فه‌رمانى فه‌سڵكردنى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى گۆڕان له وه‌زاره‌تى بازرگانى جێبه‌جێكرا
| Wednesday, 11.03.2021, 11:38 AM |
ساڵ ھەرکی بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی ھەرێم بەدیپلۆ ماتیکی راگەیاند وه‌زیرى بازرگانى كه له‌پشكى گۆڕانه هیچ به‌رگریه‌كى لێنه‌كردوه‌و فەرمانی دورخستنەوەم لە پۆستەکەم جێبەجێکرا .
هەروەها رونیشی کردەوە "هه‌رچه‌نده ڕونكردنه‌وه‌ى داوه بابه‌تى دانانى وێنه‌ى كانیدێك له‌كاتى بانگه‌شه له په‌یجى فه‌رمى وه‌زاره‌ت بۆماوه‌یه‌كى كورتخایه‌ن بووه‌و به‌مه‌به‌ست ئه‌وه‌م نه‌كردووه، به‌ڵام ڕاسته‌وخۆ دواى بانگه‌شه بڕیاردرا فه‌سڵ بكرێت و ئه‌مڕۆ بڕیاره‌كه جێبه‌جێكراو كه‌ل و په‌ل و كه‌ره‌سته‌كانم لێ وه‌رگیرایه‌وه‌و رەوانەی مال کراومەتەوە".
لەبارەی ھەڵوێستی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش ناوبراو ئاماژەى بەوەدا، گۆران پێیوتوه له‌سه‌ر كاندیدى یه‌كێتى ده‌ركراویت و پێویسته ئه‌وان به‌رگریت لێبكه‌ن له‌كاتێكدا وه‌ك گۆڕان ئه‌و لەو پۆسته‌ى دەست بەکار بووە .
ئاشکراشی کرد، کە پێشتر په‌یجى وه‌زاره‌تى كاره‌با و چه‌ند په‌یجێكى تر‌ى فه‌رمى داموده‌زگا حكومیه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ حزبه‌سیاسیه‌كان كردووه، ئەوەی بەو لێژنەیە گووتوە کە بریاری دورخستنەوەیان جێبەجێکردووە، به‌ڵام ئەوەی جیگەی نیگەرانی ئەوە هیچ كه‌سێك له‌و شوێنانه ده‌رنه‌كراون کە بانگەشەیان کردووە لە پەیجی فەرمێ حکومەت بۆ کاندیدەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە چەند رۆژی داھاتوو لەگەل تیمی پارێزەران لە دادگایی کارگێری تانە لەبریاری دورخستنەوەکەی دەگرێت و چاوەرێ بریاری دادگا دەکەن .
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved