لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

وەزیری پەروەردە بەکارهێنانی پلەکەی بۆکاری بەدرەوشتی

Wednesday, 10.27.2021, 07:41 PM


سەرباری ئەوەی سیستەمی پەروەردەو فێركردن لە كوردستاندا سیستەمێكی باو و تقلیدییە و پەروەردە لە سایەیدا خۆی دەجوێتەوە و هۆشیاریی رەخنەیی لەدامەزراوە پەروەردەییەكان و لە وەزیری پەروەردە بونی نییە ، بۆخۆشیان دامەزراوە پەروەردەییەکان و خودی وەزیری پەروەردەیش دەستەوسانە لە بەدیهێنانی پەروەردەو فێربوون و ئاسۆیەک نییە بۆ ڕێکخستنەوەی کەرتی پەروەردە و هۆڵەکانی خوێندن هێچ وزەو توانایەکی تێدا نییە کە خوێندکار پەروەردە بکات ، وەزیری پەروەردە (ئالان حەمە سەعید) خاڵی یە لە  زانست و هوشیاری و خۆی لە هەموو کەس زیاتر پێویستی بە پەروەردەو فێرکردن هەیە ، بەپێی ئەوەی کە کەرتی پەروەردەی بەرەو داڕماندن بردووە نیشانەی ئەوەیە دورە لە ئەخلاقی بەرپرسیارەتی و مامەڵەی ئەخلاقی وەزیرایەتی !

کابینەی نۆیەم دەرفەتی ڕەخساند ئالان حەمە سەعید لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانییەوە بگوازێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و نزیکتر بێتەوە لە دزە گەورە کە ئەمەش یەکێک بوو لە خەون و خولیاو ئاواتەکانی لەو پێناوەشدا ماستاوی زۆری کردو سیخوڕی و جاسوسی زۆریشی بەسەر هاوخەبات و پارتییەکانەوە کرد تا دەزگای پاراستنی بەدناو لێی ڕازی بێت !.

یەکێک لە ئاکارە ناشیرینەکانی وەزیری پەروەردە ئەوەیە کە ئیستغلالی پلەو پۆستە حکومییەکەی کردووە و بۆ کاری بەدرەوشتی بەکاری دەهێنێت ، سەرەتای ئەمساڵ بەر لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە هەولێر مامۆستایەکی هاوڕێم ئافرەتە بەناوی (چ.م.) دەیەوێت  بگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەی (.....) چەند جارێک سەردانی مامۆستا (د.ع) بەرێوبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر دەکات بەمەبەستی گواستنەوەی وەزیفەی مامۆستایەتییەکەی ، بەڵام کارەکەی ڕادەگیرێت ، ناوبراویش هەوڵی زیاتر ئەدات بە تەریقەی سوتفە کەسێک دەناسێت بەناوی (ڕ.ک) و بابەتی گواستنەوەکەی بۆ ئاشکرا دەکات بێخەبەر لەوەی ئەم کەسە دەڵاڵی وەزیری پەروەردەیە و مانگانە لەلایەن وەزیری پەروەردەوە هاوکاری ماددی دەکرێت لەپێناو دۆزینەوەی ئافرەت بۆ جەنابی وەزیر !

دوای گفتوگۆ ژمارەی تەلەفونی جەنابی وەزیری پەروەردە وەردەگرێت و شەو پەیوەندی بە وەزیری پەروەردەوە دەکات ، وەزیری پەروەردەش دەڵێ ؛ سبەینێ نا دوو سبەی لە خزمەتداین سەردانمان بکەن . بۆ دوو سبەی هاوڕێکەم کە مامۆستایەکی ئافرەتە و دەچیتە سەردانی وەزیری پەروەردە گفتوگۆ لەبارەی گواستنەوەکەی خۆی دەکات و مەوزوعی حیزبایەتیش باس دەکرێت ، هەرچەندە هاوژینەکەی پارتی بووەو کوژراوە بەلام بۆخۆی پارتی نییەو لە ناچاریدا دەڵێ پارتیم ! وەزیری پەروەردە داوای لێ دەکات کە خۆی بگوازێتەوە بۆ نوسینگەکەی چونکە پێویستیان بە کەسێکە کێشەی دامەزراندنی لە پەروەردە نەبێت واتە دامەزراو بێت ، ئەویش بڕیار نادات و دەڵێ بیری لێ دەکەمەوە .

دوای گەڕانەوە بۆ ماڵ و هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیارەکەی وەزیری پەروەردە و بەدواداچوون بابەتەکە ڕەفز دەکات و پەیوەندی بە وەزیری پەروەردە ئالان حەمە سەعیدەوە دەکات  و داوای لێ دەکات کە بیگوازێتەوە بۆ ئەو قوتابخانەی کە داوای لێکردوە حەز دەکات بەدەوام بێت لەسەر کاری مامۆستایەتییەکەی ، وەزیری پەروەردە داوای لێ دەکات کە جارێکی تر سەردانیان بکاتەوەو دەرگا کراوەیە هەموو کات ! مامۆستا ئافرەتەکەی هاوڕێشم بۆ سبەینێ بە نییەتی گواستنەوەی کارەکەی سەردانی نوسینگەی وەزیری پەروەردە دەکاتەوە و براکەی ئالان حەمە سەعید پێشوازی لێ دەکات ، دوای کەمێک چاوەڕوانی دەچێتە ژورەوە بۆ لای وەزیری پەروەردە و بابەتی گواستنەوە دێتە ئاراوە ، وەزیری پەروەردە هەوڵی زۆر ئەدات کە بە پێشنیارەکەی ڕازی بێت بەلام مامۆستا ئافرەتەکە رەتی دەکاتەوە دواجار جەنابی وەزیر دەڵێ ؛ من ویستم یارمەتیت بدەم و لە نوسینگەکەم داتمەزرێنم  سەدان مامۆستای جوانتر لە تۆ خەون بەم نوسینگەوە دەبینن کە دامەزرێن .. لێرەدا مامۆستا هاوڕێکەم لەبەر ئەوەی خاوەنی کەسایەتییەکی باش و پەروەردەیەکی باش و ئەخلاق و بەهای جوانە ڕێگەنادات وەزیری پەروەردە سنوری قسەکردن ببەزینێت و وەڵامی وەزیری پەروەردە دەداتەوە و دەڵێ ؛ ئەم نوسینگەیە پێشکەش بێت بەو جوانانەی کە خەونی پێوە دەبینن ، جوانی ئافرەت ئەخلاق و ئاکارە نەک روخسار من بە نییەتی باشەوە سەردانم کردیت هاوسەرەکەم شەهیدی پارتییەو ئێوەش لەبری ئەوەی یارمەتیم بدەن تەماعم تێدەکەن سوپاس بۆ هەموو شتێک هیچ شتێکم ناوێت .

پاشان دێتە دەرەوە ، بۆ شەو ئالان حەمە شەعید تەلەفونی بۆ دەکات و دوای سێ جار زەنگ لێدان تەلەفونەکە هەلدەگرێت و وەزیری پەروەردە داوای لێ دەکات کە بابەتەکە لای هیچ کەسێک باس نەکات و کارەکەی بۆ ئەنجام ئەدات بەلام هەتا ئیستا ئەو کارە ئەنجام نەدراوەو بابەتەکەیش  بۆ یەکەمین جارە لای منەوە بڵاو دەبێتەوە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟