ڕۆژنامەنوسێك لە تەکیەی شێخ نەهرۆی کەسنەزانی بە شەق دەکرێتە دەرەوە.
| Thursday, 10.21.2021, 06:02 PM |
لەتەكیەكەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی محەمەد فاتیح رۆژنامەنوسەكەی شێخ نەهرۆ بەشەق و سوکایەتی کراوەتە دەرەوە.
کەسێک بەناوی دكتۆر هەژار محمد مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی و ئامۆزای شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان، محەمەد فاتیح رۆژنامەنوسەكەی شێخ نەهرۆی بە شەق کردۆتە دەرەوە و پاسەوانەكانیش پاڵپشتیان لێ کردووە و هاوکاریان کردووە. ڕۆژنامەنوسی ناوبراو ئەمە جاری دوهەمە کە دەکرێتە دەرەوە لە تەکێی کەسنەزان لە لایەن دکتۆر هەژارەوە و سوکایەتی پێدەکرێت.
پاش جاری یەکەم لە سوکایەتی پێکردنی و بە لێدان کردنەدەرەوەی محەمەد فاتیحی ڕۆژنامەنوس شێخ نەهرۆ ئاگادار دەکاتەوە، لەبەر دەم شێخ نەهرۆدا دکتۆر هەژار پەلاماریدەداتەوە و هەرەشەی لێدەکات، دوبارە دەستدرێژی دەکاتە سەری و بەشەق لەتەكیەكە دەیکاتەوە دەرەوە. محەمەد فاتیحی سەبارەت بە شێخ نەهرۆ ووتویەتی : ''ئەگەر شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەم رووداوەدا دادپەروەری لەگەڵ من نەنوێنێت، دروشمەكانی هیچی راستنین و تەنها قسەن و هیچی تر،! پەیامێكی تریشم بۆ حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئەوەیە ، خۆم و ماڵ و منداڵم چیمان بەسەر بێت شێخ نەهرۆ كەسنەزانی و دارودەستەكەی بەرپرسیارن هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە؛ ''من لەسەر داوای شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لەو تەكیەیە دەستبەكاربومە كە وەكو رۆژنامەنوسێكی سەربەخۆ كاریان لەگەڵ بكەم، تاوەكو ئێستاش سێ و چوار جار دەستم لەكار كێشاوەتەوە و لەسەر بڕیاری شێخ نەهرۆ خۆی گەڕاومەتەوە.'' وەك ئەوەی ڕۆژنامەنوسی ناوبراو ڕایگەیاندووە؛ "دیاری محەمەد بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ ڕاگەیاندووە:" پاڵپشتی ئەو ڕۆژنامەنوسە دەکەین و داواشی لێدەکەین کەیسەکە لەڕێگەی یاساوە یەکلای بکاتەوە، ئێمەش پارێزەری تایبەتی بۆ دابین دەکەین، هاوکاتیش داوا لەبەڕێوبەرانی تەکییە دەکەین داوای لێبوردن لەو ڕۆژنامەنوسە بکەن و سزای دەستدرێژیکەریش دەربکەن".
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved