە...
تەڤدا پرێس