TEVDA Press

خۆپیشاندانی سەدان خێزانی کوردو عێراقی لە کەمپە داخراوەکانی لیتوانیا

| Monday, 11.08.2021, 06:51 PM |


لە ئێستادا سەدان خێزانی کورد و عیراقی لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیاو لەناو کەمپە داخراوەکانی لیتوانیا گیریان خواردووە و بێ نان و بێ ئاو ماونەتەوە، هاوکات چەندین کەس ژیانیان لەدەست داوە بەهۆی سەرما و بێ نان و ئاوی و نەخۆشییەوە. دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران و چاودێران و چالاکوانان چەندین جار لە راپۆرتەکانیاندا هۆشدارییان داوە، لە دۆخی خراپی بەکارهێنانی خاکی بیلاڕوسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا ، بەردەوام بەشێکی زۆر لە شارەزایان باس لە خراپی و مەترسییەکانی ڕێگای بیلا ڕوسیا دەکەن لە ئیستادا بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە هێندەی دیکە مەترسیدار بووە . ئەم تۆمارە ڤیدیۆیە دیمەنی خێزانە کوردو عێراقییەکانە لە یەکێک لە کەمپە داخراوەکانی لیتوانیا بە ناوی ( RUKLA)کە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە زیندانی کراون بێ نان و بێ ئاو ماونەتەوە ،کەمێک لەمەوبەر کۆچبەرەکان خۆپیشاندانیان ئەنجام داوەو داوای ئازادبوون دەکەن .
لەریگای ئەم لینکەوە خۆپیشاندانەکە ببینن
https://youtu.be/vCAicfrCXj8
تەڤدا پرێس