لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەو فڕۆکەیەی نێچیرڤان بارزانی گەشتی بۆ قەتەر پێکرد فڕۆکەیەکی تەکسی بووە.

Tuesday, 10.19.2021, 05:25 PM



لە بەدواداچوونێکی تەڤدا پرێس بۆ سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ قەتەر دەرکەوتووە ئەو فڕۆکەیەی نێچیرڤان بارزانی گەشتی پێکرد فڕۆکەیەکی تەکسی بووە.
🟠جۆری فرۆکەکە
Ultra long range Class
🟠 توانای هەڵگرتن:
Max. passengers 13
🟠 ژمارەی فرۆکەکە
Serial number 9534
🟠خاوەنداریەتی فرۆکەکە
Homebase OMDB (DXB), Dubai Intl
🟠بەرزی و پانی ناو فڕۆکەکە
Cabin height 1.91 m
Cabin width 2.49 m
🟠درێژی
Cabin length 12.95 m

پێشتر تەڤدا پرێس ئەوەی بڵاوکردبووەوە کە بنەماڵەی بارزانی خاوەنی چوار فڕۆکەن.
مەسعود بارزانی فرۆکەیەکی گەشتی مامناوەند و فڕۆکەیەکی ئەمبۆلانس، نێچیرڤان بارزانی فڕۆکەیەکی ١٨ نەفەری گەشتی درێژ ( ژمارەی فڕۆکەکە لای تەڤدا پارێزراوە) هەروەها فرۆکەیەکی گەشتی نزیک ٨ نەفەری.
بەپێی بە دواداچوونەکانی تەڤدا دەرکەوتووە فڕۆکە ١٨ نەفەریەکەی نێچیرڤان بارزانی لە ئێستادا لە دەرەوەی وەڵاتە، بەدیاریکراوی لە فرۆکەخانەێکی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکایە  ، ئەمەش هۆکار بووە کەوا گەشتەکانی بە فڕۆکەی تەکسی بکات.
هۆکاری سەردانی لە ناکاوی نێچیرڤان بارزانی بۆ قەتەر لەسەر داوای قەتەر بووە، لە کۆبوونەوەدا لەگەل قەتەریەکان داوایان لە نێچیرڤان بارزانی کردووە هاوپەیمانی لەگەڵ سەدریەکان نەکەن و هاوپەیمانی لەگەڵ مالیکی  بکەن .
لە بەدواداچوونی تەڤدا ئەوە ئاشکرابوو، هۆکاری ئەوەی بۆچی نێچیرڤان زیاتر لە پەیوەندییە دەرەکییەکان لە ئێستادا دەردەکەوێت لە بەرامبەردا مەسروور بارزانی کەمتر دەردەکەوێت، کەوا نێچیرڤان لە مەسەلەی دەستگیرکراوانی بادینان دوو گۆلی لە ئامۆزاکەی کردووە.
بەر لە حکومدانیان لە زۆر شوێن وتوویەتی حکومیش بدرێن بە لێبوردنی تایبەت ئازادیان دەکات، ئەمە وایکردووە مەسروور بارزانی هەرەشەبکات کە نابێت ئەمە ڕووبدات بە دیاریکراوی ووتویەتی (کورسییەکەشمی لەسەر دابنێم هەر دەبێت حوکمیان بدەم)
ستافێکی تایبەت بە نێچیرڤان بارزانی بە بەرنامە ئەم هەلە ستراتیژییەتی مەسرووریان قۆستەوە بۆ لێدانی بەوەی پەیوەندیە دەرەکیەکانمان مەسرووری سفربکردۆتەوە و هەموو ئاراستەکان ڕوو لە نێچیرڤانە ، هەر ئەمەش ئامانجی سەرەکی نێچیرڤان بارزانی بووە لە سەرەتاوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟