TEVDA Press

نوێنەری هەرێم لە پۆڵەندا سەبارەت بە کەیسی کۆچبەران

| Wednesday, 11.10.2021, 12:59 PM |


کەیسی کۆچبەران زۆر زۆر زیانی بە ناوبانگی هەرێمی کوردستان گەیاندووە زۆریان باسییان لەوە کردوە ئازادی لەهەرێمی کوردستان نیە بۆیە ناچاربون کوردستان بەجێبهێڵن
درەو: زیاد ڕەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵندا بۆ بەدەنگی ئەمریکا: کەیسی ئەو کۆچبەرانە زۆر زۆر زیانی داوە لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان چونکە ئەو کەیسانەی پێشکەشی دەکەن لە پۆڵندا، ئێمە لەدەسەڵاتدارانی پۆڵندا و هەتا لە چاودێرە ئەوروپییەکان لێرە دەبیستین شتی زۆر ناڕاست و ناڕەوا باس دەکەن سەبارەت بە هۆکاری کۆچکردنیان، هی وای هەیە دەڵێت من ڕۆژنامەنوسم ئەگەر لە کوردستان بژیم ئەوا دەستگیر دەکرێم و ئەشکەنجە دەدرێم
بەشێکیش لەو گەنجانە وتویانە پارتی بەزۆر دەمانێرێت بۆ شەڕی پەکەکە، ئیتر زۆر چیرۆکی هەڵبەستروای تریان دروستکردوە کە عەقڵ قبوڵی ناکات". زۆریان باسییان لەوە کردوە ئازادی لەهەرێمی کوردستان نیە و ژیانیان لە مەترسی بوە لەوێ بۆیە ناچاربون کوردستان بەجێبهێڵن".
ئێمە ئاگاداری دۆخی ئەو پەنابەرە کوردانەین کە گەیشتونەتە پۆڵندا، بەڵام ئەوانەی لەو دیو سنورەوەن ئاگاداری دۆخیان نین
ئەگەر بمانەوێت بچینە نزیک سنور ڕێگە نادەن کراوەتە ناوچەیەکی قەدەغەکراو و
باری نائاسایی تێدا ڕاگەیەنراوە، تەنانەت ڕێگە بە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ڕۆژنامەنوسانیش نادەن بچنە ئەو شوێنە،
بەگوێرەی ئامارێک لەم کاتەدا 1200 کۆچبەر لە پۆڵندا هەن کە هەڵگری پاسپۆڕتی عێراقین و زۆربەیان کوردن.
بە پێی ئەو ئامارە فەرمیانەی بڵاودەکرێنەوە وە میدیاکانی پۆڵنداش باسی دەکەن 3-4 هەزار کۆچبەر لەسەر سنوری بیلاڕوسن کە زۆربەیان کوردن". میدیای پۆڵندا لەم بابەتەدا بەسەر دو بەرەدا دابەش بوە "ئەو میدیایانەی سەر بەدەسەڵاتن ئەم کارە بە تۆڵەکردنەوەی بیلاڕوس دەزانن بەرامبەر پۆڵندا و یەکێتی ئەوروپا بەتایبەت دوای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە و ناچارکردنی فڕۆکەیەک بۆ ئەوەی کەسێکی ئۆپۆزسیۆن ناچار بکات و دەستگیری بکات، بەڵام میدیا ئازادەکان و ئۆپۆزسیۆن داوا دەکەن مادام ئەو کۆچبەرانە هاتون بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و سەیری کەیسەکەیان بکرێت،

تەڤدا پرێس